که‌مال میراوده‌لی: تا سیستمی بنه‌ماڵه‌یی نه‌گۆڕدرێت، هه‌ڵبژاردن هیچ ناگۆڕێت!
Saturday, 17/12/2011, 12:00
ئا:سالار مه‌حمود.. تا ئێستا له کوردستان مه‌سه‌له‌یه‌ک وه‌ک کێشه‌ی که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی هه‌رێم و پێکه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌کان نه‌بووه
ئێمه هێشتا ده‌سه‌لاتێکی مه‌رکه‌زیمان وه‌ک سیستم یان حکومه‌ت نییه
وتاری که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان درێژکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و پراکتیس و وتاری سیاسی به‌شار ئه‌سه‌ده بۆ هه‌رێمی کوردستان.
پارتی ده‌یه‌وێ پێشتر ده‌ستی خۆی بوه‌شێنێ تا به‌ر له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی نوێ کهژوههوایهکی وا دروست بکا که ده‌سه‌لاتی تاکره‌وی خۆی بپارێزێ
رووداوه‌کانی بادینان دووباره‌کردنه‌وه‌ی حهقیقهتیكی زه‌ق و ره‌قه: بارزانی شایانی گۆڕان نییه، بارزانی قسه‌و به‌لینی راستی نییه.
سه‌رده‌شت عوسمان یان کوشت. لێژنه‌یان دروست کرد. ئه‌نجامه‌که‌ی چ بوو؟ لێژنه‌که سه‌ره‌دشت عوسمانی به تێرۆریست دانا.
ده‌بوو ئۆپۆزیسیۆن خێرا ئه‌م روداوانه‌ی زاخۆ‌و دهۆکی بۆ ده‌ستپیکردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان و داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بهکارببردایه. ئێستاش هه‌ر ئه‌مه تاکه رێگایه
من ئاماده‌م هه‌وڵ بده‌م به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی ئۆپزیسیۆن و یه‌کێتی و شه‌قام به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی مۆنۆپۆلی یه‌کحیزبیی پارتی پێکبێنم
له کوردستان بنه‌ماله و حیزبی بنه‌ماله‌یی سه‌رووی سیستمه و هه‌موو ده‌سه‌لاته حکومه‌ت ئامرازێکه به‌ده‌ستیانه‌وه. تا ئه‌وه نه‌گۆردرێت هیچ ناگۆردرێت.
پ/ زۆرکه‌س ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که‌وا ده‌سه‌ڵات بۆ خۆده‌ربازکردن له‌قه‌یرانه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌کانى کوردستان دهیهویَت شهرِى ئاینیی مه‌زهه‌بى له‌کوردستاندا بخولقیَنێ، ئه‌م بۆچوونه تاچه‌ند واقیعییه‌و یاخود مه‌ترسییه‌کى له‌و جۆره تا چه‌ند ئه‌گه‌ری روودانى هه‌یه؟یه‌که‌م پێویسته مانای ده‌سه‌لات له پرسیاره‌که‌ت روونتر بکه‌ینه‌وه. تا ئێستا ئه‌م پرسه له رکێفی ده‌سه‌لاتی پارتی یان وردتر بارزانی دایه. بۆیه مه‌به‌ست له ده‌سه‌لاتی پارتی-بارزانییه. ئێمه هێشتا ده‌سه‌لاتێکی مه‌رکه‌زیمان وه‌ک سیستم یان حکومه‌ت نییه. تا ئێیستاش روون نییه یه‌کێتی، وه‌ک تاڵه‌بانی و باڵه‌کانی، هه‌لوێستی چ ده‌بێ. دووه‌م: قسه‌یه‌کی ئینگلیزی هه‌یه ده‌لێ: هه‌رگیز مه‌ڵێ هه‌رگیز. واته قه‌ت مه‌لی شتێ هه‌رگیز نابێ یان دووباره نابێته‌وه. هێز، گه‌ر بۆ هه‌له‌و تاوان به‌کار بێ و له بزریی یاسا و ئه‌خلاق دا، ده‌توانێ دراوسێ به گژ دراوسێ، برا به گژ برادا بکات. له کوردستان ئه‌مه تازه نییه‌و زۆرمان بینیوه. له تورکیا، ئۆردوگان ده‌لێ کوردی په‌که‌که مسلمان نین و زه‌رده‌شتین واته کوشتنیان حه‌لاڵه. له کوردستان، سه‌رۆکی هه‌رێم، زنجیره کرده‌وه‌یه‌کی به‌ربه‌رییانه و تاوانکارانه‌ی سووتاندن، رووخاندن، وێرانکردن، ئاژاوه‌نانه‌وه‌و کهڵهکایی کردن، گرتن و تۆقاندن، ، که سه‌دی سه‌د پارته‌که‌ی خۆی گه‌ر رێکخه‌ری نه‌بێ، به‌رپرسیاره لێی، به تومه‌تی هێرشکردنه سه‌ر یه‌زیدی و مه‌سیحی، پاساو ده‌کا. دوا به‌دوای ئه‌وه، ئه‌مریکا دێته سه‌ر خه‌ت، به پێی کورته راپۆرتێکی سایتی چاو‌دێر، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، " ئه‌لێكس لاسكهریس، به‌ناوی باڵوێزخانه‌ی ولاته‌كه‌ی له عێراق‌و حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌موو توندتیژیهكی دژی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان له زاخۆ‌و دهۆك سه‌ركۆنه كرد.
كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا، ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی وته‌ی كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و شوێنانه یاسایی بوونه كه تێكدراون، بۆیه گرنگ نیه چی ده‌فرۆشن، به‌لام یاسایی بوون‌و خاوه‌نه‌كانیان خه‌ڵكی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی هه‌رێمن، ئه‌وه تاوانێكه دژ به‌پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كان، پێویسته خه‌ڵكی هه‌رێم هه‌موو به‌یه‌كه‌وه بژین."
تا ئێستا له کوردستان مه‌سه‌له‌یه‌ک وه‌ک کێشه‌ی که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی هه‌رێم و پێکه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌کان نه‌بووه. سه‌یره‌که ئه‌وه‌یه که کونسولی ئه‌مریکی چاوی له‌وه پۆشیوه که ئه‌مه له ژێر ده‌سه‌لاتی پارتی-بارزانیدا کراوه، پیاوانی ئه‌و کردوویانه‌و ، ئه‌و به‌کاری هێناوه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی لێدانی تاقه حیزبێک که هێزو قاعیده‌ی له‌و ناوچه‌دا هه‌یه، که‌چی باسی پێکه‌وه‌ژیانی دیمۆکراسی و فره‌حیزبی و سه‌روه‌ری یاسا‌و مه‌نعکردنی تاوان له لایه‌ن ده‌سه‌لاتی لۆکالهوه ناکا، وشه پڕمه‌ترسییه‌کانی بارزانی دووباره‌ده‌کاته‌وه، بۆیه هه‌موو شتێ بهرتوانایه و قه‌ت مه‌ڵێ قه‌ت.
پ2) بڕواتان وایه سووتاندنى مه‌یخانه‌و دوکانه‌کانى مه‌ساج له بادینان سه‌ره‌تاى ئه‌و هه‌ولانه بێ بۆ هه‌لگیرساندن و سازاندنى باگرژی له نێوان ئایین و مه‌زهه‌به‌کاندا له‌کوردستان، یان پێتان وایه ئه‌و سیناریۆیانه بهشیوازیترو له جێیتر دووباره ببنه‌وه؟ئایا ئه‌مه سه‌ره‌تایه، نازانم،. ته‌نیا مه‌سعود بارزانی ده‌توانێ وه‌لامی ئه‌مه بداته‌وه. من باوه‌رم وایه پارتی/پاراستن هه‌موو شتێ ده‌کا تا له ناوجه‌ی سلێمانیش ئه‌م کارانه بکرێن تا بڵی به‌س له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌ودا نه‌کراون.
له کوردستان ئه‌و کێشه نییه گه‌ر دروست نه‌کرێ، گه‌ر دروستیش بکرێ، قه‌واره‌ی یه‌زیدی و مه‌سیحییه‌کان ئه‌وه‌نده زۆر نییه به‌شی شه‌رێکی ئه‌هلی بکا، ئه‌مه زیاتر وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی به‌کاردێ. پێوه‌ندی به ته‌واوی گۆرانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌وه هه‌یه. گه‌ر سوریا بڕوا، ده‌گه‌ڕێینه‌وه ره‌وشی دوای سایکس-بیکۆو عێراق و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م. ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵی پارتی و یه‌کێتی تاوانیكی یه‌کجار گه‌وره‌یان کرد که یه‌که‌م ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خۆییان دوای رووخانی سه‌ددام فرۆشت، دووه‌م که عێراقیان دروست کرده‌وه‌و بوونه خزمه‌تکاری ئه‌مریکاو رژێمه‌کانی ئێران و تورکیا و سێیه‌م ، که ئه‌مه له هه‌موویان خه‌ته‌رناکتره، که بێ ئه‌وه‌ی کوردستان هیچ ده‌سه‌لاتێکی سه‌روه‌ری بهسهرخاکهکهیدا هه‌بێ و هیچ سه‌ربه‌خۆییه‌کی له یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌بێ و پێش ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی که‌رکوک و نه‌وته‌که‌ی بریار بدرێ، به ده‌یان کۆمپانیای نه‌وتیان هێناو رادده‌ی ده‌وله‌مه‌ندی نه‌وتی و غازی کوردستان ئاشکرا بوو، ئێستا کوردستان جارێكی تر جێی ته‌ماعی هێزه جیهانییه‌کانه، به بێ ئه‌وه‌ی کورد خۆی وه‌ک دارده‌ستێ زیاتر هێچ هیزێکی سایسی و سه‌ربازی و دیپلۆماسی و ئه‌خلاقی هه‌بێ. به پێی چاوپێکه‌وتنێکی هاولاتی له‌گه‌ڵ بڕیار گاباری ئەندامی دیوانی كۆنسەی سەرۆكایەتی كۆما جڤاكێ كوردستان (كەجەكە)، نفوزی ئەردۆگان‌و فەتحوڵا گولەن لەباشوور لەهی پارتی‌و یەكێتی زۆر زیاترە" دروستکردنی وتاری که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان له لایه‌که‌وه به‌شێکه له‌م سیناریۆیه. له لایه‌کی تریشه‌وه درێژلردنهوهی سیاسه‌ت و پراکتیس و وتاری سیاسی به‌شار ئه‌سه‌ده بۆ هه‌رێمی کوردستان. گه‌ر ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری بڕوخێ ئیسلامی سیاسی سوننی دژ به ئیسرائیل جێی ده‌گرێته‌وه.
پ3/ تۆ لهنامهکهتدا بۆ ئه‌میندارى گشتی یه‌کگرتوو تاوانى سووتاندنى باره‌گاکانى یه‌کگرتوو ده‌ده‌یته پاڵ پارتی و ده‌زگای پاراستن، ئه‌گه‌ر پارتی به‌و کاره هه‌ستابێ، به تێروانینی تۆ مه‌به‌ستى چییه که یه‌کگرتووى له‌و ده‌ڤه‌ره کردووه‌ته ئامانج ؟با له وه‌لامی پرسیاری پێشووه‌وه بۆی بچین. گه‌ر رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به کوردستانیشه‌وه، راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ، دابهشبکڕێتهوه، یان گه‌ر کوردستان دووباره دابه‌شبکرێته‌وه، ئه‌مه ده‌بێ یه‌که‌م ئه‌وه بسه‌لمێندرێ که کوردستان، ویلایه‌تی موسڵی کۆن، به ته‌نیا هی کورد نییه. که‌مێتی گه‌وره‌ی غه‌یره کوردی تێدایه، واته نه‌وتی کوردستان به‌س هی کورد نییه. نه‌وتی شێخان به ته‌نیا مه‌زنده کراوه 10 بلیۆن به‌رمیل نه‌وتی تێدا بێ که به بێ ئه‌وه‌ی خه‌لکی کورد هه‌ر پێی بزانێ فرۆشراوه‌و تا ئێستا سه‌دان ملیۆن دۆلار قازانجی بۆ پشكدارانی کۆمپانیای (گالف کیستۆن) مسۆگه‌ر کردووه. دووه‌م ده‌بێ ئه‌وه بسه‌لمێندرێ ئه‌و که‌مه نه‌ته‌وانه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌و ده‌سه‌لاتی کوردی، وه‌ک له زاخۆ نیشانی دا، ناتوانێ بیانپارێزی. بۆ؟ چونکه هه‌ڕه‌شه‌که له سه‌رچاوه‌یه‌کی دینی فهندهمینتالیستهوه دێ که ده‌توانی مۆب (ڕهشهخهلک) بجولێنێ و کاری کوشتن و سوتاندن و وێرانکاری ناعهقلانه ئه‌نجام بدا. واته پێویستی به پاراستنی ده‌ره‌وه ده‌بێ. ئه‌و هێزه فهندهمێنتالهش هه‌ر ئه‌و هێزه‌یه که له رۆژهه‌لاتی ناوهرساتدا هه‌ره‌شه له ئیسرائیل ده‌کاو به‌شێکه له سوننه و ئیخوان موسلیمینی میسر‌و سوریا و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست.له کوردستانیش ده‌بێ سیناریۆی ئه‌مه دروست بکرێ. یه‌کگرتووی ئیسلامی باشترین کاندیده بۆ ئه‌م سیناریۆیه بۆ پارتی له به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کگرتوو تاقه هێزی گه‌وره‌و رێکخراوه له ژیر رکێفی ده‌سه‌لاتی ئه‌ودا که بتوانێ که‌لک له سه‌رکه‌وتنی دیمۆکراتی ره‌وتی ئیسلامی له میسر‌و لیبیا‌و سوریا ببینێ، قبولکرنی ئه‌و سیناریۆیه هه‌ر چه‌ند نا مه‌عقول و ناهه‌ق و نانهتهوهییش بێ، به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌زانێ و ده‌یه‌وێ پێشتر ده‌ستی خۆی بوه‌شێنێ تا به‌ر له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی نوێ کهژوههوایهکی وا دروست بکا که ده‌سه‌لاتی تاکره‌وی خۆی بپارێزێ.
پ4/ له‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌دا پارتی چ زهرههری کرد‌و یه‌کگرتوو چ زه‌ره‌ری کرد؟جێگای داخه وتاری سیاسی کورد ئێستا هه‌مووی بۆته کێشه‌ی نێوان حیزبه سیاسییه‌کان یان سهرکرادیهتییهکانیان. ئه‌وه‌ی هه‌میشه زه‌ره‌ر و زیان ده‌کا گه‌له‌که‌مانه، پاشه‌رۆژی مناله‌کانمان، کۆمه‌له‌که‌مان و نه‌ته‌وه‌که‌مان، نه‌وه‌کانی ئێستا‌و داهاتوومان.
پ5/ دواى رووداوه‌کانى بادینان بارودۆخى سیاسى ده‌چێته قۆناغێکی که‌وه ده‌بێ ئۆێۆزیسیۆن چۆن مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌دا بکات؟به‌داخه‌وه ئۆپۆزیسیۆن نه ستراتیجی هه‌یه، نه پرینسیپی سیاسی، نه له ئه‌زموون و راستییه‌کانیش فێر ده‌بێ. ئه‌وه‌ی بادینان دووباره‌کردنه‌وه‌ی حهقیقهتیكی زه‌ق و ره‌قه: بارزانی شایانی گۆڕان نییه، بارزانی قسه‌و به‌لینی راستی نییه. هه‌ر چه‌ند هه‌موو ویستمان و ده‌مانه‌وێ بارزانی ببێته سه‌رۆکیکی میللی، نه‌ته‌وه‌یی، سه‌رۆکی هه‌موومان و بۆ هه‌موومان بێ، ئه‌و براده‌ره به داخه‌وه هه‌ر خۆی بچووک ده‌بینێ، هه‌ر وه‌ک مێزهرسوورێک له نێوان هه‌زار مێزه‌ر سووردا، هه‌ر وه‌ک حیزبییه‌کی خاوه‌ن حیزبێکی گه‌نده‌ڵ و ئیستیخباراتی تاوانکار ره‌فتار ده‌کا. بزانه ئاخاوتنه‌کانی ده‌رباره‌ی کێشه‌ی زاخۆ چۆن بوو: ئه‌و وه‌ک پارتییه‌کی بچووک قسه‌ی کرد نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمێک، گه‌لێک. ئه‌و ده‌لێ: ئێمه (واته پارتی) ته‌عه‌ددا له که‌س ناکه‌ین و ته‌عه‌ددا له که‌سیش قبوڵ ناکه‌ین! مه‌به‌ستی له که‌سه‌کان کوردن. ته‌عه‌ددای کورد، کوردی دوژمن،. به خه‌یال و فانتازیای نه‌خۆشی خۆی کوردێ که دیمۆکراسی بوێ، که داوای مافی ده‌نگدان و ده‌نگ ده‌ربڕین بکا. لای ئه‌و (ئه‌وی دی) یه‌کی ته‌حه‌ددا که‌رو ته‌عه‌ددا که‌ره. به‌لام گه‌ر تورکیا هه‌موو رۆژێ کوردستان بۆردومان بکاو بکۆژێ و ببڕێ و وێران بکا و گه‌ر کوردستان بکاته کۆلۆنییه‌کی خۆی، گه‌ر شه‌ریکه نه‌وتییه‌کان و بازرگانییه‌کانی بێگانه کوردستان هه‌ڵلوشن، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه. ئه‌و باسی ته‌عه‌ددا ده‌کا، نه‌ک باسی یاسا، نه‌ک باسی سسیتم. ئه‌و، بۆچی بۆ خۆی، وه‌ک حیزبییه‌ک، ده‌رباره‌ی رووداوێکی لۆکال به‌یان ده‌رکا، بۆ ئه‌و کۆمیته‌ی ساخته دروست بکا؟. ئه‌و سه‌رۆکی هه‌رێمه. ئه‌و به‌رپرسیاره له دروستکردنی سیستمێکی حوکمرانی مه‌رکه‌زی و لۆکالی کاریگه‌ر، ده‌بوو به‌ر له‌وه‌ی بارزانی قسه بکا، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی زاخۆ قسه بکاو روونکرنه‌وه‌ی ته‌واو بدا، ئه‌و نا قایمقایمی زاخۆ، ئه‌و نا سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی زاخۆ، ئه‌ونا سه‌رۆکی شاره‌وانی زاخۆ، ده‌سه‌لاتی مه‌ده‌نی پارێزگای دهۆک، پارێزگاری دهۆک، داواکاری گشتی، نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی زاخۆۆو دهۆک، رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی، ئه‌وسا وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هتد به‌لام لای بارزانی ته‌نیا حیزبه‌که‌ی خۆی وه‌ک دارده‌ستێکی ئه‌منی و سیاسی ده‌سه‌لاتی تاکره‌وانه‌ی خۆی به‌لاوه گرنگه. ئه‌و خۆی سیستمه. بۆ بارزانی به‌یان ده‌رکا؟ بۆ مه‌کته‌بی سیاسی پارتی به‌یان ده‌رکا بۆ هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه؟ نازانم دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه له‌گه‌ڵ بارزانی و به‌ڵین و به‌رنامه بۆشه‌کانی، ئۆپۆزیسیۆن چاوه‌ڕێی چ له‌م براده‌ره‌و پارته‌که‌ی ده‌که‌ن؟ ئه‌وه خۆ مێژووی تاوان و کاره‌ساته‌کانیش هه‌ر لێگه‌ڕێ. ئه‌م هیرشانه‌ی سووتاندن و گرتن دژی یه‌کگرتوو ته‌واو شه‌ش سال دوای تاوانی هاوشێوه‌ی دیسه‌مبه‌ری 2005 دێ. خۆ گۆڕان- یش له سووتاندن و تالانکردنی باره‌گاکانی بێبه‌ش نه‌بووه. شه‌خسی کاک نه‌وشیروان له هیرشی جنێو‌و که‌رامه‌تشکاندن بێبه‌ش نه‌بووه. سه‌رده‌شت عوسمان یان کوشت. ڵێژنهیان دروست کرد. ئه‌نجامه‌که‌ی چ بوو؟ لێژنه‌که سه‌ره‌دشت عوسمانی به تێرۆریست دانا. ئێستاش ئه‌وان بهربهرییانهو سه‌رسه‌رییانه باره‌گاکانی یه‌کگرتوویان سووتاندوون و ده‌یانیان لێ‌گرتوون که‌چی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ یه‌کگرتوو داوای لێبوردن له‌وان بکات؟ ئه‌وه حاڵی پهرلهمانێش هه‌ر له زمانی په‌رله‌مانتاره‌کان خۆیانه‌وه بیبیسه. من باوه‌رم وایه ده‌بوو ئۆپۆزیسیۆن خێرا ئه‌م روداوانه‌ی زاخۆ‌و دهۆکی بۆ ده‌ستپیکردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان و داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بهکارببردایه. ئێستاش هه‌ر ئه‌مه تاکه رێگایه.
پ6/ هه‌ریه‌که له پارتی، یه‌کگرتوو کامیان مامهلهیهکى شارستانى دروستیان له گه‌ڵ رووداوه‌که‌دا کرد؟من له نهێنییه‌کان نازانم . به‌لام ئه‌وه‌نده‌ی دیاره یه‌کگرتوو ، وه‌ک ناسین و ئه‌زموونی خۆشم له‌گه‌ڵیان له‌کاتی هه‌لبژاردنه‌کانی 2009 دا، که‌سانێکی مه‌ده‌دنی دیمۆکراتی رووناکبیر‌و ره‌وشت جوانن، مامه‌له‌یه‌کی شارستانیانه له‌گه‌ڵ که‌س و لایه‌ن و پرسه‌کاندا ده‌که‌ن، ئاشکراشه له‌م جهنگهلهی تێشیدا ژیاون دوای کاره‌ساتی دیسه‌مبه‌ری 2005 یش، باوه‌ری خۆیان به رێبازی ئاشتی و بێچهکیی و ره‌فزکردنی توندوتیژی پاراستووه، ئه‌و بیر‌و بۆچوونه کۆنهپهرستانهش که جارجاره ده‌درێته پالیان لێم نه‌بینیون. جگه له مه‌ش خه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی روون و ئاشکراشیان هه‌یه. پارتی-ش ئه‌وه کرده‌وه‌کانی له‌وته‌و به‌یانه‌کانی به‌رزتر قسه ده‌کا.
پ7/ رۆلى سه‌رۆکى حکومهتو یه‌کێتی، گۆڕان، لایه‌نه‌کانیتر چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له‌و رووداوه‌دا؟حکومه‌ت به مانای ته‌واو نییه تا سه‌رۆکی حکومه‌ت وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت هه‌بێ. وه‌ک د. به‌رهه‌م کارێکی باشی کرد که سه‌ری له مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوو دا و ناره‌زایی ده‌رباره‌ی رووداوه‌کان ده‌ربڕی. به‌لام دره‌نگه، ئێستا گه‌ر ئالوگۆرهکهی ده‌سه‌لات راست بێ، ئه‌و هه‌ر به ناو سه‌رۆکی حکومه‌ته. بۆی حیساب ناکرێ. گۆڕان هه‌لوێستی لاوازه، وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن به گشتی ده‌بوو هاوپه‌یمانی خۆیان له لایه‌که‌وه‌و له‌گه‌ڵ شه‌قامدا له لایه‌کی تره‌وه بپارێزن و هه‌ول بده‌ن عهناسیری نه‌رم و نارازیش له ناو یه‌کێتی له هه‌موو ئاسته‌کاندا راکێشن. به‌رای من ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانییه‌کی فراوان: سێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپۆزیسیۆن' هه‌ندی لایه‌نی یه‌کێتی و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و شه‌قام دژی که‌ڵه‌گایی و سیستمی مۆنۆپۆلی بنه‌ماله‌یی یه‌کحیزبی پارتی پێک بێت و له هه‌لبژاردنی داهاتوودا حه‌جمی راسته‌قینه‌ی خۆیان بدرێتێ. و له ئێستاشه‌وه داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی بارزانی و کۆتایی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی بارزانی و تاله‌بانیش بکرێ. گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن رازی بێ من، وه‌ک سه‌رۆکی شه‌رعی هه‌لبژێردراو هه‌ر نه‌بێ له ناوچه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و کۆیه، ده‌توانم ئه‌و به‌ره‌یه پێکبێنم و حکومه‌تێکی ته‌کنۆکراتی ئینتیقالی خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌کی چاکسازی رادیکالی تێروته‌سه‌ل، دروست بکه‌ین و ئه‌مریکاو به‌ریتانیاش رازی بکه‌ین که ئه‌م پرۆسه‌یه قبوڵ بکات.
پ8/ رووداوه‌کانى بادینان‌و سووتاندنى باره‌گاکانی یه‌کگرتوو چ پێوه‌ندییه‌کى به به‌هارى عه‌ره‌بییه‌وه هه‌یه، پێتوایه ئه‌م رووداوانه ده‌بنه‌وه هۆکارى سهرههلدانهوهى خۆێیشاندانهکان؟بێگومان پێوه‌ندی به به‌هاری عه‌ره‌بی و ئه‌گه‌ری دابه‌شکردنه‌وه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست وه‌ک ناوچه‌ی کۆنترۆلی هێزه ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه هه‌یه، وه‌ک له پێشه‌وه به کورتی ئاماژه‌م بۆ کرد. ئایا ده‌بنه‌وه هۆکاری سه‌ردانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان؟ ئه‌وه ستراتیج و خواست و به‌رنامه‌ی ئۆپۆزیسیۆن ده‌زانێ. من ئه‌و ستراتیجه‌ی له وه‌لامی پێشوودا وتم به په‌سندتر ده‌زانم له ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان ته‌نیا بۆ خۆپیشاندانی بێ ستراتیجی و ئامانجی مه‌رکه‌زیی.
پ9/ تۆ گله‌یی له ئۆێۆزیسیۆن ده‌که‌ى که شه‌قامى چۆل و له‌تکرد، به‌راستى ئه‌وه ده‌سه‌ڵات بوو به‌زه‌برى هێز سه‌راى ئازادى چۆل کرد یان ئه‌وه ئۆێۆزیسیۆن بوو که ئه‌و مه‌یدانه‌یان بهخۆێیشاندهران چۆل کرد؟وه‌ک ئاگاداری من خۆم هاتمه‌وه‌و به‌شدار بووم له ئه‌نجومه‌نی به‌رده‌رکی سه‌راو ریكخستن و به‌شداری له خۆپیشاندانه‌کاندا، من ئه‌و قسه‌یه‌ی که له چاوپێکه‌وتنی چه‌تر دا وتوومه، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی کۆمیته‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رده‌رکی سه‌ردا پێم وتن: وتم خه‌لک به‌س خۆپیشاندانی ماوه ئێوه، مه‌به‌ست نوێنه‌ری حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن و هاوکارانیان، خۆپیشاندانیش ده‌کوژن به بێ ئه‌وه‌ی هێچ بۆ خه‌لک زامن بکه‌ن. من ده‌مزانی ئه‌وه روو ده‌دا، به‌لام دیاره هه‌ندێ نهێنی یان راستیی هه‌یه نامه‌وێ ڵێره‌دا باسی بکه‌م. قه‌ت ستراتیجی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وه نه‌بوو به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی بوه‌ستێ یان پشتگیری داواکارییه‌کانی خه‌لک بێ. سه‌یره ده‌سه‌لات بتوانێ به 24 سه‌عات هه‌موو کوردستان وه‌ک ئاشی ئاولێبراو بکاو ئه‌وسا به ئاره‌زووی خۆی بگرێ و تێهه‌لدا بێ ئه‌وه‌ی که‌س ده‌نگی لێوه بێ و ئه‌وساش دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو بنه‌ماکانی ئاخاوتن و دیمۆکراسی و ماف و ئازادییه‌کانی خه‌لک ژێرپێدران، ئۆپۆزیسیۆن بێ له پشت په‌رله‌مانه‌وه، دانیشتن و سه‌ودای حیزبیی بکات؟ ئه‌مه چه‌ندی به چه‌ند؟
پ10/ پێده‌چێ هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان ته‌رازووى هێز له‌کوردستاندا بگۆڕێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دواى به‌هارى عه‌ره‌بى و که‌وتنى ژماره‌یه‌ک دیکتاتۆرى ناوچه‌که‌یه؟هێچ هه‌لبژاردنێک له چوارچیوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌دا هێچ ناگۆڕێ چونکه ده‌سه‌لات سیستم نییه تا هه‌لبژاردن بیگۆڕێ. ده‌سه‌ڵات سه‌روو سیستمه، که هه‌لبژاردن ناره‌حه‌تی ده‌کا، سه‌رئێشه‌ی بۆ دروست ده‌کا، به‌لام په‌کی ناخا. ده‌سه‌لاتی راسته‌قینه بنه‌ماله‌و حیزبی بنه‌ماله‌یی یه. حکومه‌ت ئامرازێکه به‌ده‌ستیانه‌وه. نرخی نه په‌رله‌مان و نه هیچ ستراکتورێکی دیمۆکراتی نازانن. هێچ برژهوهندییهکی نه‌ته‌وه‌یی و به‌هایه‌کی ئه‌خلاقیش به لایانه‌وه گرنگ نییه. وه‌ک قه‌زافی و به‌شار ئه‌سه‌د بیرده‌که‌نه‌وه. سه‌رکرده ئه‌به‌دییه‌کان و ده‌زگا ئیستیخباراتی و میلیشیایی و مه‌کته‌به سایسییهکانیان ده‌سه‌لاتن نه‌ک په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پاریزگاکان و ده‌زگاکانی حکومه‌ت. تا ئه‌مه نه‌گۆڕێ هیچ ناگۆڕێ.
(ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له ژماره‌ی نوێ لڤین بلاوکراوه‌ته‌وه که 10 ی مانگ که‌وتۆته بازاره‌وه) لەسەر داوای د. کەمال ئێمەش بڵاوی دەکەینەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست