کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چنار سه‌عد عه‌بدوڵلا دیسان به‌خۆی و خانه‌واده‌که‌ی فڕین

Monday, 07/09/2009, 12:00


چناری وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان دوای گه‌شتێکی چه‌ند رۆژه‌ بۆ وڵاتی به‌ریتانیا به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌ی سۆشیال له‌لایه‌ک و خۆ دزینه‌وه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان له‌ لایه‌کی تر دوێنێ گه‌یشته‌وه‌ کوردستان
به‌ڵام هه‌ر یه‌ک له‌ زاهیر عه‌بدوڵلای مامی چنار و کچه‌ خاڵێکی که‌ ئه‌وانیش له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت به‌ سه‌فه‌رێکی کتوپڕ فڕین به‌لام تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی جێگای گومانه‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ له‌ناکاوه‌ی زاهیر عه‌بدوللا دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ له‌ سایتی کوردستان پۆست هه‌ندێک زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و پلانه پوچه‌ڵکراوه‌ی‌ که‌ بۆ رۆژنامه‌نووس زیاد گه‌ردی دایانڕشتبوو بڵاوکرایه‌وه‌ هه‌ر دوای ئه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ زاهیر عه‌بدوللا و کچی ره‌ئوف چه‌رچی که‌ ده‌کاته‌ خاڵی چنار ئه‌وا به‌ زوترین کات به‌ره‌وه‌ وڵاتێکی نادیار رۆیشتن، من نازانم چنار وه‌زیری شه‌هیدانه‌ یان وه‌زیری کاروباری سه‌فه‌رکردن!! چونکه‌ هه‌ر چوار مانگ جارێک بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌روا بێگومان هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر حسابی خوێنی شه‌هیدان بووه‌، به‌ پێی وته‌ی که‌سێکی نزیکی چنار ئه‌و خانمه‌ مانگانه‌ پاره‌ی له‌ سوشیال وه‌رده‌گرێت به‌ڵام نازانم به‌ چ یاسایه‌ک ئه‌و مووچه‌یه‌ وه‌رده‌گرێ وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ نزیکه‌ی چنار ووتی سه‌فه‌رکردنی ئه‌مجاره‌ی چنار بۆ ئه‌وه‌ بوو تا دوای پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ که‌ ئه‌و چی به‌سه‌ر دێته‌وه‌ به‌لام هه‌فته‌یه‌ک دوای سه‌فه‌رکردنی یه‌کسه‌ر دکتۆر نوری شنگاڵی ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کات و پێی ده‌ڵی به‌ زوترین کات بگه‌ڕێوه‌ بۆیه‌ هه‌ر دوای ته‌له‌فۆنه‌که‌ چنار سه‌عد له‌وڵاتی به‌ریتانیایه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کوردستان به‌لام هاوکات له‌گه‌ل گه‌رانه‌وه‌ی چنار ده‌ستبه‌جێ زاهیر عه‌بدوڵڵای هه‌رزه‌کار و نه‌شمیلی کچی ره‌ئووف چه‌رچی له‌ فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌وه‌ وڵاتێکی نادیار به‌ڕێکه‌وتن و وا بڕیاره‌ له‌ماوه‌یه‌کی زوودا نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و وه‌هه‌روه‌ها دوای بڵاوبونه‌وه‌ی پلانه‌ پوجه‌ڵکراوه‌که‌ باری ته‌ندروستی گه‌لاوێژی دایکی چنار له‌و په‌ڕی خراپی دایه‌ و تاهیر عه‌بدوڵاش گومان له‌ خزمێکی خۆی ده‌کات که‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوکردبێته‌وه‌ چونکه‌ یه‌که‌م جار ئه‌و ته‌کلیف کراوه‌ بۆ جێ به‌جێکردنی ئه‌م پلانه‌ به‌ڵام ئه‌و خزمه‌ی تاهیر عه‌وڵا ئاماده‌ نه‌بووه‌ ئه‌م کاره‌ بکات بۆیه‌ ئێستا تاهیر زۆرتر ته‌رکیز له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ ئه‌نجامده‌ری پلانه‌که‌ بوون

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە