کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ژاری پێنوس

Sunday, 27/10/2013, 12:00



لە کۆمەڵگایەکدا کە جەمسەریکی بکەوێتە بەر زیندا ن وکوشتاروئەشکەنجەی داگیرکار، جەمسەرێکی بەدەست دیکتاتۆڕی خۆماڵیدا توشی بێ بەختی ونەهامەتی هاتبێ ، رەخنە گرتن ونوسین لە گەلێک بواردا زەحمەتە وکارێکی هاسان نییە .ماویەکە لە هەندەران و جار جار لە وڵات (باشور) کەسایەتیو شاعیرو لێزان بیرەوەری وژیاننامەی خۆیان دەنوسنەوە وبڵاوی دەکەنەوە .ئەوەش کارێکی زۆر باشە مافی هەر کەسە بە پێی توانا دەست بداتە خامەو پەڕاوی ژیانی خۆی لە رابووردودا روون کاتەوە .
بەشێکی لەوکارە خواستە یا ناخواستە کاریگەری حیزب و سازمانی سیاسی لەسەرە و هزرو ڕامانی فکری ئەو کەسە ناتوانێ لێی دوور بێتەوە .بەشێکی دیکەی بیرەوەریەکان دەکەونە چوار چێوەی ژیانی خاوەن بیروڕا بەو واتایە ڕێگوزەری زەمان و ئاڵوگۆڕەکانی سیاسی ناوچە وای بەسەر دێ کە مرۆو فکری بە پێی نیازو پێداویستی دەگۆڕدرێ . لە ناوەرۆکی ئەو ئاڵوگۆڕانەدا بە مەیلی خۆی قارەمانێک لە خۆی دروست بکا کە وێنەی لێ وەگیر نەکەوێ. ئەو بەشە لەو شێوە ژیاننامانە بە باوەڕی من دوور لە ئینسافو لە ژێر کاریگەری کەسانی بەرژەوەند خواز تۆمار کراوە بەو واتایە ، هەم شیشیان سوتاندوو هەم کەباب !
بێ گمان کۆچی دوایی مەڕحومی شێرکۆ بێکەس خەسارێکی مەزن بوو بۆ مەدانی شێعرو ئەدەبی کوردی .لە دونیای پێنوسی نەتەوەکەماندا لەرابوردووش کەسانی شارەزاو هەڵکەوتە هەبون کە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکی نیشتمانی خۆیان دەربەدەری و هەژاریان چێشتووە تا بتوانن وشەو زمانی کوردی لە تواننەوە رزگار بکەن . چینو توێژی ئێستەمان داهاتوش قەرزداری وانن پێویستە دامودەزگای ئەمەکناسی کورد ئەرکی خۆی بەرانبەر بەو بلیمەتانە ئەنجام بدا .بەڕێز شێرکۆ بێکەس یەک لە تێکۆشەرانەیە کە ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتی نەتەوەکەی وئەوەندەی لەدەستی هات کۆتایی نەکرد .
مەبەستی سەرەکی من لەو کورتە نوسراوەیە ئەوەیە کە شاعیرێکو ئەدیبێکی وەکو بێکەس لە بواری سیاسیدا کاتێک هوشیار دەبێتەوە کە رۆژگارو زەمان زۆر بە راشکاوی دۆزی کوردی خستۆتە رێگوزەری مان ونەمان . ئاڵو گۆڕەکان وایان بەسەر هێناوین کە بە دەستی خۆمان هەڵویستێک نیشان بدەین کە تەنانەت زۆر جار نەیاری کوردیش خۆی لە قەرەی نادا .
لە جڵدی دووهەمی ژیاننامەو بیرەوەریەکانی شێرکۆ بێکەس لە لاپەڕەی / ٧٥ / سەردێڕێک نوسراوە کە دەڵێی : ئەوان (مەبەستی پ،ک،ک،) یە ستالین پەرەستیان وەبیر خستمەوە !؟ ئەوان توندڕەوەن وداخراو خەمی گەورەیان دانانی وێنەی / ئۆجەلان)ە !نەیەک وێنە سەت وێنە .ئەو کارەش / ئاپۆ / دەکاتە ستالین . (لاپەڕەی ٧٩) . لەهەردووک جڵدی ئەو بیرەوەریانەدا مەڕحومی شیرکۆ بێکەس وادەنوسێ کە ،سەردەمانێک لایەنگری بارزانی وماوەیەکیش هی تاڵەبانی بووە . بەو پێیە دەبوایە زانیاری تەواوی لەسەر سەرهەڵدان و شۆڕشەکانی کورد هەبێ . چۆن بەوەها لێکدانەوەیەکی ڕەمەکی وسوک و هاسان شۆڕشێکی ئاوا مەزن ورێبەرایەتی ئەو حەڕەکەتە بە / ئیستالین / دەشوبهێنێ ؟
ئەو هەڵویستە لەلایەن کەسایەتیەکی ئاوا دەبێتە بێ ئینسافی کە بەبێ هەڵسەنگاندنی مێژوویی بە بیانوی تۆمار کردنی بیرەوەری وژیاننامە ئاوا بەئاخفێ ! کەسێک کە ١٤ ساڵ زێدەتر لە زندانی دڕندەترین دوژمنی کورد بەرخۆدانێکی ئاوا دژوار بکا دوورە لە ئەخلاقە کە بەو شێوەیە باسی بکەی .چون ئەو بیرەوەریانە لەساڵی ٢٠١٣ بڵاو بونەوە و دەبوایە نەمر بێکەس پێداچونەوەیەکی دووبارەی مێژووی بەسەردا کردباوە و ئاڵو گۆڕی بنە ڕەتی بەسەردا هێنابایەوە .ئەو پەڕتوکە دوو جڵدیە بۆ منداڵانی داهاتو نوسراون دەبنە جێگای سرنج بۆ دیرۆکی داهاتومان .ئەگەر بەڕێز ئۆجەلان ستالین بێ بارزانی وتاڵەبانی هەر هیچ نین .من کادرۆی پ،ک،ک نیم بەڵام لە نێوان باش وباشترو باشترین ، باشترینیان هەڵدەبژێرم ئەوەش بە حەقی خۆمی دەزانم و لەهەمان حاڵدا خاکی بەر پێی تێکۆشەرێکی کوردم .
جەعفەر کەریمی
٢٧/ ١٠/ ٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە