کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئێمە چۆن دەتوانین بەسەر خەم و پەژارەى ئەم وویلایەتە خەون كوژەدا بفڕین

Monday, 09/06/2014, 12:00

1881 بینراوە


پیاوى كەرخۆشحاڵە ئاسودەیە هەردەم بێ خەمە
ئــاقلــَى بێ خەم هەرنــی یە نـەك هەر كــەمە ..!!!



بابەخۆشحاڵى و ئاسودەییەوە دانەنیشین ، با هەڵگرى خەمێك بین خەمێك كە هەمیشە پێویستە لەناخماندا گەورە بكرێت خەمێك كە نەهێڵێت بێ ئاگا ببین لەو دەسەڵات و حوكمڕانیەى كەووڵاتەكەمان بەڕێوەدەچێت لەسایەیدا ،خەمیك كەهەمیشە ووشیارو بەئاگامان بكان كەتەنانەت بۆساتێكیش نەتوانین چاومان دابخەین لەسەیركردنى ئەوشانۆیەى كەباسى ژیانى ئێمە ەكات و كارەكتەرەكانى هەمیشە بكوژى خەونەكانمان ، تنها ئاگایى و هۆشیاریمانە شانۆكە بەخواستى ئێمە نمایشدەكات ، ئەبێ ئەوە تێبگەین ساتێك بێ ئاگابوون واتە كوشتنى زەمەنێك لە پێشكەوتنمان ،(جبران خەلیل جبران دەڵێت : ئەگەر دژایەتى سەرۆكێكى ملهوڕ دەكەن و دەخوازن تێكى بشكێنن ، یەكەم هەنگاوتان دەبێت تەخت و بەختى ئەو ملهورە لە دەرونتاندا ڕاماڵن)..
با بەئاگایى و هۆشیاریتانەوە ئاوڕێك بۆ پاشخانى بە كۆیلایەتیكردنمان بدەینەوە وەرن بالەخۆمانەوە دەست پێبكەن سەرەتا ئەو بتانە بشكینن كە دروسكران و ڕێكخراون بۆملكەچكردنمان بەكۆیلایەتى ، مێژووى قوڕەیشیەكان و خەڵكى مەككەتان بیستووە كە پێغەمبەرمان (د.خ) بانگى كردن بۆ ئیسلام چى پێوتن ؟ نەى فەرموو بتەكانتان بشكێنن بەڵكو فەرمووى ئیسلام بناسن دواتر بۆخۆیان بتەكانیان شكاند و ئیسلامیشیان كردە بەرنامەى ژیانیان ، ئەوڕۆكە ووشە بەقابارەو گەورەكان لە جلوبەرگى بێڕۆحى كردەوەدا هیچ لەباروو گوزەرانى ئێمە ناگۆڕێت ، ئەوەى ژیانى ئێمە دەگۆڕێت پساندنى ئەو هەوراسەیە كە كردوویانەتە ملى ئازادى و دیموكراتى بۆخۆیان قۆرخیان كردووەو تەنها لە ئاخوڕەكەى ئەواندا مۆڵى گرتووە ،ئەم وولایەتە بێ بێ شعورو ئابڕووبەرانەیە كەهەموومان لەسایەى خۆیدا كردووەتە مرۆڤێكى زەلیل ، ئەم وولایەتە ماڵویرانكارە نەك خۆمان بەڵكو هیواكانى سبینێ شى لێ سەندوین ، ئەوە ئیتر بووە بە بكوژى هەرچى جوانى هەیە ، وە بەدەمامكێكى پێكەنینانویەوە بەرى خۆرى ژیانى لیگرتوین و بووە بە سێبەرى مەرگ بۆمان ، ئێمە ئیتر خەریكین لە دڵى ژیان دەچینە دەرەوە ، خەریكە دەستمان لە ڕازیك توند دەبیت كە بێدەنگى دەكاتە خۆراكى شەووڕۆژمان، ئەم ڕاوچیانەى لەم وویلایەتەدا ڕاودەكەن بێ ڕەحمانە هەمووچەكێك دژمان تاقى دەكەنەوە ، تەنها لەپێناو كوشتنى ڕۆحماندا، ئەوەتا نابینن هەموومان لەسەرگەردانى خۆماندا نەخۆشیەكمان گرتووە پڕە لە ئێڵنج و ڕشانەوە لە دیموكراتى و ئازادى ..؟ ئەوەى لە هەمووشتێك بەئازارترە ئەو تێگەیشتنە خامۆشەى بەشێك لە بەناوئازادى خوازەكانمانە كەقەلەمەكانیان فڕێداوەو هەریەكەو بەتەشوێك خەریكى تاشین و جوانكردنى پەیكەریكە ...ئیتر ئێمە چۆن دەتوانین بەسەر خەم و پەژارەى ئەم وویلایەتە خەون كوژەدا بفڕین ، كە هۆشیارى خامۆشكراوى ئەوان بەرەبەیانى ڕووناكى لەئێمە زەوت كردووە ؟
ئەوەتا جوبران دەڵێت : چۆن دەكرێ دەسەڵاتدارێكى ستەمكار بەسەر كەسانێكى سەرفرازو ڕەهادا گەورەیى بكا ، ئەگەر بێت و لەبیرى ئازادى خوازانیاندا خویەكى توند و تیژی و ،لەفەخرو گەورەیاندا خویەكى داماوى و سەرشۆڕكەر هێلانەى نەكردبێت ؟
ئەوەى جیگاى بەبیرهینانەوەیە ئەوەیە كە ئەم وویلایەت و دەسەڵاتە تیبگات كە فرمێسك و ئارەقەى هەژارى ئەوچینەى خوارەوەى كۆمەڵگایە كە ئەو خۆشگوزەرانى و مەلەوانگەوڤیلاومەستبوونى بە خۆیان مناڵەكانیان بەخشیوەو لێوان لێوى كردون لەشادى ..!! ئائەوە زەوتكردنەناڤرۆنانەیە كە بۆ هەچى شتە ئەشێ بۆ حوكمڕانى و دەسەڵات دارى نەبێت ، ئەوە ماف خواردنە ، ئەوە بازرگانیكردنە بەڕۆح و جەستەى هەژارەكانەوە ئەوە ئاوڕنەدانەوەیە لەمییللەت ، ئەوە سەركردنە بەئاخوڕى خۆشبەختیدا ئەوە مەستبوونە بە خوێنى مرۆڤ ئەوە زەنگى مەرگە لە نیوان خۆشبەختى و بیهیوایدا ...
ئەوەتا (بێبەشى شاعیر) پێمان دەڵێت :
پیاوى كەر خۆشحاڵە ئاسودەیە هەردەم بێ خەمە ..... ئاقڵى بێ خەم هەرنیە نەك هەر كەمە .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 1)