کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نوسراوێکی نهێنی مه‌سعود، راستی ته‌سلیمبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌سه‌لمێنێت!

Thursday, 14/05/2009, 12:00

1764 بینراوە


له‌ تازه‌ترین نووسراو له‌ مه‌کته‌بی سه‌رۆک! که‌ بۆ هه‌موو ئۆرگانه‌کانی پارتی و حکومه‌ت نێردراوه‌ و له‌ ژیر ناونیشانی (به‌ په‌له‌ و زۆر نهێنی).. بریاردرا ‌ شیخ جه‌عفه‌ر به‌ناو وه‌زیر پێشمه‌رگه‌ی هیچ نووسراوێک مۆر نه‌کات که‌ په‌یوه‌ندی به‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانی بنه‌ماڵه‌وه‌ هه‌یه‌ ، و له‌ کاتێکدا ئه‌گه‌ر مۆر و ئیمزاش کرا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک جێبه‌جێ ناکرێت. له‌ بڕی به‌ناو وه‌زیر ، هه‌موو نوسراوه‌کان فه‌ریق شێروان " راوێژکاری مه‌سعود" ئیمزای ده‌کات و هه‌ر ئه‌ویش پۆستی نوسراوه‌کانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێ ده‌کات .
به‌م گشتگیره‌ی مه‌سعود بۆ هه‌موو ئۆرگانه‌کانی، دووباره‌ سالماندیانه‌وه‌ که‌ ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه‌ شتێک نییه‌ جگه‌ له‌ ته‌سلیمبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و له‌وه‌ش زیاتر ده‌یانه‌ێت وه‌ک چۆن کۆسره‌ت وه‌ک کۆیله‌یه‌ک ببوه‌ جێگری مه‌سعود و هیچ ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوو ، به‌ هه‌مان شێوه‌ شێخ جه‌عفه‌ریش جگه‌ له‌وه‌زیرێکی کارتۆنی هیچی دیکه‌ نییه‌ ، هاکه‌ نێچیری موراهیق چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلارێکی بۆ نارد و خستیه‌ژێر باڵی خۆی و ئه‌ویشی وه‌کو هه‌موو وه‌زیره‌کانی دیکه‌ی لیستی یه‌کیتی که‌ بوونه‌ته‌ کۆیله‌ و خزمه‌تکاری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، ده‌کا به‌ کۆیله‌و، ده‌بێ به‌ که‌سێکی سووک و ریسواتر له‌ جاران .

جه‌لال به‌ به‌رنامه‌ ده‌یه‌وێت هه‌موو یه‌کێتی ته‌سلیم به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بکاته‌وه‌ ، چونکه‌ باش ده‌زانێت له‌ نیو کوردا بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌و سه‌نگه‌ی نه‌ماوه‌ ، له‌ کاتی رمانیدا،که‌ نزیکه‌ ، پشت به‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ببه‌ستیت باشتره‌ و ره‌نگه‌ شه‌نسی مانه‌وه‌ و پاراستنیان زیاتر ده‌بێت!.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)