کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تكایە لێرە باسی شەرەف مەكەن!

Monday, 18/06/2012, 12:00


لێبوردنی گشتی كە ساڵانێكە بەندكراوەكان و كەسوكاریان چاوڕێی بوون ، لە دوا جار لە پەرلەمان پەسند كرا ، بەڵام بەداخەوە بەمجۆرە نەبوو كە بەندكراو و كەسوكارەكانیان بەئومێدی بوون ، لیبوردنەكە لەوە دەچێت ، كە نابێـ بەهیچ جۆرێك باس لە شەرەف بكەیت ، دور لە شەرە ف و ناموسی خەڵكی كوردستان ، دەڵى شتێك نیە لە كوردستان ناوى شەرە ف بێت تا داكۆكی لێبكەیت ، تو دەبێ هەموو شتێك قەبوڵ بكەیت و هیچ دەنگ نەكەیت ، بە چەند ساڵەی دوایى یاسایەك پەیڕەو كرا كە بە هیچ جۆرێك لەگەڵ دام و نەریتی گۆمەڵگا ناگونجێت و قۆناغەكانی ژیانیان سوتاند ، سەرانی ئێمەش زۆر بە سینگێكی فراوان وەریانگرت و كردیان بە یاسایەك و بەسەرمانی سەپاند ،
بەر لەوەی گومەڵگاكەمان خۆی بۆ ئامادە بكات ، ئەمەشیان كاریگەرێكی خراپ بوو بەڵكو بوو بە هاندەرێك بۆ پیشت گویخستنی ناموس و شەرەف كە ئاڵایێكی بەرز بوو بە دەست كۆمەڵگاكەمان و شانازى پێوە دەكرد ،باشە مەرجە دەبێ ئێمە واز لە شەرەف و ناموسمان بێنین تاكو بگەینە ئاستی ولاتە پێشكەوتوەكان ، باشە ئەی بۆ كارە باشەكانیشیان بۆ میللەتی خۆمان پەیڕەو نەكەین ؟ وابزانم هیشتا شتی سەیرو سەمەرەی ترمان ماوە بیبینین لەوانەش مارەكردنی نێر لە نێر و مێش لە مێ و سزادانی سەرۆك خێزان كە ئامۆژكاری ئەندامەكانی خێزانی خۆی بكات ، ئەمانەش لەژێر ناونیشانی توندو تیژی خیزان پەیڕەو دەكرێت ، جا مامۆستای ئایینی و وتارخوێنەكان بۆ خۆتان بڕۆنە ماڵەوە و مزگەوتەكانیش داخەن باشترە ئێوەش پشو بدەن ، ئەمانەش بۆ ئەو مامۆستا ئایینیانەی نێو پەرلەمان بە جێبێڵن ، كە پێش چونیان بۆ نێو پەرلەمان وەك كەو لە مینبەرەكان دەیانخوێندو ئێستاش بونەتە ئەسیرى دونیا ، ئەم لێبوردنە لێبوردن نیە بە لّكو لیخورینی كۆمەڵگایە بەرەو هەلّدێر ، چونكە شەرەف پارێزى قەدەغە یە هەر چەندە یاسایەكە خۆی دەڵێت شەرەف پارێزی و تاوانەكەی هاوسەنگەلە گەلأ تاوانی تیرۆرو بەرتیل و بەهەدەردانی سامانی ووڵات وهتد ... ، یاساش هیچ حیسابێكی بۆ دام ونەریتی خەڵكی كوردستان نەكردووە و هیچ ئەلتەرنانتیفێكی بۆ بنیات نەكردووە ، باشە كە ئافرەت مافی لەشفرۆشی هەبێت و مافی لەڕێگا دەرچونی هەبێت ، باشە ئەی مافی خاوەنی ئەم ئافرە تە ، ئەی مافی كەسو كاری ئەم ئافرە تە كە تا دونیا ماوە دەبێت بەچاوشۆڕی بژیت ! كە واتە ئەم یاسایە تەنها هاندەرێكە بۆ نەناوچونی شەرەف ، كە شەرەفیش نەمێنێت ئەوا مرۆڤیش هەموو شتێك دەكات و بەهەموو شتێكیش ڕازی دەبێت ، كەواتە ئەمەش ئامانجی ئەو یاسایەیە، باشە ئەوكەسانەی ئەم یاسایەیان بەسەرمانا سەپاند هیچ لەخوا نەترسان باشە ئەگەر خوا نەخواستە خۆیان توشی تووشی هەمان كارە سات ببنەوە كە زۆر كەسانێك لە نێو بەندیخانە بەم هۆیەوە دەناڵێنن ،ئەو سات چیدەكەن و هەڵویستیان چۆن دەبێت ، نازانم ئەندام پەرمانەكانمان كە گوایە ئێوە نوێنەرى میللەتن ، ئێوە ئەم بڕیارەتان پر بەدلأ و قەناعەتێكی تەواو پەسند كردووە یاخود ئێوەش وەك ئێمە بەسەرتانا سەپێنراوە ؟ بە هەر حالأ دەبوایە لێبوردنەكە تاوانی كوشتن بە پاساوی شەرەفیش بگرێتەوە چونكە كوشتن هەر كوشتنە ، چونكە لەو بڕوایە دابن ئەگەر، سزای لە سێدارە دانیش بەسەر ئەم جۆرە تاوانانە بسەپێنن ، نابێتە ڕیگر بۆ كەمكردنەوەی داكۆكیكردن لە شەرەف ،دەسەڵاتیش پیویستە ڕێگا چاریەك بۆ ئەم جۆرە كارەساتانە بدۆزێتەوە بە دوا داچونەوەیەكیش بۆ ئەم لێبوردنە بە ناو گشتیە بە ڵكو لێبوردنب بەشیە چونكە ئەگەر گشتی بێت دەبێ ئەوانیش بگرێتەوە چونكە هیچ پاساوێك نیە بۆ ئیستسنایان لە لێبوردن ، جا ئەگەر بەراستی دەسەڵات دەیەوێت لێبوردنی گشتی دەربكات دەبێت چاوێك بەم بڕیارە بخشێنتەوەو بریارێكی وا دەربكاتدەربكات ، بەڵكو كەسانێكی تریش سود مەند دەبن و دەگەڕێنەوە نێو مالأ و مناڵەكانیان و بەیەك شاد دەبنەوە ودەبن بە ئەندامێكی بەسوودى كۆمەلگا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە