بۆ...ئه‌و موچه خۆرانه‌ی که نان بڕاو کراون
Sunday, 20/09/2009, 12:00
1
گڵایه‌کی دره‌ختی سه‌وز
له‌به‌ر هه‌تاو....وه‌رزی باران
ڕه‌نگی شین بوو
سوپای دارستان
توڕه بوو
ئه‌مری فه‌رموو
به بڕینی دانه دانه‌ی
لق داره‌کان
2
بولبولیکی
ده‌نگ خۆشی وه‌رز
کاتی خوێندن
له کۆتی قه‌فه‌سی دارستان
هاته‌ده‌رو
وه‌ڕس بوو
له کارتی ئازاد
کاتی ره‌نگ دان
ره‌نگی دژواری
هه‌ڵبژارد
3
جۆله‌که‌یه‌کی وه‌رزی رۆژگار
له‌دانه‌وێڵه‌ی کشت خه‌رمان
دانه‌یه‌کی بۆ ئه‌و نه‌بوو
له‌گیرفانی کشت به‌نقه‌کان
به‌شی ژه‌میکی لێ نه‌بوو
هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌بوو
ڕه‌نگی ئاسمانی هه‌ڵبژارد
4
موچه خۆریک
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
مێزی
فه‌رمانگه‌که‌ی
ماڵی حیزب بوو
ویستی بی گۆڕیت
به ڕه‌نگیکی ئه‌رخه‌وان
سزا دراو موچه‌ی بڕا
شکاتی کرد
جۆن منداڵانم
به‌خێو که‌م
فه‌رمویان
ببه به دز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست