ئایە كاك
Tuesday, 15/12/2009, 12:00
پێم وایە بێدەنگ بوونى پارتە سیاسیەكانى هەرێمى باشورى كوردستان لە سەر قەدەغەكردن وداخستنى پارتى كومەڵگەى مەدەنى لە باكورى كوردستان (DTP) هیچ خزمەتێك بە كێشەى دیموكراتى وئاشتى لە روژهەڵاتى ناوەڕاست بە توركیا ودراوسێیەكانیشەوە ناكات .
ئەم سیاتەش پێچەوانەى ئەو دەست خۆشیانەیە كە سەركردە وسیاسەتمەدارانى كورد لە باشورى كوردستان ئاراستەى توركیاى كەمالیزمیان دەكرد هەنگاوەكانى ئاكەپەش بە پیرۆز وەسفیان دەكردن ومیدیاى دەسەڵاتى كوردیش بڵاوى دەكردنەوە، بەڵام لە ناكاو دا سیحرەكە گۆڕا و وەك بڵێى پێشهاتە سیاسى وئەمنیە نوێیەكان ناوخوى توركیا پەیوەندیان بە بانگەوازى كرانەوە وچارەسەرى ئاشتیانەى كێشەى كوردەوە نەبێت كە لە لایەن حكومەتى ئاكەپە وسەركردایەتى باشورى كوردستان قسە وباسى زۆر لە سەر كرا هەر وەك دەسەڵاتى باشور دژى كرانەوەى توركیا بن بەرامبەر بە كێشەى باكورى كوردستان یاخۆد ئەواەنەى دەهۆڵیان لێدەدا بۆ نیەتەكانى تۆركیا ئەوان نە بوون، ئەم هەڵوێستەى دەسەڵاتى هەرێمى باشورى كوردستانیش لام سەیر نییە؟ چونكە دوڕانى سەركردەكانى باشورى كوردستان لە بەغدا و تیرۆركرنى مادەى (140) و سازش و رازیبوونیان بە (41) كورسى وبَێدەنگ بوونیشیان لە سەر داخستنى گەورەترین پارتى سیاسى كوردى لە باكور دا زەنگى مەترسین بۆ ئایندەى كوردستان بە گشتى وهەرێمى باشورى كوردستانیش بە تایبەتى، پێشم وایە هەر چى زۆیە سەركردایەتى باشورى كوردستان دەبێت بە سیاسەت وپەیوەندى خویان لە گەڵ ئەمریكا دا پچنەوە وسرۆشتى بنەماكانى ئەم پەیوەندیەش لە روداوێك دا دژى بەرڤەوەندەكانى كورد بووینە چ لەسەر ئاستى باشورى كوردستان یاخۆد لەر ئاستى چارەچەكانى ترى كوردستانیش.
باشە سیاسەتمەدارى كورد پێم ناڵێن چ حیكمەتێك لە رازیبوون وبێدەنگ بوونى ئێوە دا یە؟ .. لەم روداوە سیاسیانەى گرنگ كە كارێگەریان دەبێن لەسەر ئایندەى خەڵكى كوردستان لە لایەك ولە لایەكى تریش رۆژانە باسى ئاساییشى نەتەوەییمان بۆ دەكەن! ئەى ئەمەى بە سەرى (DTP) دێت لە باكور كێشەى زیاتر لە (25) ملیون كورد نییە! توركیاش سورە و رۆژانەش باس لە مافى چەند هەزار توركمانێك دەكات كە لە كەركوك هەن! گریمان پەكەكە تیروریستە وەك ئێوە/ ئێمە كە لەسەردەمێكدا عوساد و موخریب بووین بە تێرَوانینى دەوڵتى عیراقى سەردەمى سەدام و رژێمى بەعسى روخاو دا؟ باشە خۆ دەتەپە ش تیروریست نییە ! بوچى ناتوانن دەولەَتى توركیا شەرمەزار بكەن؟ هەر نەبێ لە نێوان هەرێمى باشورى كوردستان و دەولەتى توركیاى كەمالیزم دا بازرگانیەك كە بە نزیكەى (6) ملیارد دوڵار ساڵانە مەزندە دەكرێ هەیە .. بوچى ئێوە ناتوانن وەكو فشارێك بەكاربێنن بۆ بەرژەوەندى باشور وباكور؟ یان كێشەى باكور لە دەروەى بازنەى ئاساییشى نەتەوەیی كوردستانە ! و كێشەى (5) ملیون دانیشتوى باشور گرنگتر و لە پێشترە لە كێشەى (25) ملیون كوردى باكورى كوردستان بە دیدى ئەمریكا و ئێوە ! باشە دە فەرموون بە گەلى كوردستان بلێن چ بەڵێنێكتان لە كاك "ئوباما" وەرگرت؟ دەترسم ئەمجارەش سەد وچلێكى تر بێت یا (41) كورسیەكەى ئەم دووایە بێت ! باشە ئەگەر قبولتان نەكردبایە (41) كورسیەكە و نا رەزایەتیتان نیشان دابایە هەر نەبێ ئەزعەف ولئیمان ڤیتویەكى وەك "تاریق ئەلهاشمى" بكردایە دژى تێپەڕاندنى یاساى هەڵژارتن ! چونكە رون وئاشكرایە دژى بەرژەوەنیەكانى هەرێمى باشورى كوردستان بوو! یان هەر وەكو بەڕێز"ئوجەلان" سازشتان نەكردبایە ئاخۆ چى روى دەدا لە كوردستان؟ ئەمە پرسێكە وپێوێستى بە وڵامە؟ وڵامەكەشى لە لاى بەڕێزان بارزانى وتاڵەبانیە! و پێویستەش هەر دوو بەرێزان بە گەلى كوردستان رابگەیێنن كە كاك "ئۆباما" ى سەرۆكى ئەمریكا و جون بایدن چ بەڵینێكى وشەكرێكی تریان بۆ گەلى كوردستان شكاندووە بە رێگاى تەلەفونەوە؟ تكایە بە گەلى كوردستان بڵێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست