بانگەوازێك بۆ هێزەكانى ناوخۆ (پۆلیس و ئاسایش)ى هەولێر، بەشدارى نەكردنتان لە دەنگدان پشتیوانیە بۆ میللەتەكەتان!
Thursday, 30/09/2010, 12:00
ئەى كوڕانى قەڵاو منارە
ئەمڕۆش دەوانن پیناسەى خۆتان بە ڕەسەنایەتى بسەلمێنن، كە هەر چۆن لە هەر 2 هەڵبژاردنەكانى 25ى تەموز و 7ى ئاداردا، بە زۆربەى دەنگ نەخێرتان بۆ پارتى و بنەماڵەى بارزانى كردوو، دەنگتان بە گۆڕانخوازان داو، كە ئەوەى ئێوە كرتان نەك هەر بەرپرسانى ناوخۆ بەڵكو بنەماڵەى بارزانى و پارتیدتان تووشى شۆك كرد، لەكاتێكدا زیاتر لە 5000 كەستان دەنگى خۆى بە گۆڕانخوازان دابوو، ئەمڕۆش لە هەڵبژاردنى ئەندامانى كۆنگرەیى پارتى دەتوانن، بە سپێتى دەنگ بدەن، چونكە دەنگدانتان دەنگدانە بەو هەزیل و خوێرو كۆنە بەعسى و پیاوكوژى باندەكانى ماڤیاو لەشفرۆشان وگەندەڵكاران و تاڵانچیانى ناو ئاسایش و پۆلیسى هەولێرە، كە هەرچى خودا پێى ناخۆش بووە دژ بە كۆمەڵانى خەڵكى هەولێر كردیانەو، هەرچى بۆخۆیان و باندەكەى كەریم شەنگارى و مەسرۆرى تیرۆرست باشە كردویانەو، هەرچیش بۆ میللەت باش بووە نەیانكردووە؟!
ئەى پۆلیس و ئاسایش..ى هەولێر
دڵنیاین زۆربەتان كوڕى هەژارو شەهیدەكان و قوربانیانى ئەم شارە دێرینەى هەولێرن و، بە ئاشكراو لەبەر چاوى ئێوە چ شتێك ماوە ئەم قەزەم و خائین و كوردكوژانە بە كوڕانى هەولێریان نەكردبێ، و ئێستاش لەشایەى ئەم تاوانانەى كە ئێمە بۆ خەڵكى بەشەرەڤى هەولێرى ئاشكرادەكەین باشتر دەیاناسن و، ئەوكات ئێوەش ئەوەى بە نهێنى دەیزانن، كە چیتریان كردووەو بۆتان ڕووندەبێتەوە گەر دەنگ بەو خوێرى و بۆدەڵانە نەدەن، ئەوا ترسێكى زۆر دەخەنە دڵى بنەماڵەى مەسعودى خائینەوە!
ئەوانەى خۆیان كاندید كردووە، ئەمانەن:
1. عەبدوڵڵا عەلى بەڕێوەبەرى ئاسایشى هەولێرو فەرخە پاراستنە ترسنۆكەكەى دواى كارەساتى یەكى شوبات.
عەبدوڵلا عەلى ناسنامەى مامۆستایى بۆ خۆى هەڵگرتووە، ئەم عەبدوڵایە پیاوى كەریم شەنگاریەو لە فەرخە پاراستنەوە پیانگەیاندووە بە ترسنۆكى و بودەڵەیى و گەوادى ناسراوە، یەكەمین كەسێك بوو، پشتیوانى دیاردەى لەشفرۆشى كردووە، تا ئەوەى هەفتەى 3 جار لە مەزرعەكەى لە ڕێگاى شاوەیس سەلاحەدین، ئاهەنگ و شایى بەشوانە بۆ خۆى و گەورەكانى سازكردووەو، بە وەرەقەى ئەم فەرخە پاراستنە سەدان ئافرەتى سۆزانى لە سوریاو لوبنان و ناوچەكانى باشور و ناوەراستى عێراق داخڵى كوردستانبووە!
عەبدوڵلا لە دواى شەڕى ناوخۆ دەستى لە سەدان تاوانى جۆراوجۆر هەیە بەتایبەتى دەستگیركردنى سورچیەكان و هەركیەكان و ئیسلامەیكان و یەكیتیەكان و كۆمۆنیستەكان، بە ناوى ڕاپۆرتى چەواشەكاریەوە و زۆربەیان بە دەفتەر دۆلار ئازاد كراون، گەر تاوانیان لەسەر ئەى بۆ سزاتان نەداون و بە پارە ئازاتان كردوون!
عەبدوڵا كارێكى كرد لە كە دیاردەى لەشفرۆشى زیاد بكات ، تائەوەى 3 كچە ئامۆزاو خوشكى خیزانەكەشى كەوتنە ناو داوى لەشفرۆشیەوە!
مامۆستا عەبدوڵاكەى كەریم شەنگارى دەوڵەمەند نەماوە سەرانەى لێوەنەگرتبێ، یا پاردەراى دەرەوەى هەولێر نەماوە سەرانەى عەبدوڵاى نەدابى، خودان كۆمپانیا نەماوە عەبدوڵا نەیترساندبێ!
عەبدوڵلاى ئاسایش ئەو تاوانەشى ئەنجامداوە، هەر كەسێك دژى پارتى بووبێت ئەوا گرتویەتى و پاشانیش دەستدرێژى كردۆتە سەر ژنەكەى و، هەردوێنێ بوو خانوەكەى شێخ زاناى بە زۆردارى كریوەتەوە بە 31 دەفتەر دۆلار و، خەریك بوو تەعداش لە شێخ هیمداد باوكى ئەو منداڵە بكات، كە لەدەست شێخ زانا هەڵهاتبوو، تاوانەكەشى ئاشكراكرد، چونكە هیمداد گوتبووى: ئەو خانوە دەبێت بفرۆشێرێت و پارەكەى بدرێتە ئەو خێزانانەى كە قۆربانى دەستى خوێناوى شێخ زانابوونە!
عەبدوڵلاى ئاسایش ئەمرۆ لە ژێرباڵى تاوان و كوشتن و زوڵم و تاوانكاریدا، بۆتە خاوەنى 20 ملێۆن دۆلار پارەى نەختینەو، 12 خانوو 3 مەزرعەو یەك خانووى لە پشت ئەنجومەنى وەزیران هەیەو، تەنها مەلەوانگەكەى 15 دەفتەر دۆلارى تێچووەو، لە عەینكاوە سەرانە لەو مەلهاو یانانە وەردەگرێت كە بە ئاشكراو نیوە ئاشكرا گەمەدەستبازى تیادەكرێت و مانگانە داهاتى وەك پشتیوان سادق لە چەند شوێنێك باسیكردووە عەبدوڵڵا مانگانە زیاتر لە 20 دەفتەر دۆلار داهاتیەتى!
2. محەمەد سەلیم مزورى، ناساندنى ئەم هیچ و پوچە، كە دەستى لە كوشتنى 40 پێشمەرگەى پەكەكەو حزبى دیموكرات هەیە، كە كاتێ لە ئێران بووە، ئیتڵاعات بووەو پاسداریشى كردووە، تا جارێكیان ئیدریس بارزانى لەبەر چاوى سەد كەس لە كەرەج تف و نەعەلەتى كردووە نەك لەبەر ئەوەى كوردى كوشتووە لەبەر ئەوەى خەریكى تلیاكى و بە نهێنى پیاوى ئیتلاعات بووە!
ئێستاش گەورەترین بەرپرسى باندە لەشفرۆشەكانەو، تا ئەوەى زیاتر لە 100 كەسى كردۆتە ئەفسەرو ئاسایش و بەڕێگەى ئەو دیاردەیەى كە دەستدرێژى كردۆتە سەر خوشك و ژن و كەسەنزیكەكانیان!
ئەم محەمەد سەلیمە لەناو مزوریەكانیش بە پیاوێكى بەدرەوشت وخوێرى تەماشكراوە، هیچ كەس لە بارزانیەكان ناتوانن ئەم تاوانكارە بۆ یەك دەقیقە بەرنە ماڵەكانیان چونكە مەشبوهەبە باندى لەشفرۆش!
ئەم محەمەد سەلیم مزوریە ناسراوە بە بەرتیل وەرگر، دیارى وەرگر، تائەوەى سەدان كەس لە هەولێر وەرەقەى دەمانچەى بۆ كراوە بۆ یەك سالچ 500 دۆلارى داوە!
دەیانكەسى بێتاوانى خودان پارەى دەستگیركردووە و دواجار بە پارە ئازادى كردووە، ئەوەى ئیرهابیەكان بە كوردیان نەكردووە، ئەوا محەمەد سەلیم مزورى و هاوشێوەكانى بە هەولێریەكانیان كردووە، خودان باندى تیرۆرست و لێدان و چونەسەر ماڵانە، بەتایبەتى هەر خانەوادەیك ئافرەتیان هەبى، ئەوا شەوانە بە 3 سەیارە دەچنە سەر ماڵەكانیان بۆ دەستدرێژى و تاڵان و دزیى پارەو شتومەكەكانیان!
3. ستارى ناوچەى ناوخۆ
بە مفەوەز ستارى مرورى بەعس ناسراوە، دواى ڕاپەرین دواى حسك كەتووە تا نەیكوژن و، دواتریش لەگەڵ سەعد عەبدوڵا بۆتە پارتى و دواى ئەویش بۆتە پیاوى فازیل میرانى و، هەرچى دزیو حیزى و گووادیى یە لە ژێرباڵى فازیل دەیكا و كردویەتى!
ستارى كۆنە ئەمنى هەولێر...بەرپرسى لێژنەى ناوچەى ناوخۆى پارتى لە هەولێرو، واتە پۆلیس بە هەموو جۆرەكانیەوە لەگەڵ ئاسایش سەربەو ناوچەى ئەون، ستار ئەمرۆ بە هۆى ئەوەى لەسەدان دیاردەو و تاوان بەشدارى كردووە: لە دزینى میزانیەو وەرگرتنى زیاتر لە 1000 نبۆ وەرگرتنى ئارم و دروستكردنى سەنەوى تەزویر و دروستكردنى ئیجازەى لێخوڕینى سەیارەو، زیاتر لە 200 پۆلیسى پەنادیوارى هەیەو، بە وەرگرتنى دیارى گرانبەها خەڵكى بازرى دەكاتە ئەفسەرو مفەوەزو پۆلیس و زیرەڤانى.
هەركەسێكى دیكە بوایە لە جیاتى ستار ى كۆنە ئەمن كەلەبەردەم ناوچەكى 150 گەنج كوژارو برینداربوو، بە كردە ئیرهابیەكە، لەسیدارەدەدرا، بەڵام چونكە پیاوى فازیل بوو، وەك بەرزەكى بانان بۆى دەرچوو؟!
ستار بۆتە خودان 2 مەزرعەو 3 ڤێلاو 13 خانووى لە كرێدایەو 3 كۆمپانیاى بازرگانى هەیەو، شەوانەش بۆ گەورەكان سازدەكات!
4. دڵشاد حەسەن نەجار..وەك پشتیوانى بەرێوەبەرى ئاسایشى بەلدە باسیكردووە، ئەم دڵشادە تا باوكى مابوو گاڵتەى بەوێنەكەى مەلا مستەفا دەكردو 2 جار باوكى ویستى بیكوژێت بەلام نەیانهێشت وو، حەسەن نەجار وازى لە دڵشادو دایكى هێنابوو، بەڵام دواى شەهیدبوونى بووە وارسى حەسەن نەجارو، پلەى عەمیدى بەستووە تا پۆلى 2 ناوەندى خوێندووە بە تەزویر چووە قانونى ئێواران و بەرپرسى ئیدارەو دارایى ئاسایشى گشتىیە، چونكە دزیى و گەندەڵیەكان بۆ خۆى و عیسمەت ئەرگووشى یە، كە س بۆى نیە تەداخول لە كارەكانى بیكات!
دڵشاد شەوانە لە بازگەى كەڵەكى ئاسین ئاغاوە وەك شەحن سوزانى بۆ دێت و، ئەویش بۆ هاوشێوەو گەورەكانى دەبات، دڵشاد سێكسى لەگەڵ هاوسەرى 23 ئەفسەرو مفەوەزى ئاسایشى گشتیدا كردووە ناوەكانیان لامان پارێزراون لە محەمەد سەلیم مزورى خوێرتر و بیئەخلاق تر ئەم دڵشادەیە!
دڵشادێك لەگەرەكى ئەمین عامەكان خانویەكى دروست كردووە وێنەى هەڵویەكى لەسەر دەرگاكە داناوە، واتە وەك هەڵۆ وایە لە دزیى و تڵانى و كارى لەشفرۆشى و، 3 جار لەماڵەكەى خۆى بەسەر ئافرەتى سۆزانیەوە گیراوە!
دڵشاد لە هەموو دیاردەكانى بەرتیل و ڕەشوەو بەزۆر و بەناعەدالەتى دەستگیركردنى بیتاوان و ئازاد كردنیان بە دەیان دەفتەر دۆلارو، ئەمرۆ ئەم موراهیقە خاوەنى 4 مەزرعەیەو 3 كۆمپانیاو 10 خانووى لە كریدایەو لە شارى خەونەكان و شوقەكانى زەكەریا ماڵى تایبەتى بۆ شەوانە هەیە!
5. كەیوانى میرزا تۆفیق....ئەم كەیوانە بەهۆى ئەوەى پۆریان لە ساڵانى شەستەكاندراوەتە سابیر بارزانى باوكى سیروان و سامان و شیروان و، ئیتر ئەو پۆرەیان بۆیان بۆتە خەزنەو هەموو میرزاو خزمەكانیان كەوتوونەتە ناو ژیانى خۆشیەوەو، هەموو منداڵە نەخوێندەوارەكانى میرزاكان كراونەتە قائیمقام و عەمید و ئامر فەوج و تا ئەوەى 10 خانووشیان بۆ درۆست كراوە لەكاتێكدا خەڵكى هەولێر ماڵیان نەبوو، ئەوان گەرەكیان بۆ دروستكرا!
ئەم كەیوانە لە سالى 1998 لەسەر دزیكردن و شكاتكردنى لەلایەن عەلى حوسین سورچى یەوە، لەلایەن كەریم شەنگاریەوە ماوەى 6 مانگ تڕۆكراوەو، دواى ئەوە لەلایەن سیروانى بارزانى یەوە، گەرایەوەسەر ئیشەكەى و ئێستا بەڕێوەبەرى گشتى بازگەكانەوە، بە بێ شەهادە كراوەتە عەمید وهەرچى بازگەیە ئەو بۆى هەیە ئاڵۆگۆرى تیابكات و بێنەبەردەكانیش هەر هەوە!
لە هەموو بازگەكان ستافى خۆى هەیەو، بۆ ئەوەى سەرانە لە تانكەرەكانى نەوت و كەلە پەل و پێداویستیەكان وەردەگرن و تا ئەوەى لۆرى عەلوەكە نەماوە سندوقە تەماتەو میوەى جۆراوجۆر بۆ ماڵى عەمید كەیوان دانەگرن,,,ئەوەتا شێخ ڕزگار خۆى ئەو ئیعترافەى كردووە، كە كەیوان لەسایەى سەرپەرشتى بازگەكان بۆتە خاوەنى 23 خانوو 2 مەزرعەو 3 كۆمپانیاى هەیەو، 120 ئاسایش و زیرەڤانى پەنادیوارى هەیەو، زیاتر لە 200 دەوڵەمەند لە هەولێر بە پارە مۆڵەتى هەڵگرتنى دەمانچەیان بۆ كراوەو، وەك شێخ یادگار باسیكردووە، كەیوان ئەمرۆ 40 كیلۆ زێرى هەیەو، یەكخانووى لە شەقلاوە كریوە بە باخچیەكەوە بە 22 دەفتەر دۆلار!
ئەى پیاوانى هێزەكانى ناوخۆ
ئەى خوێنەرانى خوشویست
هەر كەسێك لەو كەسانەى بەشێك لە پرۆڤایلى ژیانیمان تۆماركردووە، كە ئەوەى ئێمە زانیومانە ئەوەندەیە، ئەوەى نەمانزانیوە خەڵكى و خوایى گەورەش زانیویەتى، ئایا ئەو قەزەم و خوێرو بودەڵەو ترسنۆكانە هیى ئەوەند دەنگیان پێبدرێت بۆ ئەوەى بچەنە كۆنگرە پڕشەرمەزاریەكەى مەسعود بارزانیەوە!
ئایا ئەكەسانى هەقى ئەوەیان نیە، لەسەر كارتەكە بنووسیت، ڕیسواى بۆ كاندیدەكان و كۆنگرەكەى پارتى!
لەبیرتان نەچى هەولێرو قەڵاكەى دەمێننەوە بەسەر بەرزیەوە، بەڵام دواجا تەنها مایە پۆچى و نەمان و ڕیسواى بۆ پارتى و دەزگا خوێنڕێژەكانیەتى، كە هیچ جیاوازیەكیان لەگەڵ دەزگا خویناویەكانى سەدام و بەعس نەبووەو ناشبێ، پێدەچێت لە بەعس خراپتر بە و میللتە بكەن.
لێەرەدا ئێمە مەبەستمان ریِكلامكردنیە بۆ كەسى دیكە، بۆیە بە هیچ شێوەیەك دەنگ بەكەس مەدەن هەموویان وەك یەك وان و ئەمانە خوێنڕێژ و تاوانكارتربوونە لەوانى دیكەو ئەوانى دیكەش گەندەڵترین مرۆى ئەو گۆمەڵگایەن و، نەفرەت لە مەسعود و حزبەكەى و بنەماڵەى خیانەتكارەكەى..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست