فەرمو كاك ستران تۆش بە زوڕناى دەسەڵات بڕەقسێ
Wednesday, 29/04/2009, 12:00
1683 بینراوە
ئەو دەهۆڵ كوتانەى لەپڕێك بون بە كوڕێك ولە هیچەوە بونەتە هەموو شتێك ئەمڕۆ لە سایەى ئەم دەسەڵاتە مافیایەى كوردیدا دەهۆڵى ئەوە دەكوتن كە ئەم دەسەڵاتە هى ئەوە نیە بگۆڕێت , یەكێك لەوانەى كە ئەم دەهۆڵە ئەكوتێ ستران عبداللە یە لە گۆڤارى هەفتانەدا ئەم ستران ناوە نوسیویەتى ئەمن هیچ جیاوازیەكم نابینم و گۆڕانیش بەم جەماعەتە ناكرێ و فەرمویەتى ئەوان داواى گۆڕان دەكەن و چۆلەكەمان بۆ ڕەنگ دەكەن و بە كەنارى پێمان دەفرۆشنەوە , ستران لەبەر ئەوەى سود مەندى یەكەمى ئەم دەسەڵاتە دزو گەندەڵەیە و بە چاویلكەى دزەكان سەیرەى گۆڕان دەكات و لە هەموو گۆڕانێك ئەم دزانە ڕیسوا دەبن بۆیە ئەڵێ من چ جیاوازى نەدیت ,ئینجا ئێمەش ئەزانین تۆ بە كام ئەقڵ و پێودانگ بیر ئەكەویتەوە و بەكام چاویلكە سەیرى گۆڕان ئەكەیت , تۆ گۆڕان نابینى لەبەر ئەوەى لە چوار چێوەیەكدا پەروەردە بویت گۆڕان نابینیت , من پێت ئەڵێم كەى گۆڕان ئەبینى ئەو ڕۆژەى كە سندوقەكانى دەنگ دان پڕ دەكرێ لە كارت بۆ لیستى گۆڕان و ئەنجامەكەى ئەبینى ئەو چوار چێوەیەى جەنابت تیاى ئەلەوەڕێى چۆن بچوك ئەبێتەوە و شوێنى لەوەڕى ئەو لەشكرە دزو گەندەڵەى تیا نابێتەوە , دیارە جەنابیشتان بە نەوەى نوێ قەڵسن و ئێستاش ڕێگا نادەن نەوەى نوێ شوێنێ پیاوە سەر بۆیاخ كراوو گیرفان پڕ لە حەبى ڤیا گراكان بگرێتەوە , كاك ستران ئەو سەردەمە نەما كوردێك بچێتە بەغداو نەزانێ ماى بارد ئاوە ساردەكەى خۆمانە ئێستا باش ئەزانین هەردوكیان هەر ئاوى ساردە كەى لاى خۆمانە , ئەو سەردەمە ڕۆیشت ئێستا كورد چاوى كراوەتەوە ئەوە نیە ئێستا هەموو خەڵك داواى گۆڕان ئەكات , نەخێر كاكە ستران ئەم لیستە هەر ئەو لیستەى جەنابتان نیە ئەمە لیستێكە هەموو ئەو میللەتە چاوەڕێیەتى , ماوەیەك پێش لیستەكە كەس ئامادە نەبوو بچێتە سەر سندوقەكان بەڵام ئێستا دواى ئەوەى بۆمان دەركەوت ماى بارد ئاوە ساردەكەى خۆمانە و كەنارى و چۆلەكەمان لێك كردەوە ئەوەش ئەزانین ئەم لیستى گۆڕانە هەمان لیستەكەى ئێوە نیە , بۆ ناكرێ پاڵەوانەكانى دوێنێ داواى گۆڕان بكەن , گۆڕان لە دنیا دا وابوە هەر ئەبێت پاڵەوانەكانى دوێنێ بیكەن , گۆرباتشۆف سەرۆكى یەكێتى سۆڤیەت ڕوسیاى گۆڕى , ئەویش پاڵەوانى كۆنى ڕوسیا بوو بەڵام سەیرى ڕوسیاى ئێستا و یەكێتى سۆڤیەتى جاران بكە , حیزبى دایكیش خەریكە منار ئەبێتەوە و هیچ بە هیچ ناكات , ئەوە سەربەرزیە بۆ ئەو پاڵەوانانەى دوێنێ ئەمڕۆش هەر پاڵەوان بن , نەك سەر شۆڕبن وەكو مەسئولەكانى پارتى و یەكێتى و پاڵەوانەكانى دوێنێ و شەمشەمە كوێرەكانى ئەمڕۆ , نەخێر ئەو برادەرانە ئارەزوى هەمان فەزایان هەبوایە ئەوا تائێستاش لەناوەوە دەبون ئەوان بۆیە وازیان هێنا بۆ ئەوەى فەزایەكى نوێ بخولقێنن , بە خودێ منیش ئەزانم جەنابتان چ جیاوازیەك نابینن بەڵام نزیكە بیبینن , پەلەت چیە , من ئەزانم جەنابیشتان جیاوازن لەبەر ئەوەى ئەو هەموو دەنگە نابیستن كە داواى گۆڕان ئەكەن پێتان خۆشە دەست بخەنە دەستى دكتۆرە بەلقیسى ڕاقیسەكەى كەناڵە كەى دختۆر نێچیر و بە ئارەزوى خۆتان لەگەڵ دكتۆرە بەڵقیسدا بە زوڕناكەى مامە و كاكە تێر بڕەقسێن , ئێوە ئەو بابەتەن , هەمووى دوسێ مانگتان ماوە جیاوازى ببینن , ئەو كاتە بچۆ بۆلاى ئارامۆ و دكتۆرە بەڵقیس و تێر بڕەقسێ ,سەحافى علوجیش وەكو جەنابتان سوپاى ئەمریكى نەبینى تا بە جلى ژنانەوە ڕاى كرد تۆش گۆڕان نابینى تا نەدرێ بە سەرتا , ئێستا چ جیاوازیەك هەیە لە بەینى علوجەكەى یەكێتى و علوجەكەى سەدام هیچ چونكە هەردوكتان وەكو یەك چاوتان هیچ نابینێ