کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەتە زمانى گوڵ نازانێت

Saturday, 16/01/2010, 12:00


زمانى گوڵ واتا زمانى نەرم و هێمنى و ئارامى و پشو درێژى و سینگ فراوانى و لێ بوردەیى كە ئەوە نەریتو كەلتورى ڕۆشەنبیرانى هاوچەرخ و نوێخوازى شارستانیانەیە . هەڵگرانى زمانى گوڵە بەڵام چەتەگەرى مێشك و دڵڕەشى لاسارى ڕادێوى قسەكەرى قسە وەرنەگرى گوێ ئاخندراو ئەو زمانە شارستانیەتە نازانێت هەتا ئەو زمانەى لەگەڵدا بەكاربێنێ و بڵێ ى كاكە وانابێت بە قوربان بەسەو هاوارو سكاڵا و پارانەوەو رەخنەو گلەیى و پێشنیارى ئاراستە بكەى بە ترسنۆك و سەرشۆڕو چۆك دادەرت دەزانێت من پەند و ئامۆژگارى و ئەزمونى 20 ساڵەم لەگەڵ چەتەگەرەكاندا هەیە هەتا لەلوتى بەرزى لەخۆى بایى بوونیان نەدەى مل بۆ مافى كەس نادەن و پێان وایە ئازادى خوازان بەندەیەكى رەش پێستن و دەبێ سوارى سەریان بین و دەست لە بینەقاقایان بنێن و بە دەستیشیان دانەنووسرێت هەر لەبەرئەوەى نەخنكێندرێن هەر واتاى نى یە تۆ بە نرخترین سەرمایە وەك رەنج و تەمەن و خوێن و گیان لە پێناوى گەل و نیشتیمانەكەتدا ببەخشى و هاوسەنگەرى گۆراوى دۆراوى چەتەگەرى زۆڵەكوردى دوژمنى ناوخۆشت لێ ببێتە خوێن تاڵى بێگانەى داگیركەر هەر بشڵێ ى لە خۆمەو برامەو كە گۆشتیشم بخوات ئێسكەكانم ناكروژێ یان هەر بڵێ ى فەرموو ئەوە دارێكى زۆر ئەستوورو ئەوەش شانى من خودا واى لەچارەى من نووسیوەو زۆریش سوپاس خودایە تێر تێرم بكوتە ئەى چەتەى دەسەڵاتـدارى گەلە گورگى خۆماڵى ئەوانە مارى خاڵ دارن و زۆر زۆر لەسەرانى چەتەگەرى داگیركەرى بێگانەى خوێن تاڵ خراپترن چونكە بەناوى كوردوكوردستانیشەوە ئەوچەگەرێتى یە یان كردووەو 20 ساڵیشە بەردەوامن تەنیا ناوەكەیان لەگەڵ هێزى داگیركەرى كوردستاندا جیاوازبووە خوونەریتیانەو رەهاو گشتگیرو نەگۆڕە وەك مامۆستا هێمنى شاعیر فەرمویەتى لە چیرۆكە هەڵبەستى سوڕى دەوراندا قەڵاى میران بەدەست ناكەس دەنەخشێ كەدار هۆرەى لەخۆى بوو زوو دەقەڵشێ ئەوانەى كارو كردەوەیان دزى و تاڵان و ئەشكەنجەو گرتن و كوشتن و راوە دونان و بێ سەرو شوێن كردنى كوردان بووە . بۆ هەركوردێكى ئازادى خواز شوورەیى و ناپاكى نەتەوەیى و نیشتیمانى یە كەبەر لەو چەتەگەرە زۆڵە كوردە كوردو كوردستان خۆرانە بچێت شەڕى خۆتڕێن لەگەڵ هێزى داگیركەرى كوردستاندا بكا لە باشوورى كوردستاندا هەر ئەو چەتەگەرە كوردو كوردستان خۆرانە وایان كرد هێزى داگیركەر نەك هەر لەناو بیرو هۆشى ئازادیخوازاندا دەرهاون و بەڵكو لەناو بیرو هۆشى گەلیشدا دەرهاویشت باشوورى كوردستان ئەو چەتەگەرانە تێكیانداوە نەك دەزگاو لایەنى سیخوڕو دەرەكى دەوڵەتانى داگیركەرى كوردستان كورد فەرمویەتى هەر گیاندارێك گۆشت خۆرە هەرناوى گورگ بەدە لێرەدا هەرسەرانى پارتى و یەكێتى دەسەڵاتدار ئەو گورگە بەدەنین كلك و پاشكۆو هاوشێوەكانیشیان هەر هەمان بابەتن بەڵام گابەردى هەرەزل لە پێش گۆران و چاكسازى و پاكسازى دا دەسەڵاتە.
كاك مسعود بارزانى لە مێژە هەربەڵێن و پەیمان و لیدوان و بڕیارى نەتەوەیى و نیشتیمانى دەدات و نابنە كردارو سەرانى پارتەكەشى كاریان پێى نەكردووەو بابەتى تازە زیاد كردنیشى ئەوەبوو كە فەرمووى حكومەت و پەرلەمان و هێزى پێشمەرگە بۆگەل و نیشتیمانە و نابێت پەیوەندى هیچ لایەنێك لەگەڵ دەوڵەتانى دراوسێ دابمێنێ بە پارتى و یەكێتیەوە بەڵكو دەبێ تەنیا پەیوەندى حكومەت وەك پەیوەندى گەشتیارى و دبلۆماسى و ئابوورى و بازرگانى هەبێت كەواتە نابێ دەزگاى پاراستن و دەزگاى زانیاریش وەك دوو دەزگاى كورد خەسێن و كورد رەتێن و كورد خنكێن بمێنن و دەبێ ببنە یەك دەزگاى ئاساییشى نەتەوەیى و نیشتیمانى . بەسەدان ئازادى خوازى شاعیرو نووسەرو هونەرمەندى كورد لە ترسى هەڵمەتى كوێرانەى ئەو دوو دەزگایە ناوێرن لە باشوورى كوردستاندا ئازادو سەربەست بگەرێن من یەكێكم لەو كوردە ئازادیخوازانە مامۆستا هەژارى شاعیر گوتەنى ستەمكار لە دەریاوە بێ یان لە وشكانیەوە بێت بمخوات هەرستەمكارە بەهەرناوێكەوە بێ چەتەگەرو شۆرشگێڕى و وڵات پارێزیان نەگووتوە ئەگەر فەرمایشتەكانى كاك مەسعود بارزانى لەقسە دەربچن و ببنە كردار ئەوە بەشى هەرە زۆرى ئەو چەتەگەرێتییە خۆسەپێن و پاوان خوازیە 20ساڵە كوردو كوردستان خۆرە لە ڕەگ و ریشەوە دەردێت و ئاشتى و تەبایى و یەكڕیزى نەتەوەیى و نیشتیمانى و مافى مرۆڤ و ئازادیى دیموكراتییە خنكێندراوەكان زیندو دەبنەوەو تەواو دەبوژێنەوەو تەموو مژى توڕەیى و ناڕەزایى و بێزارى گەل دەرەوێتەوەو دەسەڵات دەبێتە دەسەڵاتى گەل و نیشتیمان .

رەنجدەر دۆڵەگۆمى
رانیە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە