کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەراوردێکی سادەی به‌ناو سەرکردەکانمان بە سەرکردەی جیهان یان بۆ ماوەیی کورسی ودەسەڵات بۆمن وکرۆمۆسۆمات بۆ هەموان

Sunday, 29/05/2011, 12:00


لە نوسینێکدا وتوومە ،گێلی یە گەر بتەوێ لەژێر ناوی فەرمان رەوایی کوردی تەمەنی بنەماڵە بە حوکومرانی هەرێم ودەسەڵاتی نیشمانی یەوە ببەستیتەوە ‌!!! لەو کاتەوەی شۆرشی کوردی هەڵگیرساوەو ،لەوکاتەوەی بەناوی شۆرشەوە دادگا دامەزراوەو بریاری داوەوهەر لەوکاتەوەی کەلێنی گەورە لەنێوان خەڵکی وهێزی شۆرگێران دورست بووە ودرزی تێکەوتووە،سەرکردەی پارت ورێکخراوەکانی کوردستان تەواوی چارەنوسی ووڵاتە رەش بەشەکەمانیان بەدەست بووە وهەموو لایەنێکی کۆمەڵایەتی وسیاسی ودارایی وئاینی و هتد ....یان بەژەهری ژێر پەنجەکانیان ژەهر پرژێن کردووەو خۆیان خاوەن بریار وخۆیان خاوەن چارەنوس بوونە .بە هۆی ئەوەی زۆربەی ناوچە دوورەکانی کوردستان تارادەیەکی باش دوور لە کۆنترۆڵی ئەژدیهاکانی رژێمە داگیر کەرە یەک لەدوای یەکەکانی مەرکەزیی عێراق بوونە ،بونەتە مۆڵگەیەکی باش بۆ فراوان بونی فەرمانرەوایی تەسکی چەند پارت ورێکخراوێکی سەقەت وبڵاوکردنەوەی پەروردەیەکی سەقەتتر .دەسا کێشەی نێوان ژن وپیاوو یان دووخێزان ویان دوو بەرەباوک چی یە تا شۆرش حوکمی تیا بدات ،زۆرن ئەو نمونانەی کە بینیومانن وبیستومانن کە دادگای شۆرش بریاری تیا داون لە جیابوونەوەی ژن ومێرد یان کێشەی زەوی وزار وبەشە ئاوو ...هتد لەو نمونانەی کە دادگاکانی شۆرش بەئارەزوی خۆیان یان بە دەعوەت بریاریان تیا داوە .ئەو سەروریانەی شۆرشەکانمان هەیانە بەرامبەر بە رژێمە خوێنمژەکان سەروەری ئەو پێشمەرگە فیداکارە خێر نەدیوانە بوون کە زۆر بەداخەوە بە خوێنی گەشیان تاکو ئێستا بازرگانی دەکرێ. وبەشەهیدبوونیان سەروەریان بۆ گەلی کورد تۆمارکردووە نەک پارت ورێکخراوو.ئەوان لە هەوڵی یەکتر سرینەوەو جاسوسی کردن بۆ ووڵاتان بەبیانووی بەرژەوەندی شۆرش وبراکوژی چ سەروەریەکی تریان داخۆ ببێ ،لە وابەستەیی بە رابەریکردنی تەنهای خۆیان زیاتر چ سەروەریەکی تریان هەیە ،من ئەمەوەێ لێرە تەنها بەراوردێکی سادە بکەم لە نێوان حوکمی بنەماڵەیەك کە لەوەتی هەن خۆیان بەسەروەرو سەرکردەو پاشای کورد دەزانن وبەتەماش نین بە ئاسانی دەسەڵات بەجێ بهێڵن وبۆ تەنها چرکەیەکیش بیریان لە دانیشتن نەکردۆتەوەو بڵێن فەرموو ئێمە تا ئێستا شۆرشمان بەهەرشێوەیەك بێت تائێرە هێناوە ونیمچە ئازادی یەکمان بەدەست هێناوە با لەمەو دوا کەسێکی شیاوو بۆ رابەرایەتی شۆرشی شار وحوکوم رانی ووڵێت بێتە پێشەوە، کە بەراستی شیاوی حوکوم رانی کوردستان بێت وئێمەش بەو بەشە شەرەفەوە داوای خانە نیشینی دەکەین ،بۆ ئەوەی من وهەزارانی وەک من چاوو لە رابردوی قێزەوەنی دابخەین وکرنۆشی رێز وپێزانینی بۆ بەرین ، بەڵام بەداخەوە........ئەم خشتەیەی خوارەوە گەر ناتەواوە یان سادەیە داوای لێبوردن دەکەم هەوڵێکە بۆ بەراورد کردن .

کوردستان                                    ئەمەریکا



ئەوەی جێی ئاماژە پێکردنە بنەماڵەی تر هەن لە ١٩٦٦ وە دەسبەکارن وهەوڵی کورسیان داوە ،بەڵام بەداخەوە لەبەر نەبوونی زانیاری لە تەواو لە بەر پەت پەتێن وجموجۆڵی زۆر ونەبونی بەشی تایبەت لە یکوبیدیا نەمان توانی خشتەی بۆ بکەین ،،ببورن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە