سلێمانى هێرۆى خۆش نەدەویست, ئهویش چووە بەر لوتیان
Friday, 13/11/2009, 12:00
ئەم ناونیشانە لەسەر ئەو پەندە كوردیەیە كە دەڵێت (مار سیرى خۆشنەدەویست سیر بەرى كونەكەى لێدەگرت..سلێمانى ئەو بوكە ناكامەیە .. چوار وەرزە كراسێكى ئاودامانى قەترانى لەبەردایەو شینگێڕى بۆ ڕۆڵەكانى و تازیە بارى هەمو ئازارو چەرمەسەریەكى كوردستانى گەورەیە .. سلێمانى بەو تەمەنە كەمەوە كە 225 ساڵە كەچى بەژمارەى شەهیدو ڕوداوە تراژیدیەكانى .. كەوتۆتە پێش چەندین شارى مێژوى و گەڕیدەو مێژونوسانیش كە هاتونەتە ناوچەكە نەیانتوانیوە پشت گوێ ى بخەن و بەقوڵى باسى نەكەن .. سلێمانى لەژێر ناونیشانى خەباتدا لەیەكەم دەستڕێژى ئنگلیزەكانەوە .. لە دواى پێكهێنانى دەوڵەتى عێراقەوە واتە لە سەرەتاى بیستەكانەوە لە سەنگەرى بەرخۆدان و بەگژاچونەوەى دوژمندا بوە تا هاتنى هێرۆ بە بەر پرسى مەڵبەندە جوانەمەرگەكەى سلێمانى لە 11-11-2009 واتە هێرۆ دوادوژمنى ئەم شارەیە كە لە سەردەمى مەرحومى باوكیەوە تا سەردەمى مۆدێلى جاشێتى جەلالى مێردى ..بەردەوام تاڤگەى خوێنى لێچۆراِوە بە دەست ئەم نەزانە جاهیلانەوە .. لەوەتەى ئەم پاوانخوازانە ڕویان كردۆتە ئەم شارە .. پشویەكى ئارامى نەداوە .. تا گەنجى تیا بوو لەشەڕى كوشتنى براكاندا هەمیشە تاڵەبانى چنگ و پەلى خوێناوى خۆى بە ئاڵاكەى شێخى نەمر سڕیوە و ئەو پەڕكۆڕانەى غەڵتانى خوێن كردوە كە نەیاربون بە سیاسەتى چەوت و دەرونى نەخۆشى سایكۆباتى ئەم نەزانە گەوجە .. كەچە ئەوەندە نمەك بە حەرام و ناكەس بەچە بوو .. كەوتۆتە گیانى ڕۆڵەكانى سلێمانى و دروستكردنى گروپى تیرۆریستى و دەركردن و موچەبڕین و گواستنەوە و سزادانیان تەنها گوناهى ئەو بەشمەینەتانە ئەوەیە دڵسۆزى دۆزى كورد و دژى گەندەڵى و دیكتاتۆریەتى تاك ڕەوانەى ئەم بستە باڵایەن .....گەنجانى سلێمانى شەهید كران و جەلال بسكەى سمێڵى دەهات .. گەنجان سەرى غەریبیان هەڵگرت و ڕێگاترسناكەكانى ڕووەو هەندەرانیان لە كۆڵناو جەلال وتى بەزیون و نشتیمانیان بەجێهێشتوە .. گەنجان لە ڕێگاى هات و نەهاتى هەندەران مردن و بیسەرو شوێنكران .. جەلال خورپەیەك نەهات بەدڵیدا چونكە كوڕە ناسكەكانى خۆیان بەپارەى دزراوى میللەت و پەیوەندیە گومانلێكراوەكانیان هەمیشە بە سەلامەتى و بێوەیى تەراتێنیان دەكرد .. قسە بەناوبانگەكەى هێرۆ دێتەوە یادم وتبوى (كوڕەكانم دایكیان بمرێ هەمو ژیانیان لەناو فڕۆكە بەسەر برد) ئەى ئافەرین دایكى كورد كوڕانو كیژانى كوردستان ژەهریان بەسەردادەكراو لەنێو سەنگەرە نابەرامبەرەكانى داگیر كەراندا ئەو پەڕى گیانبازیان كە مڵكى دەكرد و نەیانزانى تامى هەرزەكارى و چێژى ژیان چى و بە پۆل شەهید دەبون و هێرۆ خانیش هاتوە بۆ ئەو مەڵبەندەى تەنها ئەوان تیایدا ماندو نەبون و لە كاتێكدا ئاواتمان بو بیكەین بە گرنگترین سەنتەرى پێگەیانكنى عەقڵیەتى حیزبى مۆدیرن و ئێوەى تاوانبار لە ساڵى 2006 وە پیلانى لەناو بردنى تێكۆشەرەكانى ئەدەن ئەوە تا دواجار جەنابى بێمەعریفەت بە زۆرى زۆردارى بەبێ ئەوەى حساب بۆ یاساو ڕێساو پەیڕە و پلینۆم و ئەخلاقیەت بكەیت بویتە خاوەنى بۆیەدەڵێم بە خێرهاتى بۆ دواشكستى حیزبەكەت لە سلێمانى و دواماڵئاوایى هەتاهەتا یتان چونكە تەنها یەك تەوژمتان ماوە ڕۆچن و هاتنى جەنابیشت ئەو قۆناغەى كورت كردەوە بۆ زبڵدانى مێژوو ئەو هەمو پارەیەش هێناوتە خەڵكى سلێمانى بە گڵاوى دەزانێ وەرى بگرێ لێت چونكە ئەوە پارەى میلەتەو ئێوە دزیوتانە و دواڕۆژ خەڵكى بە ڕێگە تایبەتەكانى خۆیان لێتان وەر دەگرێتەوە .. زۆر ئافەرین بۆ ئەو ڕۆبۆتانە بەرگریتان لێدەكەن و دژ بە شارە كەشیان پیلان دەگێڕن و ئایندەش با لە نێوانمان بێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست