کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(كاك مەسعود)بە(هۆشیار زێبارى)بڵێ:بۆچى(كۆشكى سپى = مالكى) ؟!....

Friday, 06/04/2012, 12:00






سەرەتا ...بەپێویستى دەزانم سەرنجتان بۆ دەقى ڕاگەیاندراوى كۆشكى سپى ڕابكێشم، لەناواخنیدا دەستەواژەیەكى گرنگى تێدا هاتوە ،هیچ میدیایەكى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و ئەهلى دركیان پێ نەكردووە. وەستام تا بزانم تا چەند وردەكارى و بەدواداچون لەلایەن سیاسیەكانى كوردو حیزب و لایەنەكان و چاودێرانى سیاسى خوێندنەوەیان بۆ ئەو دەستەواژە گرنگە هەیە، ئەویش چەمكى (چوارچێوەى ڕێكەوتنى هاوبەشى ستراتیژى بۆ پەیوەندى و هاوكارى و هاریكارى نێوان حكومەتى ئەمەریكاو حكومەتى عێراقە) كە بنەماكانى(بۆش و مالكى) دایانڕشتووە و سەفیرى پێشوى ئەمریكا لەبەغدا (رایان كروكر)و وەزیرى دەرەوەى عێراق(هۆشیارزێبارى) واژۆیان كردووە.
وردەكارى بابەتەكە پێش چوار ساڵە و ئێستا سیاسیەكانى كورد یارى بەچارەنوسى میللەتێك دەكەن تەنهاو تەنها بۆ بەرژەوەندى خۆیان و دەسەڵات و حیزب و گیرفانى تایبەتى خۆیان. شەڕى نەوت لەسەر حسابى میللەتێك، بەڕاشكاوى ستراتیژى ئەمەریكا پێش سەدەیەك بۆ نەوت وسامانى كوردستان و عێراق بەرنامەو نەخشە پلانى خۆى هەبوە، بەدڵنیاییەوە تا دڵۆپێك نەوت مابێ نە مافى چارەى خۆنوسین و نەسەربەخۆیى و نە پایەو دامەزراوەى دەوڵەتى كوردى بەم تێگەیشتنەى ئێستاى سیاسەتى دەرەوەى ئەمەریكاو یاریزانە فاشیلەكانى سیاسەتى كوردى نەك خەونى شاعیرانەو ئەم نەورۆز بۆ ئەونەورۆز بگرە بە سەدەیەكى تر ئا بەم گەڵ وگیپاڵەى بەرنامەو سیاسەتى چەواشەى سیاسیەكانى كورد نایەتە دى !!...
دەقى راگەیاندراوى کۆشکى سپى لەسەر کۆبونەوەى نێوان ئۆباماو بایدن لەگەڵ سەرۆک بارزانى وەک خۆى :
دوای‌نیوه‌ڕۆی‌ئه‌مڕۆ سه‌رۆك ئۆباما به‌شداریكرد له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌نێوان جۆی‌بایدن جێگری‌سه‌رۆك و مه‌سعود بارزانی‌سه‌رۆكی‌هه‌رێمی‌كوردستانی‌عیراق له‌كۆشكی‌سپی.‌
سه‌رۆك ئۆباما و جێگری‌سه‌رۆك بایدن ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی‌ئه‌مریكا به‌په‌یوه‌ندییه‌نزیك و مێژوییه‌كان له‌گه‌ڵ كوردستان و گه‌لی‌كورد كره‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی‌شه‌راكه‌تی‌ستراتیجی‌ئێمه‌له‌گه‌ڵ عیراقێکی فیدراڵی‌دیموكراتی یه‌كگرتودا.
(اتفاق الإگار الإستراتیجی لعلاقە ێداقە وتعاون بین جمهوریە العراق والولایات المتحدە الأمیركیە)
هه‌روه‌ها سه‌رۆك ئۆباما و جێگری‌سه‌رۆك بایدن هانی‌سه‌رۆك بارزانیان دا بۆ به‌رده‌وامی‌له‌به‌شداری‌له‌پرۆسه‌ی‌سیاسی‌له‌عیراق له‌چوارچێوه‌ی‌ده‌ستوری‌عیراقدا.
پێش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ش جێگری‌سه‌رۆك بایدن میوانداری‌سه‌رۆك بارزانی‌و وه‌فده‌كه‌ی‌كرد له‌نیوه‌ڕۆخوانێكدا. هه‌ردوو سه‌ركرده‌زۆرێك له‌بابه‌تی په‌یوه‌ندیداریان له‌باره‌ی‌عیراق و ناوچه‌كه‌تاوتوێكرد و هه‌نگاوه‌كان بۆ فراوانكردنی‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌قونسوڵخانه‌ی‌ئه‌مریكاش له‌هه‌ولێر باسكرا.
هه‌روه‌ها پشتیوانی‌خۆیان بۆ به‌رده‌وامی‌راوێژكردن له‌ئاستێكی‌به‌رز له‌نێوان به‌رپرسانی‌ئه‌مریكا و نوێنه‌ری‌حكومه‌تی‌هه‌رێم ده‌ربڕی.
4ىنیسانى 2012واشنتون.
‌ دوابەدواى ئەوەش بارزانى لەتەك كەناڵى (الحرە) دیدارێكى ئەنجامدا، تیایدا دەڵێت: (مالكى حاكمى موتڵەقە)....
(به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ زمانی‌ده‌بابه‌و ته‌یاره‌ئه‌مه‌ش كوده‌تایه‌لە دژی كورد)...
(له‌ ئێستادا نوری‌ مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ له‌ده‌ستی‌ خۆیدا كۆكردۆته‌وه‌)...
ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ :(گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ‌ نه‌كرێت په‌نا بۆ ئه‌نجامدانی‌ راپرسی‌ ده‌بات له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا)...

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو:(كه‌ دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ عیراق هه‌وڵه‌كانی‌ به‌ چڕی‌ ده‌ست پێده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ عیراق و باشكردنی‌ بارودۆخی‌ ئێستای‌ عیراق له‌ ماوه‌یه‌كی‌ زه‌مه‌نی‌ دیاریكراودا.)...
هاوڵاتی خۆشەویست...خوێنەرى هێژا...
دەقى ڕاگەیاندراوەكەى (كۆشكى سپى) تەواوى میدیاكان و چاودێرانى سیاسى ، زۆر ئاسایى كاردانەوەو خوێندنەوەى بۆكرا ،هیچ كەس و گروپ و لایەنێك وردەكارى و سەرنجى خۆى نەدا ، لەكاتێكدا گەورەترین دەستەواژە جەختكردنەوەیە لەسەر (سه‌رۆك ئۆباما و جێگری‌سه‌رۆك بایدن ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی‌ئه‌مریكا به‌په‌یوه‌ندییه‌نزیك و مێژوییه‌كان له‌گه‌ڵ كوردستان و گه‌لی‌كورد كره‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی‌شه‌راكه‌تی‌ستراتیجی‌ئێمه‌له‌گه‌ڵ عیراقێکی فیدراڵی‌دیموكراتی یه‌كگرتودا)...
واتە ئەمەریكا لە چوارچێوەى بنەماو ڕێكەوتنى ستراتیژى بۆ هاریكارى و هاوسۆزى نێوان ئەمەریكاو عێراق ،دەست و پەنجەى لەتەك هەرێمى كوردستان نەرم دەكات ، بەدەر لەوە درۆیەكى شاخدارى سەركردایەتى ئەم هەرێمە زیاتر هیچى تر نیە.
ئەمەریكا زیاتر پاش كشانەوەى لەعێراق زیاتر لە (دووملیاردۆلارى)تەرخان كردووە ،بەسەرپەرشتى سەفیرى ئەمەریكا لە بەغدا (جیمس جیفرى)یەك ملیار دۆلار بۆ ئاسایش و بەرقەراربونى عێراق ،یەك ملیاردۆلارى تر بۆ پڕچەكردنى سوپاى عێراق ، پەرەپێدانى هێزى ناوخۆ،دادگاكان،كارمەندانى بەندیخانەكان لە ژێر سایەى حوكمى مالكیدا، ئەمەیەكێكە لەخاڵە گرنگەكانى ڕێكەوتنەكە.
قەیرانى عێراق (بنەما و ڕێكەوتن)ێك، لە نێوان حوكمەتى عێراقى و ئەمەریكادا هۆكارگەلێكە كە سیاسیەكانى كورد بە ئێستاشەوە ، لێى تێدەگەن، بۆ مەبەستەكانى خۆیان ، وەلێ كاتێك دێتە سەر (سەربەخۆیى و دەوڵەتى كوردى)،باسكردنى (یەكڕیزى ماڵى كورد)قەیرانى كەڵەكەبوى كوردستان، مانۆری سیاسى لەلایەن سیاسیەكانى كوردەوە دەست پێدەكات.
لەكاتێكدا لە (ئەلفەوە تا یێ) خۆیان نەك هەر ئاگادارن لە ئایندەو پێگەى كورد لە عێراقدا كە بۆ كورسى و شەراكەت لەدەسەڵا ت و دابەشكردن و بەهەدەردانى ماڵ و سامانى گشتى ئەمان خۆیان (واژۆكەرى) ئەو (ڕێكەوتنەن)كە ناوزەد بە (چوارچێوەى ڕێكەوتنى ستراتیژى بۆ پەیوەندى هاوڕێیەتى و هەرەوەزى نێوان ئەمەریكاو عێراق)ن. لە ڕێگەى سەفیرى ئەوساى ئەمەریكا لە عێراق (رویان كروكر), وەزیرى دەرەوەى عێراق(هۆشیار زێبارى)!!!...
لەسەرو بەندى (بنەماو واژۆكردنى ڕێكەوتنەكەبۆ زانیارى زیاتر بنەماى ئەم ڕێكەوتنە لەلایەن (جۆرج بۆش و نورى مالكى) داڕێژراوە.
واژۆكردنەكەى دواتر لەلایەن سەفیرى ئەمەریكاو وەزیرى دەرەوەى عێراق كراوە)!.
نەورۆزى ئەمساڵ لەبەردەم (سێ جۆر)لەوتار لانى كەم ،مرۆڤ كاتێك گوێبیستى وتەى سەركردەكوردییەكان دەبێت ،ئیدى زۆر شارەزاو وەستایانەدیدو ئاسۆگەو خوێندنەوەیان هەریەك لە ڕێگەو شێوازى خۆیەوە بەجۆرێك (مانەوە لەچوارچێوەى عێراق و ئەگەرى جاڕدانى دەوڵەتى سەربەخۆى كوردى) لێكدانەوەى خۆى بە ئاكام دەگەیەنێت.نامەوێ بچمەوە سەر وتارى ئەو بەڕێزانە لاى هەموان ئاشكرایە.
لەدوو وتارىسایتى (سبەى)دا،بەم جۆرە ،ڕاو بۆچون و دیدى خۆم خستۆتە ڕوو ،ئەوا ئەمڕۆ پاش نزیكەى چوارساڵ بەرهەمى هەڵەكانى سیاسی كورد (كەخۆیان بە سەركردایەتى سیاسى كورد)دەچنینەوە، لەكاتێكدا گوێبیست و خوێندنەوەیان بۆ دەیان و سەدان نوسینى لەوەى بەندە بەهێزتر نەبوە، تا دەرئەنجام گەیشتوین بەم (ماڵوێرانیە) كە ئێستا پێیدا گوزەر و تێدەپەڕین.
وتارى یەكەم: سایتى سبەى(14/11/2008
قه‌واره‌ی‌كورد له ‌ده‌قی ره‌شنوسی‌رێككه‌وتنامه‌ی‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و عیراق

http://kurdish.sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=951&
AuthorID=282


وتارى دووەم: سایتى سبەى(30/11/2008)
كێ‌ بنیاتنه‌ری‌ ریَككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ ئه‌منی‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراقه‌؟
http://kurdish.sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=995&AuthorID=282
 

ڕێكەوتنەكە هەردوولایەنى ئەمەریكى و عێراق لە بەغدا واژۆیان كرد.
سەفیرى ئەمەریكى (رایان كروكر)،وەزیرى دەرەوەى عێراق (هۆشیار زێبارى).
بۆ دیدارەكەى (كەناڵى الحرە) بارزانى... ئیدى خاوبونەوەو گەڕانەوەیە بۆ دەقى ڕاگەیاندراوەكەى (كۆشكى سپى) كاتێك (ئۆباما)، وەبیمان دێنێتەوە، لە چوارچێوەى عێراقدا هەمووشتەكان پێگەو جێگەیان هەیە.
ئیدى ... تۆخكردنەوەى (عێراقى) بوون، لە ڕۆژانى دادێ لەسەر زارى یەك بەیەكەتان دەبینیین، كە چۆن دەچنەوە باوەشى بەغاو ، ئەوەى ئەمڕۆ بانگەشەى بۆ دەكەن، دەبێتەلاپەڕەیەك لە مێژویەكى بیرچوى تر ى كەڵەكەبوى سەركردە كوردەكان بێ جیاوازى، ئەوەى چوار ساڵ لەمەو پێش وتومانە ، دڵنیام چوارساڵى دادێ هەمان سیناریۆو هەمان دیدو هەمان حوكمە.
دیدارەكەى بارزانى (كەناڵى الحرە)دیسانەوە بەڵگەیەكى ترە بۆ ڕاستى قسەكانى چوار ساڵ لەمەو بەر، كە خوێندنەوەتان بۆ قەڵەم و ڕۆشنبیرو دڵسۆزانى میللەت نیە.
بەندە پرسیارێك لە سیاسیە كوردەكان دەكەم: زەحمەت نەبێ سودان و تەیمورى خوارو كوسۆفو و كوێ وكوێ ، كامە سەركردەیان خۆیان خستە باوەشى سیاسەتى ئەمەریكاو پرس و ڕایان پێ كردن؟!... ئەگەر چاوەڕێى ئەمەریكا بونایە ئێستاشى پێوە بێ بە دەردى ئێستاى میللەتى كورد دەچون!!...

جەنابى سەرۆك بە واژۆى (هۆشیار زێبارى) كە ئەندامى مەكتەب سیاسى حیزبەكەى بەڕێزتە زۆر ڕاستە(مالكى حاكمى موتڵەقى عێراقە)پشتبەست بەو بەڵگانەى سەرەوە!!!...





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە