کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


له‌ شه‌قلاوه‌ دوو به‌رپرسی گه‌نده‌ل له‌ پۆسته‌كه‌يان لاده‌درێن و به‌رپرسێكی پارتيش ده‌بێته‌ رێگر

Thursday, 08/11/2012, 12:00


به‌ هۆی تێوه‌گه‌لان له‌ گه‌نده‌لی ته‌ندروستی و دزينی زياتر له‌ پێنج مليۆن ديناری مووچه‌ی كرێكارانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌قلاوه‌ هه‌ريه‌ك له‌ (وشيار رسول) به‌رێوه‌به‌ری كارگێری نه‌خۆشخانه‌، (فاخير حامد) به‌رێوه‌به‌ری كارگێری كه‌رتی ته‌ندروستی شه‌قلاوه‌ له‌ پۆسته‌كه‌يان لاده‌درێن ، ئه‌مه‌ش به‌ فرمانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێربه‌ ژماره‌ (١٠١٦٧) له‌ ١٤/٨/٢٠١٢ به‌ نوسراوی ره‌سمی و فه‌رمانی كارگێری ئه‌م دوو كه‌سه‌ له‌ سه‌ر دزی و گه‌نده‌لی ئيداری فه‌رمانی لادانيان بۆ ده‌ركرا ..
ئه‌وه‌ی جێگای باسكردنه‌ ئه‌م دوو (مدير ئيداره‌يه‌ له‌ شه‌قلاوه‌) جگه‌ له‌ دان پێنان وئيعتراف كردنيان له‌ به‌رده‌م (ليژنه‌ی تحقيق و ياسايی) فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر، سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نوسينگه‌ی (مدير عام) پێی راگه‌ياندين : ئه‌م دوو مدير ئيداره‌يه‌ جگه‌ له‌ تێوه‌ گلان به‌ كاری گه‌نده‌لی ئيداری ته‌ندروستی و نزيكه‌ی ١٠ ساله‌ به‌ نهێنی (مووچه‌) يه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرن،‌ له‌ كۆمپانيايه‌كی ئه‌هلی تايبه‌ت به‌ پاك و خاوێن كرنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه‌ .

سه‌رچاوه‌يه‌كيش له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی شه‌قلاوه‌ پێ راگه‌ياندين : دكتۆر فارس ميرخان كه‌ خۆی به‌ كه‌سێكی بنه‌ماله‌ی بارزانی ناساندووه‌ به‌لام له‌ ئه‌سلدا خه‌لكی ناوچه‌ی مێرگه‌سۆره‌ ، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی چاوپۆشی و هاوبه‌شی له‌ كاری گه‌نده‌لی ئه‌م دوو مدير ئيداره‌يه‌ له‌ شه‌قلاوه‌ كه‌ ١٠ ساله‌ پۆستی مدير ئيداريان ده‌ست به‌ سه‌ردا گرتووه‌ ، دكتۆر فارس بۆ خۆ دزينه‌وه‌ و خۆ شاردنه‌وه‌ له‌ تێوه‌ گلانی ئه‌و گه‌نده‌ليه‌ ئستا بۆ ماوه‌ی (٣) مانگ مۆله‌تی وه‌رگرتووه‌ له‌ مال دانيشتووه‌ ، به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ (دادگای شه‌قلاوه‌) بۆی روون كردينه‌وه‌و گوتی : دكتۆر فارس به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ته‌ندروستی شه‌قلاوه‌ ئستا له‌لايه‌ن دادگاوه‌ بانكراوه‌ بۆ لێپرسينه‌وه‌ له‌و گه‌نده‌ليانه‌ی كه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ به‌ تايبه‌تی گه‌ورترين كێشه‌ی ئستا دكتۆر فارس رووبورووی بۆته‌وه‌ كێشه‌ ی ئه‌و خانوانه‌يه‌ كه‌ نزيكه‌ی (٨) خانووی داوه‌ته‌ به‌ چه‌ند كه‌سێكی نزيك خۆی و له‌ سه‌ری تاپۆ كردوون كه‌ چاوپۆشی له‌ گه‌نده‌ليه‌كانی بكه‌ن كه‌ نزيكه‌ی ١٥ ساله‌ ده‌ستی به‌ سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی شه‌قلاوه‌ داگرتووه‌ له‌ گه‌ل (وشيارو فاخير) ..

دوای لادانی (فاخير حامد و وشيار رسول) به‌ نوسراوی ره‌سمی مديرعامی ته‌ندروستی هه‌ولێر كه‌ به‌ سوپاسه‌وه‌ له‌ لايه‌ن نوسينگه‌ی مديرعام كۆپيه‌كی بۆ ناردووين ئێمه‌ش وه‌ك به‌لگه‌ بۆ به‌رێزتان ده‌نێرين و بلاوی ده‌كه‌ينه‌وه‌ ...
هه‌رچه‌نده‌ ئستا دكتۆر فارس به‌ ناوی مۆله‌ته‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور خرايته‌وه‌ له‌ شوێنی ئه‌وه‌به‌ نوسراوی ره‌سمی له‌ به‌رواری ١/٩/٢٠١٢ به‌ فه‌رمانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر(دكتۆر سدرالدين هه‌ريری) بۆته‌ به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شه‌قلاوه‌.
دوای ئاشكرا كردنی ئه‌م گه‌نده‌ليه‌ ، دكتۆر فارس په‌نای بۆ (مامی) برده‌وه‌ به‌ ناوی (ئاراس ميرخان) كه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی پارتی يه‌ و ئه‌وه‌يش له‌ رێگای نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ره‌شه‌ ی كردووه‌ له‌ (دكتۆر مه‌غديد سورچی) ئامۆزای محمد قادر ئاغای هه‌ريروباتاس و به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی، كه‌ به‌ زووترين كات چاوپۆشی له‌ برياره‌ بكات و نوسراوه‌كه‌ ره‌ت بكاته‌وه‌ كه‌ فه‌رمانی لادانی راسته‌وخۆی هه‌ردوو مدير ئيداره‌ی ته‌ندروستی شه‌قلاوه‌ی تێدايه‌ ..ئستا هه‌ولده‌درێت كێشه‌كه‌ به‌ شێوه‌يه‌كی دوور له‌ ياساو له‌ رێگای حزبه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت ..
هه‌ربه‌ هۆی تێوه‌گلانی كاری‌ گه‌نده‌لی و كێشه‌ی(دكتۆر فارس ميرخان) كه‌ خۆی به‌ كه‌سێكی (بنه‌ماله‌ی بارزانی) داناوه‌ ئه‌گه‌ری كێشه‌ی عشايری هه‌يه‌ له‌ نێوان بنه‌ماله‌ی (سورچی يه‌كان) و (بنه‌ماله‌ی ميرخانيه‌كانی مێرگه‌سۆر) چونكه‌ ئه‌و دكتۆره‌ی دانراوه‌ له‌ شوێنی پۆستی به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شه‌قلاوه‌ (دكتۆر سدرالدين هه‌ريری) يه‌ كه‌سێكی سورچی يه‌ وخه‌لكی ناحيه‌ی حريره‌ ....

سه‌رچاوه‌يه‌كیيش له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌ياند: ئستا دكتۆر رێكه‌وت وه‌زيری ته‌ندروستی و مديرعامی ته‌ندروستی هه‌ولێر زۆر تووره‌و دلته‌نگ و شه‌رمه‌زارن و چونكه‌ ئه‌وانه‌ له‌ ٦ مانگی رابردوو توانيان له‌ شاری هه‌ولێر هه‌موو به‌رێوه‌به‌رو به‌رێوه‌به‌ری كارگێريه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ گه‌وره‌كانی وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی (رزگای و جمهووری و رۆژهه‌لات و ولاده و مندالان ) بگۆرن و له‌ كاره‌كانيان لابده‌ن ،به‌لام ئستا هه‌ريه‌ك له‌ وه‌زيری ته‌ندروستی و مديرعامی ته‌ندروستی هه‌ولێر نانوانن دوو ياريده‌ری پزيشكی (معاون تووبی) بگۆرن كه‌ (١٠) ساله‌ له‌گه‌ل دكتۆر فارس ميرخان كه‌ ده‌ستيان به‌ سه‌ر پۆستی (ئيداره‌ی ته‌ندروستی شه‌قلاوه‌) دا گرتووه‌ چه‌ندين گه‌نده‌لی ئيداری ودارايی و ته‌ندروستی يان ئه‌نجامداوه‌ .....


تێ بی نی /
له‌ بابه‌تێكی تر گه‌نده‌ليه‌كان درێژه‌يان ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خانوومولكی ته‌ندروستی شه‌قلاوه‌يان يان له‌ سه‌ر تاپۆ كراوه‌ له‌ لا له‌ يه‌ن دكتۆر فارس ميرخان به‌رێوه‌به‌ری لادراوی ته‌ندروستی شه‌قلاوه‌..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە