هه‌موومان له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕین و گۆڕانكاریداین..جا له‌سه‌ر گرده‌كه‌وه بێت یا له‌ژێر پرده‌كه‌وه
Monday, 31/01/2011, 12:00
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی خه‌ڵكی كوردستان..
ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌كارییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی به‌مه‌به‌ستی شێواندنی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداو و بارودۆخه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و (تێكه‌ڵاوكردن و ته‌سككردنه‌وه‌ی خواست و هیوای خه‌ڵكی كوردستان له قاڵبی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌دا)..كه‌وتوونه‌ته چه‌واشه‌كاری و زوڕناژهنینی ئه‌وه‌ی كه گوایه ئه‌م ئاره‌زوو و خواستهبهرفراوانهی جه‌ماوه‌ر بۆ گۆڕانكاری و ڕاپه‌ڕین،ته‌نها مه‌رام و پرۆژه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه!!!
ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌كاتێكدا گاڵته‌مان به‌و جۆره پڕوپاگه‌نده و بانگه‌شانه دێت و.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه (ڕاپه‌ڕین)یش به‌ئه‌ركی سیاسی و ئه‌خلاقی هه‌موو ئۆپۆزسیۆنێكی ڕاسته‌قینه ده‌زانین و وای ده‌بینین هه‌موویان ئه‌و جۆره مافه‌یان هه‌یه..ئه‌وه‌یش بۆ ڕای گشتی ڕوونده‌كه‌ینه‌وه كهئێمهی خه‌ڵكی كوردستانی تاسه‌رئێسقان برینداری ده‌ستی زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان،له هه‌موو میلله‌تانی تری ناوچه‌كه زیاتر و زووتر پێویستیمان به گۆڕانكاری هه‌یه..
ڕاپه‌ڕین خواستی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی كوردستانه نه‌ك ته‌نها ویستی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی..گه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسییش ڕای له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بێت،چی له‌مه باشتره؟!
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌ف...
ڕاپه‌رین ئه‌مڕۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان..تاكه ڕێگای چاره‌سه‌ره بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆر‌و گه‌نده‌ڵی ئیداری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان.. جا ئه‌و گۆڕانكاری و ڕاپه‌ڕینه له ناو كۆڵانه‌كانه‌وه بێت یان له‌سه‌ر گرده‌كه‌وه ..له ناوقوتابخانهو زانكۆكانه‌وه بێت یان له ناو بازاڕ و ژێر پرده‌كه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست