به‌په‌له : پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی پۆلیسه‌كانی كفری كه پۆسته‌ری لیستی هاوپه‌یمانیان هه‌ڵده‌واسی ، پارێزگاری سلێمانی بریاری ل�
Friday, 12/02/2010, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر 10 ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ له سه‌رشه‌قامی گشتی بازاری كفری له نزیك قوتابخانه‌ی روناكی ژماره‌یه‌ك پۆلیس به جل‌و به‌رگی فه‌رمیه‌وه خه‌ریكی هه‌لواسینی پۆسته‌راتی لیستی هاوپه‌یمانی بوون ، وه سایتی یه‌كگرتوو هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و وێنه‌ی ئه‌و پۆلیسانهیشی گرتبوو ..
نه‌سره‌دین عمر نوێنه‌ری ده‌زگای هه‌لبژاردنه‌كانی یه‌كگرتوو له كۆمسیۆنی باڵا كه ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبونه‌وه له باره‌ی بێ لایه‌نی ده‌زگا و فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت پارێزگاری له‌و هه‌ڵوێسته‌ی پۆلیسی كفری ئاگادار كردبویه‌وه و له لێپدوانێكی بۆ سایتی یه‌كگرتوو وتی :
پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند هه‌ر ئێستا به‌دواداچوون و لێكۆلێنه‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ین و لێپێچانه‌وه له‌و پۆلیسانه ده‌كه‌ین و رێگه ناده‌ین هیچ ده‌زگایه‌كی حكومه‌ت و فه‌رمانبه‌رانیش بانگه‌شه بۆ لیستێكی دیاری كرا‌و بكه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه ئیجرائاتی یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست