لە جیاتی نەوشیروان مستهفا وەڵامێك بۆ درۆكانی كۆسرەت رهسوڵ
Monday, 21/02/2011, 12:00
1389 بینراوە
ئەم نووسینەم پێش دوو ساڵ لەمەوبەر نووسیوە، لەبەر ئەوەی کە بە گونجاوی دەزانم بۆ ئەو روونکردنەوەی مەکتەبی کۆسرەت رەسوڵ بە باشمزانی جارێکی دیکە بیخەنەوە بەردەم خوێنەرانی کوردستانپۆست و وەک بەبیرهێنانەوەیەکیش کۆسرەت رەسوڵ خۆی تێدا ببینێ.
*************************
لە ڕووی شەرەفی هەر تاكێكی كورددا پرسێارێك چاوەڕێی وەڵامە: (ئا) یان (نا) بۆ خێڵی بارزانی؟ ئهمه یەكەمجار نییە كۆسرەت درۆ دەكات.
هەڵویستی ئەم زەلامە پابەندە بە پاراستنی كەسایەتی شكستخۆاردو، لهگهڵ کاسپییە سیاسیەكەیەوە. چ جەلال و چ مەسعود هەركاتیك ئەم سیاسیە هەڵوێست یان پرسیاریكی لەمەرگرفتەكان هەبێ . ئەوان چاك دەزانن چۆن گێڕی هەڵویستهکهی کۆسرهت دەگۆڕن.
لە دیالۆگی سیاسییدا بۆ کۆسرهت بهسه چانتایەكی دبلۆماسی پڕ له دۆلار له بەرامبەرییدا دابنێن. کاتێک ئهویش پێدانی پۆستێک، یان بۆنی دۆلاری هەڵمژی، ئیتر وەك تلیاكفرۆش گێڕی هەڵویستی خۆی دەگۆڕێ.
زۆردەمێكە شوناسنامەی سیاسی كۆسرەت بۆ من ئاشكرایە.
ماوەیەك لەمەوبەر كە درۆی لە تەك نەوشیروان مستهفادا كرد، من لە 17-02-2009 لە وتارێکمدا به ناونیشانی
نەك كۆسەرەت هەموومان لەهۆڵی تاقیكردنەوەی مۆڕاڵداینکلیک له سهر ناونیشانهکه بکه بۆ خوێندنهوهی. من سەرنجی خۆمم لەسەر كەسایەتی لاواز و نزمی ئەم سیاسییە نووسی.
سلیمانی موڵكی هەموو كوردە، لێ ئەوە پرسیارە، که بۆچی كۆسرەت ناویرێت یان نایهوێت لە شاری هەولێر سیاسەت بكات و تێیدا بژیی؟
كاتێك تیرۆرستەكانی مەسعود سوكایەتییان بەشاری هەولیری گلێنەوە كرد. قارەمانێکی لاوی وەك سەردەشتیان تیرۆركرد، یەكەم هەنگاو سلیمانییەكان هاتنە زمان.
کۆسرهت رهسوڵ ئهی هەڵوێستی تۆ چی بوو؟
تیرۆركردنی سەردەشت تەنیا تیرۆری جەستەیەكی فریشتەی سەردەشت نەبوو، بەڵكو تیرۆری كەرامەتی شاری هەولێر بوو .
كە (حرس قومییەكانی) خێڵی بەرزانی رژانە شاری سلیمانی دڕندانە وەك بچن شاریكی دووژمن داگیر بكەن مۆڵەتی دزی و كۆشتن و تیرۆریان لە مەسعودەوە پیدرابوو. نە تۆ نە هیچ لە جەلالیەكانی تر بۆچی هەڵویستتان نەبوو؟ ئەگەر ئێوە هەڵگری چەكێكن بۆ پاریزگاری كەرامەتی شار، کوا ئهو کهرامهتهی خۆتان که شانازیی پێوه دهکهن؟
بوونی ئێوە لە شاری سلێمانی وهک پاریزەر نین، بهڵكو ئێوه داگیركەرن، بۆیە بەچەك و توقاندن مامەڵە لەتەك پرسیاری تاكی كورددا دەكەن.
من بۆ ئەو شارە گریام، كە لە رۆژی دروستبوونیەوە تا ئیستا بۆ ئازادیی كورد سۆیی بۆتەوە. کهچی كلیلی بەدەست كۆمەڵێک مافیا و جەلالیەوهیه.
درۆكانت بەشێكن لەو سیناریۆیه، که بەهەردوو باڵی مافیای جەلال و مەسعود كیشاویانە.
زۆر دەمێكە ئەوان زیڕەیان لە راپەڕینی سلێمانی كردووە، بۆیە سوپایەكیان لە دڕندەكان بۆ كورد كوشتن دروستكردووە، نهک بۆ کورد رزگارکردن، دەبێ ئەركی ئەو هیزە چی بێ، جگه لە پاراستنی بەرژەوەندی خیلی بەرزانی و كوشتنی ئازادیخوازانی كورد؟
لە بەیننامەكەتدا باسی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان دەكەیت، عەیب و شوورهییه بۆ ئێوەی جەلالی و مەلالی باس له هەڵبژاردن و دیموكراسی دهكەن. خیزانی بەرزانی لەسەر وتارێک، لاوێکی وەك سەردەشت بكوژێت دەكرێت، پێمان بڵێیت، ئایا لە ژیر سایهی ئهمانهدا دیموکراتیی و ئازادیی و ههڵبژاردن بوونی دهبێت؟
پێم ناڵێیت كەسێك هێزیك دروست بكات دژی راپەرین و لاویكی وەكی رۆژوان بكوژی دەكرێ بڕوای بەسیستەمی دیموكراتی ههبێ؟ قەشمەرییە ئەم قسانەت.
چەند نهمر و شکۆمهندن سەردەشتی هەولێری و کوڕه شههیدهکانی تری سلێمانی، که بە مۆرالێك پەروەردە کران، لهو تهمهنهیاندا لە ئێوەی پیر و ملیاردەر وشیارانه بیریان کردهوه، جوانتر لە مانای ژیان گهیشتن، به پێچهوانهی ئێوه، ئهمانه به جوانی چوونە میژووە وه
کاک کۆسرهت (دەزانی عەولەسیس) كییە؟ (پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی سیاسیی و جەماوەر دەبێ پەیوەندی ڕوحی و جەستەیی بێت) ڕۆح بەمانا سیاسیی و ئایدۆلۆژێكەی . جەستە بەمانە هاوكاری و هیزە جەست و هیزە سیاسیەكە)
ئیوە له بنهڕهتدا ئەو پەیوەندییه رۆحیی و جهستهییهتان پسان و نهتانهێشت. تازە نەك ئەم نەوەیە، بهڵکو نەوەكانی داهاتووش نە لەخوینی سەردەشت نە لە خوینی رۆژوان و ئهوانی تر خۆش نابن.
هەمیشە درزی نیوان جەماوەر و ئێوەی مافیا فراوانتر و فراوانتر دەبێت. سهرهنجامیش تڕۆكردن و دادگایكردنە.
هیوادارم دادگاییکردنتان لەبەر دەم دادوەریكدا بێت، نەك له نێو دادگای بلۆك.
20-20-2011
سان پیترسبۆرگ
+ بۆ ناونیشانی ئهم وتاره: من نە وتەبیژی نەوشیروانم نەنۆینەری ئەو بەڕێزە ... ئەم ڕستەیەم تەنیا ناونیشانە.
[email protected]