ئەشکەنجەدانوبریندارکردنی هاولاتیەکی شاری کەلار لەلایەن هیزیکی پیشمەرگەوە
Friday, 01/11/2013, 12:00
لەماوەی رابردوداولە یەکیک لەشەوەکانی رەمەزاندا کاتژمییر 4 ی بەیانی لە شاری کەلارئامرفەوجیکی هیزی پیشمەرگە بە ناوی عەمید (نوری عبدالکریم) بە هۆی کیشەیەکی کۆمەلایەتیەوە12 پاسەوانی تایبەتی خۆی ناردۆتە سەرهاولاتیەک بەناوی (ریبوارکەریم احمد) بە دوئۆتۆمبیل کەیەکیک لەوانە ئۆتۆمبیلیکی جۆری لاندگرۆسەری وەزارەتی پیشمەرگەبوە ! دوای ئەوەی ئەوهاولاتییە بەمەبەستی رۆیشتن بۆنویژی بەیانی لەمال چۆتە دەرەوە لەلایەن 5 لەوپاسەوانانەوە هیرشی کراوەتەسەرو بەقۆناغە تفەنگوکلکەدەمانچە لییانداوەو زۆربەسەختی برینداریان کردووە،دواتر لەلایەن چەن هاولاتیەکی ئەوگەرەکەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و هەر هەمان رۆژ کەسوکاری ئەوهاولاتیە داوای یاساییان تۆمار کردووە، شایەنی باسە یەکیک لەوکەسانەی کەتاوانبارە بەبەشداریکردن لەوروداوە برازایەکی عەمید نوری خۆیەتی کەئەویش ریبین تەهای سەرنوسەری گۆڤاری گەرانە ئەو رۆژنامە نوسەی کە لەمێژە خۆشیو قەلەمەکەشی فرۆشتووە بە یەکێتیو مەحمودسەنگاوی هەروەها پلەی ملازمی پێدراوە بەبێ ئەوەی دەوام بکات موچەش وەردەگریت!ئەوەی جێگای نیگەرانیە ئەوەیە کە ئەم ریبین تەهایە 30 رۆژ فەرمانی دەستگیر کردنی بۆدەرچوبو لەلایەن دادوەرەوە بەلام بەبیانوی ئەوەی کەئەو نوسراوە تەزویرە ئامادە نە بوبچیتە بەردەم دادگا ! دوای مانگێک لەلایەن هێزێکی تایبەتی ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیر دەکرێتو دەدرێت بە پۆلیس بەلام بە واستەی عەمید نوری مامی بە تەنها شەوێک بەردەدرێت! لەکاتێکدا ئەو 30 شەو سوکایەتی بەفەرمانی دادوەر کردو ئامادە نەبو خۆی بدات بە دەستەوە،وەبرایەکی ئەوهاولاتیە بەناوی(سیامەند کەریم) وتی لەلایەن یەکیک لەو 12 پاسەوانەی کەئەو شەوەهێرشیان کردۆتە سەر براکەم پێم راگەیەنراوە کە چەند پاسەوانێک نەیان ویستوە ئەوکارەبکەن بەلام لەلایەن بەرپرسەکەیانەوە هەرەشەی لەسەرکار لابردنو نان برینیان لێکراوەو بەزۆر نێردراون! وە وتیشی عەمید نوری لەرێگای یەکێتیەوە گەیشتوە بەو پۆستە و لایەنگری ئەو حیزبەیە بۆیە یەکێتی رۆژبەرۆژ لاوازتردەبێت چونکە خاوەنی بەرپرسی لەوشێوەیەیە بۆیە رۆژی بە ئەمرۆگەیشتوە،وەئەوەشی راگەیاند کە ئێمە لەپێناوی پاراستنوسەروەری یاسا تا ئیستا هیچ هەلوێستێکمان نەبوەو چاوەروانی بریاری دادوەرین دەنا بەهیچ شێوەیەک لەحەقی خۆمان خۆشنابین، دەپرسین ئەرکی هێزی پێشمەرگە چیە ؟پاراستنی سنورەکانی هەریمی کوردوستانە یان هەلکوتانە سەرهاولاتیانی کوردوستانو لێدانو بریندار کردنیان؟ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردوستانە یان بە میلیشیاکردنو بەکار هێنانیان بۆمەرامی تایبە تو خستنە خزمەتی شەخسێکەوە؟ ئایا عەمیدێک کەمانگانە 4 ملیۆن دینار موچەکەیەتی بۆئەوە پێی دەدرێت کە لە سنورەکانی هەرێم لە ئامادەباشیدابیت بەرامبەر هەرمەترسیەکی دەرەکی یان بێتە ناوشارو بەئارەزوی خۆی وەکو مافیا لە خەلک بداتو خەلک دارکاری بکات....؟!
هاوڵاتییەکی کەلاری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست