کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ١٨یەمین ساڵرۆژی گوللەبارانکردنی کۆمیتەی دژ بەشەر لە شاری هەولێردا

Wednesday, 09/05/2012, 12:00


کێ سورکێو شیرزادەکەی هەولێری لەیادە؟

لەگەڵ یەکەم سەنگەر لەیەک گرتن و دەستڕیژی نێوان چەکدارەکانی پارتی ویەکێتی ، هەولێریەکان باش دەیانزانی ، ئەم شارە تارمایی مەرگ و کارەسات وابەڕیوەیە و دایدەپۆشی . بۆیە بەپەلە و لەیەکەم چرکەی شەردا ، دەمە و ئێوارە دەچوو ، ترس شارەکەی داگرت .لەناوەندی ڕٶشنبیری سەردەم ، لەگەرمەی کۆڕێکدا بوین . هەواڵ لەقەلادزێ وە هات کە شەر دەستی پێکردوە ،لەبیرمە (مەهدی مەحمود) لەکۆرەکەدا دەستی بەرز کردەوە و داوای کرد بەپەلە ئیدانەی ئەم شەرە بکەین ، هەر ئەوکات بەناوی هەموو ئامادەبوانەوە یەکەم ئیدانەی ئەم شەرە مان لەهەولێر دەرکرد . ڕۆژی دواتر کۆمنیستە کارگەریەکان خۆپیشاندانێکیان سازکرد ، بەڵام نەیان توانی خەڵکی زۆر لەدەوری کۆبکەنەوە . بۆیە بریاردرا ڕۆژی دواتر خۆپیشاندان بکرێتەوە . ئەوەبوو بەپەلە کۆمیتەی دژ بەشەر دامەزرا لەلایەن چەندین پارت و ڕیکخراو لە پارتی کار ، تێکۆشانی رەنجدەران ، حزبی کۆمنستی کارگەری ، ڕیکخراوەکانی ئاوارە وئەنفالەکان ، بێکاران ، لەگەڵ ٢ ناوەندی تر کەئ لەکۆمنستی کارگەری نزیک بوون
سەرەتای خۆپیشاندان دەمەو نیوەڕۆیەکی گەرمی بێ ئاو وکارەبا ، دەستی پێ کرد و بەسەدان کەس کۆببۆوە و دەیان لافیتەی دژە شەر بەرەنگەکانی سور و سپی و رەش ، شەقامەکانی شاری پڕ کرد ، لەپەیامدانی ئەوەی وریا بن مەرگ بۆ ئەم شارە بەڕێوەیە . تا خۆپیشاندەران لەبەردەم چایخانەی قەرزاران و بەرامبەر فلکەی کۆتری سەلام کۆبوینەوە جونکە مایکرۆفۆنەکانمان لەسەروی ((دەرمانخانەی ڕەنج)) ، دانا بوو . دەستمان بە ووتارو ئیدانەی دژ بەشەرو مەترسی ئەو جەنگە نوێیەی پارتی ویەکێتیمان بە خەلک دەگووت . هەر سەرەتاکەی دەستی پێکرد ، شەهیدی نەمر کامەران هیرانی ، ووتاری پارتی کاری دەخوێندەوە تەقە لەهەموو لایەک ئاراستەمان کرا ، ئیتر هات و هاوار و خۆ شاردنەوە و دوکان داخستن وەک سەردەمی بەعس دەستی پێکرد .
ئێمە گروپێک بووین لەسەرەوە کەسەرپەرشتیمان دەکرد ، ئەوەی بێتەوە بیرم شەهید کامەران هیرانی ، مامۆستا خالیدی کۆچکردوو ، قادر نادر ، چەند ئەندامێکی کۆمنستی کارگەری بووین ، گولەکان بەڕیژنە بەرەو ئاراستەی خەڵک لەخوارەوە و ئێمە لەسەرەوە ، لەلای بینایەی (عیسا عەسافی ئەوکات) کە بارەگای پارتی ڕزگاری کوردستانی و گەراجی کۆنی( خەبات ، کەورگوسک) نزیک بوو ، لەگەل بەرامبەر ئێمە دەهاتن ، کە ئەوکات بینایەکەی چەند نهۆمی بەرامبەرمان بوون ،. چەکدارە تیرۆرسیتەکان و عاشقانی شەر ، بەجوانی دیاربوون ، کەتەقەیان دەکرد ، دواتر کەهەلیش هاتن بەسەر مالەکانی گەرەکی تەعجیل داهەڵاتن ، یەکێک لەو ماڵانەی کەبەسەر بانیان تێپەریبون ، دوای یەک کاتژمێر چوومە مالیان ووتیان نزیک ١٠ چەکداربەسەر مالی ئێمە تێپەرێن و بەزارەوەی بادینی و سۆرانی قسەیان دەکرد .....
لەگەرمەی تەقەکان و لەپڕێکا کاک محەمەد سدیق ، پارتی کارو شوعی ئێستا ، و گلێنەی کۆمنستی کارگەری ئەوکات (رابونی گۆرانی ئێستا کە لەخوارەوە بوون ، بەتوندی لەدەرگایەیان دا ، چونکە داخرابوو وئێمە لەسەرە وبوین ، هاواریان کرد وەرنە خوارەوە شەهید هەیە . ئەمە دووم جار بوو شەهیدی ژێر دەسەلاتی کوردی ببینم . بەکۆمەڵ چوینە خوارەوە گولە تەقان بەردەوام بوو بەلام بەڕیژنە نمابوو، یەکەم وێنەی کەبینیم شەهیدی سەرکردە ((شاپۆر)) بریندارێکێ لەباوەش کردبووهەموو سەری خوێن بوو ، پێشی بەسەیارەیەکی بەرازیلی شین گرت و خستیە ناویەوە تا بیباتە نەخۆشخانە .... دواتر هەر لەوێندەر بریندارو خوێنی زۆرمان بینی ، کەهەولمان دەدا بریندارەکان بەرەو خەستەخانە ببەین ،رەزاقی برام و چەند هاوڕییەکم ئەوکات لەخۆپێساندانەکە لافیەتەیان هەلگرتبوو ، بەدوایان داچووم ئایا ماون یان بریندار و شەهیدن ، چونکە نزیک بە ١٠ دەقیقە تەقە بەردەوام بوو ، بریندار و شەهید هەبوو ، بۆیە دڵمان بۆ ئەوەدەرۆی ئاخۆ ئەوانەی دەیان ناسین چەندین ڕزگار بوونە ؟. لەم خۆپێشاندانە دوو شەهید ی کورە هەژار بەناوەکانی (خالید خەلیل و حەمید حسین) وە ٦ بریندار لێکەوتەوە . بەپیی ژمارە ٦ی ڕۆژنامەی ڕزگاری (پارتی کار) کەلەبەرواری 12/6/1995 دەرچووە . بەلام ئەوەی بێتەوە یادم ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر بوو وەلەبەیانامەیەکدا ناوی هەموو شەهید و بریندارەکان بلاو کرایەوە بەناوی کۆمیتەی دژ بەشەردەرمان کرد چونکە ناوەکان لەنەخۆشخانە وەرگیرابوو . بەداخەوە بەیانامەکەم تائێستا بەدەست نەکەوتوە
لەم خۆپیشاندانە ناکرێت ڕۆڵی چالاکانەی ئەوناوانە ئاماژە پێ نەکەم شەهیدان شاپۆر و کامەران هیرانی ، مامۆستا خالیدی کۆچکردوو ، عەلی سیاسی(ئاوارە و ئەنفالەکان) ، فەرهاد خەلیل(تێکۆشان) محمەدی مەلا سدیق ، هەندرین گوندی ، کانەبی یوسف شورتە (پارتی کار) گلێنە لەکۆمنستی کارگەری ، ئەگەر هەلەش نەبم بەختیار و سەنگەر و عەبدولرەحمانی بێکاران لەکۆمنستی کارگەری کۆی ئەمانە لەکادیرە چالاکەکانی سازدەرانی خۆپێشاندانەکە بوون
هاوکات جەند پێشمەرگەیەکی پارتی کار بەپیکابێکی سور لەناو خۆپیشاندانەکە بوو کەمحسین یاسین و ملازم رابەر لەگەل کۆمەلێک پێشمەرەگەی تیا بوو بەلام خۆشبەختانە ئەوان تەقەیان نەکرد ، چونکە ئەگەر شەر دەستی پێبکردایە لەناو ئاپٶرای سەنتەری شار و کۆبونەوەی خەلك ئەوا ڕیژەی سەهید وبریندارەکان بەچەند قات زیاتر دەبوو لەناو
بەلی رٶژی ٠٧/٠٥/١٩٩٤ وەک ١٧ شوباتی شاری سلێمانی بوو بەلام لەو سەردەمدا ، جەنگی هەزاران چەکدار لەشانی پارتی ویەکێتی ، ئەوەندە گەرم بوو ، کەهەموو ئەو جۆرە هەوالانەی زوو کپ دەکردەوە . ئەمە جگە لەوەی وەک سەردەمی ئێستا نەکەنالی سەتەلایت ، مالپەر و ژورەکانی پالتالک و بەرنامەکانی سکایپ و میدیا ئەهلی و ئۆپزسیۆن نەبوو تا هاوشیوەی روداوەکەی ١٧ شوبات ئەو تاوانەی دەرهەق بەو شارە کرا بەپای خۆی لەمیدیا بەخەڵکیان بناسیبایە ، وە ئەگەر سورکیو و شیرزاد گەرمیان و بیلال و ئومێد و هەردی و ڕێژین شەهیدی ئازادین ئەوا شاری هەولێریشین دەتوانین بەشەهیدی ئاشتی و دژە شەر بیان ناسین و لەئایندە پەیکەریان لەشوینی شەهید بونیان بۆ ساز بکەین . چونکە مەحالە ڕۆژەک نەیەت پەیکەرو سیمبولەکانی شاری هەولیر سەر لەنوێ دانەڕیژریتەوە
١/ بە هیوادم بۆ سالی ئایندە ئەوانەی بەشدارو ڕٶلی چالاکانەی هەبوو ، زانیاریەکیان لایە باس بکەن و کەم و کورتیەکانی من چاک بکەنەوە . ، وەداوای لێ بوردن لەهەریەکەێک دەکەم کەڕۆلی لەسەرپەرشتی کردنی خۆپیشاندانەکە هەبووە و ناوەکەیم لەیاد چووە
## شەهید کامەران هیرانی لە ١٦/٠٥ /١٩٩٧ لەکۆمەلکوژەیەکەی هەولێر بەدەستی پارتی شەهید کرا
##ەهید شاپور لەگەل شەهید قابیل لەلایەن تاقمێکی تیرویستی ئیسلامی سیاسیەوە لەشاری هەولێر تیرۆرکران
##سوپاسی کاک هەندەرین گوندی دەکەم کە رۆژنامەی رزگاری بۆناردم .





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە