کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لە نێوان بودجەی حكومەت و موچەی كارمەندانی KNN و بزووتنەوەی گۆراندا

Sunday, 17/06/2012, 12:00




هەرچەندە بودجەی ئەمسالی حكومەتی هەرێم پرە لە كەم و كورتی و ناتەواوی و بەتەواوی درك بەوە دەكرێت كە لە بودجەی ئەمسالدا دوونیایەك دزی و زیادەرووی كراوە بە تایبەتیش لە دیاریكردنی بودجەی سەرۆكایەتیەكان و تەرخانكردنی بودجەیەكی زۆر بۆ پرۆژەی وەهمی..
بەڵام كەنالەكانی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتیش كەی ئین ئین و رادیۆی گۆران زۆر بە توندی رەخنە لە بودجە دەگرن و پێشم وایە تەواو ئەو رەخنانەیان لە جێی خۆیدایە بەتایبەتیش لە ناعەدالەتی لە دابەشكردنی بودجەو زۆری موچەی بەرپرس و دەزگا حیزبی و سەرۆكایەتیەكاندا بەڵام بەپێچەوانەوە لە دابەشكردنی موچەو دیاریكردنی موچەی كارمەندەكاندا موچەی بەرپرسەكان بە رێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووەو موچەی كارمەندەكانیش یان زیادی نەكردووە یاخود چەند هەزار دینارێك زیادی كردووە،

ماوەیەك لەمەو پێش بزووتنەوەی گۆران بریاریدا دەستكاری موچە بكات و موچەی كارمەندانی دەزگاكانی رێك بخات و جیاوازی موچە كەم بكاتەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە چەند كارمەندێكی هاورێمەوە پێان وتووم بەرێوەبەری كەی ئێن ئێن بە ئارەزووی خۆی دەستكاری موچەی كردووە بۆ نمونە موچەی بەرێوەبەری كەی ئین ئێن لە یەك ملیۆن و هەشت سەد هەزارەوە بۆ دوو ملیۆن و 500 هەزار زیادی كردووە ، واتا 700 هەزار دینار زیادی كردووە،
موچەی بەرێوەبەری وەبەرهێنان و لە یەك ملیۆنەوە بۆ یەك ملیۆن و هەشت سەد هەزار زیادی كردووە واتا 800 هەزار دینار زیادی كردووە، موچەی بەرێوەبەری پیەوەندیەكان و هونەری هەواڵ لە یەك ملیۆنەوە بۆتە ملیۆنێك و 600 هەزار دینار واتا 600 هەزار زیادی كردووە
هەندێك كارمەند هەن كە هەر دەوام ناكەن مانگانە ملیۆنێك و 200 هەزار وەردەگرن ، ئەمە لە كاتێكدایە كە موچەی هەندێك كارمەندی ستۆدیۆ و هەواڵ و كامێرامان دوو هەزار دینار یاخود پێنج سەد دینار یاخود هەر زیادی نەكردووە، ئەمە چ سیاسەت و هەنگاوێكە بۆ كەمكردنەوەی ئەو بۆشاییە گەورەیەی كە لە نێوان موچەی بەرپرسەكان و كارمەندەكاندا هەیە كە ئەوان بەردەوام باس لەوە دەكەن كە جیاوازیەكی زۆر هەیە لە نێوان موچەی كارمەندانی حكومەت و بەرپرساندا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە