کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زنجیرە چیاى ئاسۆس

Monday, 05/11/2012, 12:00



زنجیرە چیاى ئاسۆس لە ڕۆژهەڵاتى زێى بچووك نێوان شارى ڕانیەو شارى قەڵادزێوە دەست پێ دەكات وەكو چیاكانى بلۆقین و میرسوارو سەرچیاو قۆنگرێ و كۆللارەو بابلو دەرو هەتا دەگاتەوە چیاى بەرزى كوڕیس یان كوڕ كوڕو كەڕكەڕیش چیاى سەر جاخانیش كە لە ڕۆژهەڵاتى ئاسۆسەوەیە هەر بە ئاسۆس ژمێردراوە ڕەنگە ئاسۆس لە وشكانى و سەختى و عاسێ بونیەوە هاتبێ گوندەكانى بنارى ئاسۆس لە بەشى ڕۆژهەڵاتیەوە لە ئەوانە پێكهاتوون وەكو (ئەلبانەو سەرتەنگ و دۆڵەگۆم و خانەڵەو سەرچیاو كانى هەنجیرو نێزۆكەو بێخرەو گەرمكان و كەڵەكان و ناودەشت و بناویلەو كێلەسپى) جیا لە ئەلبانەو سەرتەنگ ئەوانى تر بەبن زنجیرە چیایەكەوەن و بەرانبەر شارى قەڵادزێ و هەندێك لە گوندەكانى دەوروبەرى و شارۆچكەكانى ژاراوەو سەنگەسەریشن چۆمێكى دوورو درێژ ناوچەى پشدەرى قەڵادزێ و ناوچەى مەرگەى سەر بە شارەكانى دوكان و سلێمانى لە یەكترى جیا كردۆتەوەو لە دەربەند دەبێتە دەریاچە، هەر دەریاچەى دەربەندیش دەریاچەى دوكانى پێك هێناوەو شارى ڕانیەو ناوچەى بیتوێنەكەى لە ناوچەى مەرگەو شارۆچكەى بنگردى لە گوندەكانى بنارى چیاى كۆسرەت جیا كردۆتەوە لە ڕۆژئاواى ئاسۆسەوە ئەو گوندانەش بە بن زنجیرە چیاكەوەن وەكو سەرسیان و بەردەكۆزو بەردەشان و مەرگەو سۆفیان و هەڵۆنەو نۆڵەچكەو لۆتەرو ئاوەژەو چنارنەو كانیتو، شارۆچكەى بنگردیش هەر لە ڕۆژئاواى بەردەشاندایە چۆمەكە بە نێوان شارۆچكەكانى ڕەبەتو نەڵاس و بە نێوان شارۆچكەى ڕەبەت و شارى سەردەشتى ڕۆژهەڵاتى كوردستاندا هاتۆتە ناوچەى ئالانى سەردەشت لەوێشەوە بە نێوان ناوچەى پشدەرى قەڵادزێ و ناوچەى مەرگەدا هاتۆتە خوارەوەو دەریاچەى دەربەندى دروست كردوە گوندەكانى بێ ترخەو زەرون سەفرەش كە بەرانبەرى هەندێك لە گوندەكانى پشدەرو ئالانن هەر بە گوندەكانى ئاسۆس ژمێردراون، بەڵام زۆر زۆر دوورن لە ئاسۆسەوە وە هەمان چۆمیش ناوچەى ئالانى سەردەشت و بە شێك لە گوندەكانى سەر بەشارى بانەى ڕۆژهەڵاتى كوردستانى لە یەكترى جیاكردۆتەوە داگیركەرى كۆمارى ئیسلامى سەفەوى خۆمەینى بەربەستێكى زۆر گەورەى دروست كردوە لە نێوان ڕەبەت و سەردەشت دا كە نێوان سەردەشت و بانەش دەگرێتەوەو دەگاتەوە نزیكى رەبەتو نەڵاس بە دەیان لە گوندان و گردان و باخان و زەویانى كشتوكاڵى ژێر ئاو دەكەون و دەیەوێت دەریاچەكانى دوكان وشك بكات و وەكو دەریاچەى دەربەندیخان و دەریاچەى ئەڵوەندى خانەقینیان لێ بكات و بەو شێوەیەش كوردو كوردستان قڕبكات ساڵانەش بە تایبەتى لە نێوان سەردەشت وقەڵادزێ داو لە نێوان بانەو سلێمانى داو لە نێوان مەریوان و پێنجوێن دا لە نێوان خانێ و سۆراندا دارستانەكان و كشتوكاڵەكانى كوردستانى ئاگر تێ بەرداون بە سەدان لە كوردانى كۆڵبەران و كاروانچیانى كوشتون و بریندارو كەم ئەندام كردوون، ئەو ڕژێمەى لە ساڵى 1979 ەوە هەتا ئێستا زیاتر لە پەنجا هەزاران لە كوردانى ڕۆژهەڵاتى كوردستانى رەشەكوژانە كردوون.
ڕەنجو تەمەن و خوێن گیان بەخشیوانى ناوچەى مەرگە بە هەزاران كەسانن دەكرێت ناوەكانى ئەو پۆلە شەهیدانە بە نمونە بێنینەوە كە پیشمەرگان و كادیران و فەرماندانى دێرینى بوانن وەكو (جوتە برایان عەبدوڵڵا و بایز بنگردى و جوتە برایان ڕەحمان و حەمە مستەفا بەردەشانى و عەلى ئەحمەد خۆڵەو بەكر چاوشین مەمەنداوەیى و ئەحمەد ئاودەل و رەسوڵ عەبدوڵڵا خاڵى گەرمكەیى و محەمەد حاجى خدر بێخرەیى و سەدیق سۆفیانى و عومەر خدر ئەحمەد هەڵۆنەیى و سەعید ئاوەژەیى و ئەحمەد قەنناسە چنارنەیى وبە كر مەلا قادر كانیتوەیى و كانەبى بیوەكەیى و حەمە ڕەش و ڕزگارە سوور یاخیانى و مەلا رسوڵ شارستێنى و مەحمود سێدەرى و مەلا محمود خوڕخوڕەیى و سەعید رەسوڵ و بە ختیار مستە فا و خالیدە سوورو عەبدوڵڵا مامە حەمەو وەلى عومەرو سەدیق مام ئۆمەر و كەمال خدرو كەمال عەبدوڵڵا و موتەلیب موحەڕەم و تۆفیق سەعید ساڵح و هەڤاڵ ڕەحمان مەرگەیى وە ئیبراهیم حەمە شوان و محەمەد ڕەسوڵ عەبدوڵڵاو مەلا حەسەن وجووتە برایان ئەحمەدو حمە سوورو جووتە برایان ئەحمەد بچكۆل و عەلیە سوورە دۆڵەگۆمی و مەلاو شاعیرو بەرگ درو و سەلیم محمود ئاغا سە رتە نگى لەو شەهیدانەدا تەنیا بنەماڵەى ئەحمەد بچكۆل و عەلیە سوورە لە ڕووى ناوەڕۆكو كردارەوە لە بێكەسان بوون وەك بێ خزم و تیرەو هۆزو خێڵ بوون گوند نشینانێك گوتەنى منداڵانى حەمە سوورو ئەستى عەلیۆكەو ئامینۆكەو ئەحمەدیلەو باپیرۆكەن. ناوچەى مەرگە لە بیست و یەكساڵانى ڕابردوودا لە ژێردەسەڵاتى سەران یان كاربەدەستەكانى بزوتنەوەى گۆڕان دا بووەو لە هەموو خزمەتگوزاریەكان بێ بەش كراون، خودى شارۆچكەى بنگردیش تەنیا لە نیوە گوندێك دەچێت و كاربەدەستەكانیش هەموویان هەر سەرانى ناوچەى مەرگە بوون و لە خزمانى زۆر نزیكى شەهیدانى ناو هێندراوانن جەماوەركەى زۆرایەتى لایەنگرانى گۆڕان و یەكێتین و كەمایەتیش لایەنگرانى پارتى و ئیسلامیەكانن وە جیا لە چیاى بلۆقین و چیاى میرسوارى نێوان گوندى كێلە سپى و گوندى سەرسیان و وە نێوان گوندى كێلەسپى و گوندى بەردەكۆز ئەوانى تر زۆر كەم بە درێژایى مێژوو لە ژێر دەسەڵاتى داگیركەراندا بوون بە تایبەتیش لە ساڵى 1961 هەتا ساڵى 1991.



پەیامی ڕاستی
ئێمەی هەڵۆ بەرز فڕین
بۆ كۆتایی بەتاڵی ژین
بەڵێنمان دا بەژێر دەستان
واتا بە كورد و كوردستان
بۆ نەمانی یاسای جەنگەڵ
گیان و خوێنمان بەخشی بەگەل
ئەوەیە داواكاریمان
بۆ كوردی گوندی و شاریمان
بۆ هەمووتان ئەی هەڤاڵان
سامانمان نەچێ بەتاڵان
كوردستان ووڵاتی گەلە
بە هەشتی خۆش خوێنی مەلە
ڕێ نەدەن دیسان قەلە ڕەش
دوژمنی هەمیشە ڕوو ڕەش
كە كلكە، نۆكەرە، جاشە
دوژمن چ بڵێ دەلێ باشە
دیسان وڵاتمان بشێوێنێ
بێگانەبۆناومان بێنێ
ئەوە كار و پیشەی قەلە
هەمیشە دوژمنی گەلە
ڕوو ڕەش دوژمنی ناوخۆیە
بۆ داگیركەران پاشكۆیە
هەمووتان دژی بوەستن
وەكو ئێمە لێی هەڵبستن
وا بەڵێنمان بەجێ هێنا
پەیامی ڕاستیمان هێنا
1-5-1995 ڕانیە



بۆ شەهیدان
ئێوە نەمان كورد بێكەس بـوون
زیاتر لەپێشوو ژێر دەست بوون
قات و قڕى بـەســەرى هــات
بوو بەسەرچاوەى كــارەســات
دیسان هەرگورگى خــۆمـاڵــى
بردیــــەوە هــەوارى خــاڵــى
نـــەبایان دیـــوە نــەبـــاران
بەربوونە ناو گونـــدو شــاران
چی سەرمایەى كورد بوو دزیان
هەرچی خوێنى كورد بوو مژیـان
ڕووی بێگانە یـــان داپــۆشــی
بۆ كورد نەمــا شادى و خــۆشی
21/3/2006


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە