كەس وكاری شەهیدان خەلكانی خەمخۆر باش دەناسن
Sunday, 21/06/2009, 12:00
جەند رۆژێك لەمەوبەر لەسایتە بەرێزەكەتان بابەتێكم خوێندەوە بەناوى(بۆ سایتی بوێرو رێجكە شكێن)كەتیایدا باسی (بەرێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان)كرابوو من نامەوێ لەبری ئەو بەرێوە بەرایتیە گشتیە قسە بكەم بەڵام من وەك كورە شەهیدێك دەمەوێ وەڵامی ئەو بەرێزە بدەمەوە كەتیایدا باسی یەكێك لە بەرێوەبەرەكانی ئەو دەزگایەی كردووە كە كاك (احمد كاوانیە)كە گوایە ئەو كەسە شیاو نیە بۆ ئەو شوێنەو رێز لەكەسوكاری شەهیدان ناگرێت ،من وەك كورەشەهیدێك ئەم هەواڵە بەتەواوى بەدرۆ دەخەمەوە چونكە كاك (احمد)تاكە كەسە لەو بەرێوەبەرایتیە گشتیە كە زۆر خەمخۆری كەسوكاری شەهیدان وئەنفالكراوەكانەبێت وئەپەری رێز لەكاسو كاری شەهیدان بگرێت، ناوبراو نەك تەنیا لە بەرێوەبەراتیە گشتیەكەی بەلكو رۆژانە لەوەزارەتی شەهیدانیش بەدواداچون بۆ ئیش وكارەكانی خانەوادەى سەربەرزی شەهیدان دەكات ،لەوە دەچێت ئەو بەرێزەی ئەو بابەتی ناردووە دوورو نزیك كاك(احمد)و خانەوادەكەی نەناسێ ئەگینا قەد ویژدانی رێگەی پێنەئەدا ئەو بابەتە بنوسێ لەبەر ئەوەی ناوبراولەبنەماڵەیەكی شۆرشگێرو خەبات گێرى كوردستانە كە بەدرێژای مێژوو رووبارێك خوێنیان بەخشیوەو دەیان شەهیدیان داوە،لەلایەكی ترەوە كاكی نوسەر زۆر بێئاگایە لەوەی كاك (احمد)پتر لە چوار ساڵە لەمەجالی شەهیدان كار دەكات و كارو چالاكی و پرۆژەكانیشى شاهێدی ئەو راستیەن من وجەندان كورەشەهیدی تر دلمان بەوە خۆشە كە ئەو كەسە گەنجانەی وەك كاك احمد دەبینین كە بەوگروتینە كار دەكەن، لەوەشەوە بروامان بەتین تر دەبێت بۆ گۆرینی ئەوسیستەمە ئیدارەیی كوردستان ، وە پێم خۆشە پەیامنێرە بەرێزەكانتان لە كوردستان سەردانی ئەو بەرێوەبەرایتە گشتیە بكەن بۆ ئەوەی راستیەكان بۆ رای گشتی دەربكەوێ و رەش وسپی لەیەكترجیا بكرێتەوە بێلان
كوری شەهید/
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست