شانۆگه‌ریی کونده‌یه‌ک میز (به‌شی یه‌که‌م)
Thursday, 13/08/2009, 12:00
قوتابی یه‌که‌م:من ئه‌مڕۆ دڵم زۆر خۆشه دکتۆرێك وانه‌ی فه‌لسفه‌ی جوانیمان بۆ باس ئه‌کا.(له‌ژێر لێوه‌وه)
قوتابی دووه‌م: ئه‌مه یه‌که‌مین وانه‌ی ئهمساڵمانهوهو با له‌ژێره‌وه وورته وورتنکهین و ڕوویه‌کی ناشرین لای ئه‌و دکتۆره پیشان نه‌ده‌ین.
مامۆستا: ها ئه‌وه چ باسه، بۆ وا به‌کڕی و ناتهنهوێ که‌س هیچتان لێوه فێربێ.
قوتابی سێهه‌م: دکتۆر ئه‌وه پرۆڤه ئه‌که‌ن بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌وانه‌یه له‌م وانه‌یه‌دا بووروژێنرێن.
قوتابی چواره‌م: ئه‌م ساڵ ساڵی فێربوونه به‌شێوازێکی نوێ وپشت به‌ستوانه به‌ئه‌زموونه دوور و درێژی دکتۆر که‌له فه‌ره‌نسا هاتۆته‌وه‌و هیوامان گه‌لێ زۆره به‌وه‌ی که‌لتوری ڕۆژئاوا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه بیستومانه که‌لتورێکی ڕه‌سه‌ن وپشت به‌ستن بێ بهچهنین بنه‌ماو پرنیسپ وده‌وڵه‌مه‌ند کرابێ به پاشخانی جه‌ندین بیرمه‌ندو فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌و زانایانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی.
مامۆستا: پێش ئه‌وه‌ی من خۆم باس له فه‌لسه‌فه‌ی جوانی بکه‌م حه‌ز ده‌که‌م بزانم ئێوه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره چی ده‌زانن ، خۆ هه‌رنه‌بێ ئه‌بێ یه‌کی شتی به‌ربده‌نه‌وه.
قوتابی یه‌که‌مL: (تۆبڵێ ی ئه‌و قسه‌یه‌ی بۆ سوعبه‌ت کردبێ) من وابزانم فه‌لسه‌فه‌ی جوانی واته فه‌لسه‌فه‌ی بیرکردنه‌وه له‌بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان..
قوتابی دووه‌م: فه‌لسه‌فه‌ی جوانی واته تێڕامان ووهستاندن له‌سه‌ر ئه‌و ئاکارانه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ بهجوانیهکانیانهوه ئه‌به‌ستێ و لهنۆرمهکان ئاگاداری ئه‌کاته‌وه.
قوتابی سێهه‌م: فه‌لسه‌فه‌ی جوانی واته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و داواکاریانه‌ی توێژه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵ له توێژێکی به‌رهه‌ڵستکاری خۆڕسك و وهڵامدهرهوهیدا.
قوتابی چواره‌م: پێموایه فه‌لسه‌فه‌ی جوانی جگه له‌وانه‌ی هاوه‌ڵه‌کانم ئاماژه‌یان پێدا ، خۆ پڕچهکردنه به زانیاریه‌کانی سه‌رده‌م وگوێدان به نۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وکلتوریهکان ، به‌مه‌رجێ بتوانرێ له‌چواچێوه‌ی فۆرمی نوێ‌دا بنوسرێته‌وه.
قوتابی پێنجه‌م:له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه یه‌که‌مین ساڵمه که وانه‌ی فه‌لسه‌فه ئه‌خوێنم من ناتوانم هێچ شتێ له‌باره‌یه‌وه بڵێم تاکو دواتر هه‌ڵسه‌نگاندم بۆی ئه‌بێ وشتی زیاتریش له‌سه‌ری ئه‌خوێنمه‌وه.
مامۆستا: کاتێ له‌فه‌ره‌نسا بووم له‌گه‌ڵ کچێکدا ئه‌نووستم که ته‌مه‌نی ئه‌وسا وئێستاش 18 ساڵێ له‌سه‌رو ته‌مه‌نی خۆمه‌وه بوو، ئه‌و کچه نازداره چاو که‌سکه هاوڕێیه‌تی سارته‌ری کردوه‌و چه‌ندین شتی وای لۆ ده‌گێڕامه‌وه که ڕه‌نگه سه‌رتان سپی ببێ له‌ئاستی ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی که من فێربووم لێوه‌ی. ڕۆژێك پرسیارم لێکرد ، گوتم ئه‌توو لۆ ئه‌وه‌نده فیزت گه‌وره‌یه‌و که‌پووت بڵنده؟ ئه‌من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م لێده‌کرد بیگوتایه ئێمه خاوه‌نی چه‌ندین فه‌یله‌سوفی مه‌زنین وشایه‌نی زۆر له‌وه زۆرترین که خۆمان باس له‌خۆمان بکه‌ین. دواتر باسی زیاترتان لۆ ده‌که‌م و با بگه‌رێمه‌وه سه‌ر وه‌رامی ئه‌و پرسیاره‌کانتان،، هه‌موو وهرامهکانتان لای من تورێکی قوڕاوی ناهێنێ ومیزیان پیدا ده‌که‌م ، ده‌زانن لۆ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی جوانی واتا (ئهستیتیقا) فه‌لسه‌فه‌یه‌کی فیزیکیه‌و هیچ کات باس له‌شته قۆڕه بێمهعنایانه ناکا که‌وه‌ك ئه‌نگۆ خۆتانی پێوه باده‌ده‌ن(ئاکار،تێڕامان،به‌رخورد،ڕاڤهناسی)چه‌ندین شتی تر که‌نه‌ك فڕی به‌سه‌ر ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌وه نیه به‌ڵکه هه‌مووی قسه‌ی حیزن.
ئێوه تهڵهبهن وگهنجن ،ئه‌من چاوه‌ڕێی وه‌رامی وام له ئه‌نگۆ نه‌ده‌کرد، ده‌بوو وهرامهکانتان بڵێساوی و بۆن وبارودو ته‌پ وتۆزی شه‌ڕی لێبهاتایه، کو ئێوه ته‌ڵه‌به‌ی یاخی نین؟ خۆ به‌ستنه‌وه به نۆرم وپرنسیپی کۆمه‌ڵگای داخراوی کورده‌واری که‌له‌سه‌ر بنچینه‌ی خێڵه‌کیانه‌ی بنه‌ماڵه‌یی به‌رژه‌وه‌نده‌ی پێك هاتوه،ده‌بوو ئه‌نگۆ ئه‌ماتان ڕه‌فز کردایه، ده‌بوو پێناسهکهتان به‌م شێوه‌یه بوایه، نازانم کو ئه‌نگۆ له‌م کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه تا ئێستا خۆتان به‌که‌لتوری عه‌شایری جۆش وخۆرۆش ده‌ده‌ن، ئاخر ئه‌مه نه‌ك هه‌ر مه‌هزه‌له و جرت لێدانی ده‌وێ، به‌ڵکه ئه‌م بیرکردنه‌وه‌و تێڕامانه‌ی ئه‌نگۆ پێوسته میزی پیا بکرێ،، کۆیله‌یه‌تی تاکه‌ی؟ په‌یوه‌ست بوون به‌م شته قڕو سه‌یرو سه‌مه‌ره تاکه‌ی؟ ئاخر ئه‌من کاتی گه‌نجی میزم ده‌کرد به‌و نۆرم وفۆرمانهی ئه‌نگۆ لێی ده‌دوێن،،ئه‌گه‌ر گه‌نجی ته‌ڵه‌به‌ی وه‌ك ئێوه ئاوا بیربکه‌نه‌وه ئه‌وا هه‌رگیز له ده‌ست بنه‌ماڵه‌و ده‌سه‌ڵاتی هزری خێڵه‌کی کوردی نه‌جاتمان نابێ، ئه‌وساش ئه‌من پێشه‌نگی فهلسهفهبووم ، هه‌رده‌م یاخی بووم، قه‌ت نه‌بومه پاشکۆی هیچ فه‌لسه‌فه‌و سیاسه‌ت وسه‌رکرده‌و شتی له‌م جۆره، ئه‌من خۆم له‌سه‌رو ئه‌وانه‌وه نیشان داوه‌و یاخێتیم به‌سه‌ر کۆیلهیهتیمدا گه‌لێ باش دیاره....
قوتابی پێنجه‌م: دکتۆر باشه یاخی بونیش نابێ له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌ماو ئهگهریك نمایش بکرێ؟
مامۆستا: ئه‌تو که‌ری کوێی، چ ئاژه‌ڵێك له‌وه‌و پێش فێری کردون که یاخی بوون سنووری هه‌یه، تۆی گه‌نج پێوسته هه‌رده‌م یاخی بی، بۆ نمونه گه‌ر چویت بۆ مییوانی یه‌کێك و ئستکانهیه چای لۆدانای ، تۆ بڵێ ئه‌من قه‌نداغ ده‌خۆم ، وا بزانم ئه‌وه‌ی له‌م نمونه فه‌لسه‌فیه تێنه‌گا هیچ له‌مانای یاخی بوونیش تێناگا.
قوتابی یه‌که‌م: دکتۆر له‌زۆر کاتدا یاخی بوون مانای چه‌واشه‌کاری مێژوو نیه، یاخی بوون ڕه‌نگه باشتر له‌قۆناغی مێژوویی خۆیدا ڕۆڵ ببنێ وڕداوهکان گه‌ر توانی بیان گۆڕێ، خۆ له‌کاتی گێڕانه‌وه‌یدا پێوسته ئه‌و یاخیه ئه‌وپه‌ڕی دیقه‌ت وسه‌لیقه به‌کار بهێنێ، بۆ نمونه کاتێ باس له مێژووی شێخی نه‌مر ئه‌که‌ین ومێژووه‌که‌ی بۆ نه‌وه‌کانی تر ئه‌گێڕینه‌وه ئه‌وا باشتره ویژادان که‌لێره‌دا به‌شێکه له‌فه‌لسه‌فه‌ی جوانی به‌کار بهێنین.
مامۆستا: یاخی هه‌ر ئه‌وه نیه مێژوو باس بکاو ڕواداوهکان بگێڕێته‌وه، به‌ڵکه پێوسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکاتن، ئه‌وه‌تا ئینگلیزه‌کان به‌دوای شێخ دا ده‌گه‌ڕان تا ماف بده‌ن به‌کورد، ئه‌م نه‌ی ده‌ویست ده‌ست بخاته نێو ده‌ستیان وکوردی له ده‌وڵه‌تی کورد بێ به‌ش کرد.
قوتابی دووه‌م: (بهورتهیهك به قوتابی سێهه‌م ئه‌ڵێ) من بزانم ئه‌م شیرنکردنهی بۆ ئه‌وه‌یه لای بنه‌ماڵه‌یه‌کی تر شاباش بکرێ.
قوتابی چواره‌م: باشه مامۆستا گه‌ر هه‌موان یاخی بوین ئێ نابێ بزانین یاخی بونی ئێوه‌ی پێش ئێمه بۆ ئه‌و سیستمه ناڕه‌وایه‌ی نه‌گۆڕیوه که تۆ ئێمه‌ی له‌سه‌ری یاخی ئه‌که‌یت؟ ووامان لێ ئه‌که‌ی پیادا هه‌ڵشاخین و وه‌ك پێمان بڵێی ئێمه زۆرمان کرد‌و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه پێوسته ئێوه ته‌واوی بکه‌ن، که‌چی ئێمه‌ی گه‌نجان وا هه‌ست ناکه‌ین نه‌وه‌ی تۆ که بهیاخیبونهکهت ئه‌نازی په‌یکه‌ری ئه‌وانه‌تان ڕماندبێ وه‌یان هه‌ر قه‌ره‌ی که‌وتبن.
مامۆستا: به‌ڕاستی ئه‌مه یه‌که‌مین جاره بۆنی یاخی بوون ده‌که‌م له‌م پۆله‌دا، خۆزگه له‌ته‌ك ئه‌م یاخیبونهدا هه‌ر قسه نه‌بێ و کرداریش(چاك خۆم لێ دزیه‌وه،، به‌خوا هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و ساڵه ووتم خۆم ئه‌سوتێنم گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ نه‌وه‌ستێنن، که‌سیش به‌کڵاوی من نهیپێواو منیش نه‌خۆم سوتاندو دواتر یه‌ك قاپ عه‌ره‌قی فهلیشم فت کرد). ئه‌م سهربزۆکهیه له‌وه ده‌چی باوه‌ڕی بهگوتهکانم کردبێ، وا باشتره پۆزی بشکێنم وبۆی بکه‌مه عه‌لاگه‌یه‌کی ڕه‌شه‌وه.
مامۆستا: کاتێ له‌فه‌ره‌نسا خه‌ریکی دکۆتراکهم بوم له‌سه‌ر کورد ومێژووی کورد ، که‌س نه‌بوو یارمه‌تیم بدا‌و خۆم گه‌ڕام به‌دوای سه‌رچاوه‌و شتی له‌و جۆره.
ماویه‌تی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست