کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌کداره‌کانی پارتیی له‌ سلێمانی له‌سه‌ر مۆڕبوونه‌وه‌یه‌ک ته‌قه‌ له‌ هاوڵاتییان ده‌که‌ن

Wednesday, 18/07/2012, 12:00


ئه‌مڕۆ 18 / 7 / 2012 پێش کاتژمێرێک به‌ر له‌ ئیستا دروست کاتژمێری شه‌ش و نیوی ئێواره‌ له‌ گه‌ڕه‌کی ئاشتی، له‌ ده‌نگی ده‌ستڕێژ و ته‌قه‌ خه‌ڵکی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ به‌ ئاگاهاتنه‌وه‌، که‌ بینیان سه‌یاره‌یه‌کی تۆیۆتای ده‌بڵ کابینه‌ی کۆن له‌ به‌ر ده‌م باره‌گای پارتی سه‌ر به‌ لقی چوار، ته‌قه‌یان له‌ سه‌یاره‌که‌ کردووه‌ که‌ دوو کوڕی گه‌نجی تێدا بوو، ئه‌و دوو کوڕه‌ به‌ هاوار هاتنه‌ده‌ره‌وه‌، بینیان، تایه‌ی سه‌یاره‌که‌یان گولله‌ی چه‌کداره‌کانی پارتیی هه‌ڵیته‌کاندووه‌، ئه‌و که‌سه‌ی ته‌قه‌که‌ی ده‌کرد ناوی دارا بوو، له‌و ناوه‌شدا سێ چوار منداڵی دراوسێی باره‌گاکه‌ له‌ به‌ر ده‌م سه‌یاره‌که‌دا، یارییان ده‌کرد، هه‌ر بۆیه‌ که‌سوکاری منداڵه‌کان و دراوسێکان به‌ جنیودان چوونه‌ سه‌ر باره‌گاکه‌، چه‌کداره‌که‌ی پارتیی وتی بۆیه‌ ته‌قه‌م لێکردووه‌ چونکه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ و پۆزی به‌سه‌ردا لێداوم، ئیتر خه‌ڵکی گه‌ره‌که‌ش به‌سه‌ریاندا دابارین و هه‌موو گاڵته‌یان پیده‌کردن، یه‌کێک له‌وانه‌ وتی: کاک دارا تۆش لێتدا وه‌ک ئه‌وانه‌ی 17ی شوبات ره‌وانه‌ی ئه‌وروپات ده‌که‌ن، یه‌کێکی تر هاواری لێکرد وتی کاک دارا ئه‌و تایه‌ شڕه‌ بوو به‌ خێر و به‌ره‌که‌ت بۆت، ئینشاڵا نۆته‌ی شوجاعه‌ت ئه‌ده‌نێ، پاش 5 ده‌قیقه‌ ئاسایش گه‌یشته‌ سه‌ریان، له‌و کاته‌شدا برایه‌کی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ته‌قه‌ی لێکرابوو ئه‌ویش هاته‌ ئه‌و شوێنه‌ و که‌وته‌ جنیودان وتی: منداڵێکی گه‌نجی ئاوا به‌ سه‌یاره‌یه‌کی شڕه‌وه‌ ده‌بێت پۆزی چیتان به‌سه‌ردا لێ بدات و اته‌قه‌ی لێده‌که‌ن؟.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک به‌ رووداوه‌که‌ به‌ ته‌له‌فون کوردستانپۆستی ئاگادارکرده‌وه‌، که‌ دوای ئه‌و ده‌ستڕێژییه‌، خه‌ڵکی که‌وتوونه‌ته‌ هوهاکێشان و گاڵته‌پیکردن به‌ پارتیی و به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
شایانی باسه‌، هه‌ر وه‌ک سه‌رچاوه‌که‌ به‌ ته‌له‌فون پێی راگه‌یاندنی، که‌ ئه‌مه‌ی رووی داوه‌ ده‌بێت به‌ ئاسایی وه‌ربگیرێت، چونکه‌ خه‌ڵکی به‌ چاوێکی سووک ته‌ماشای چه‌کداره‌کانی پارتی و ده‌سه‌لات ده‌که‌ن، ئه‌مانه‌ له‌ به‌ره‌ی گه‌لدا نه‌ماون، خائینن. هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ ته‌له‌فون وتی: پێش ماوه‌یه‌ک گه‌نجێکی پارتی چووه‌ بۆ داخوازی کچێک، که‌ زانیویانه‌ پارتییه‌ و چه‌ک له‌ شانی ئه‌و حیزبه‌یه‌، له‌ وه‌ڵامدا پێیان وتووه‌ ئێمه‌ کچ ناده‌ین به‌ پارتی، بڕۆ واز له‌ پارتی بهێنه‌ ئه‌وسا وه‌ره‌وه‌ قسه‌یه‌کی لیده‌که‌ین.
پارتیی و یه‌کێتیی ئیستا له‌ ناو خه‌ڵکییدا سووک و رسوان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە