کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دکتۆر مه‌حمود، مه‌سعود به‌ پارتی نازانێت !

Thursday, 04/03/2010, 12:00


دکتۆر مه‌حمود دیاره‌ هیچ منه‌تێکی به‌ پارتی نیه‌ ، پێ ی شه‌رمه‌ که‌ پارتی کاندیدی بکات له‌ لێدوان و بۆچوونه‌کانیشدا وا ده‌رده‌که‌وێت که‌ خۆی له‌ ئاستێکی هێنده‌ نزمدا نابینێت هه‌تا ئه‌وان کاندیدی بکه‌ن ، ئه‌و ده‌ڵێت : من پارتی کاندیدی نه‌کردوم مه‌سعود بارزانی کاندیدی کردوم دیاره‌ مه‌سعود بارزانی به‌پارتی نازانێت. له‌وه‌ش خۆی بێئاگا ده‌کات که‌ له‌ناو پارتیدا شتێک نیه‌ بڵێت ئه‌مه‌ پارتی یه‌و شتێکی تر هه‌بێت بڵێ ئه‌وه‌ مه‌سعود بارزانیه‌... زۆر به‌ئاگاشه‌ له‌وه‌ی که‌ له‌ناو پارتیدا یه‌ک پرنسیب هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ (قال پارتی ، قال مه‌سعود بارزانی ، قال مه‌سعود بارزانی قال پارتی) هه‌مان دروشمه‌ شۆڤێنیه‌که‌ی جارانی به‌عس که‌ ده‌یان ووت (قال سه‌دام قال عێراق ، قال عێراق قال سه‌دام) . دیاره‌ هه‌تا ئێستا دکتۆر تاقه‌ت گوڕو تینێکی باشی هه‌یه‌ له‌ گێڕانی ئاشوب و ته‌فره‌قه‌ نانه‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌و کانیه‌ش که‌ ئاوی لێ خواردۆته‌وه‌ چونکه‌ ئه‌و حه‌ز ده‌کات له‌هه‌ر کانیه‌ک ئاوی خوارده‌وه‌ دوایی پڕی بکاته‌وه‌ ، به‌رامبه‌ر ئه‌و پارتیه‌ش که‌ به‌ده‌فته‌ره‌ دۆلار لێ ی وه‌رگرتون و مێژوویه‌کی هاوبه‌شی چاکی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵیاندا له‌ولاشه‌وه‌ وه‌ک به‌رزه‌کی باران ده‌یه‌وێت بۆی ده‌ربچێت . من لێره‌دا داکۆکی له‌ پارتی ناکه‌م به‌ڵام دکتۆر مه‌حمود هه‌رگیز جیا ناکه‌مه‌وه‌ له‌ پارتی به‌ 31ی ئابه‌که‌شه‌یه‌وه‌ ، جا ئه‌و ئێستا پێ ی شه‌رمه‌ پارتی بێت یان به‌که‌میان بزانێت ئه‌وه‌ کێشه‌ی خۆیه‌تی .
له‌م ماوه‌یه‌ی پێشودا کوردستانپۆست کاریکاتێرێکی جوانی به‌ کۆمینتارێکه‌وه‌ له‌سه‌ر دابه‌زاند بوو، به‌ڕاستی له‌ شوێنی خۆیدا بوو به‌ ته‌واوه‌تی توانیبویان چه‌قی قورسایی سیاسه‌ته‌کانی دکتۆر مه‌حمود دیاری بکه‌ن . من وه‌ک خۆم هه‌رچه‌نده‌ باسی ئه‌م دکتۆره‌ ده‌کرێت هه‌ندێک له‌ ووته‌کانیم بیر ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ به‌رامبه‌ر مامۆستای گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد جه‌مال نه‌به‌ز کردی له‌ لێدوانێکا پێ ی ئه‌وت (جه‌مال نه‌به‌ز هه‌تا ئێستا به‌ردێکی بۆ کورد نه‌خستۆته‌ سه‌ر به‌ردێک) ئه‌گه‌ر چی مامۆستای گه‌وره‌ وه‌ڵامێکی زۆر جوان و ناوازه‌ی دایه‌وه‌ ، له‌ وه‌ڵامه‌که‌یدا پێ ی ووت (جا خۆ من ئه‌گه‌ر به‌ردێکم بۆ کورد نه‌خستبێته‌ سه‌ر به‌رد ، خۆ به‌ردێکیشم له‌ کورد نه‌گرتوه‌) . من لێره‌دا نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌ی مامۆستای گه‌وره‌ بڕۆم به‌ڵام هێنده‌ ده‌ڵێم : مامۆستا جه‌مال نه‌به‌زی به‌ڕێز سه‌دان که‌سی به‌عه‌قڵی نه‌ته‌وایه‌تی په‌روه‌رده‌ کردوه‌ جوانترین په‌یامی کورد بوونی به‌پاکی پێگه‌یاندون ، ئه‌ی ئه‌مه‌ به‌رد خستنه‌ سه‌ر به‌رد بۆ کورد نه‌بێت ئه‌ی چی خزمه‌ت کردنه‌، ئه‌ی باشه‌ دکتۆر مه‌حمود توانیویه‌تی کێ پێبگه‌یه‌نێ ؟ له‌ غه‌یری سوک کردنی کورد له‌ که‌ناڵه‌ عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه‌ و به‌ستنه‌وه‌ی کورد به‌ ئیسرائیل به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌شکردنی کورد له‌به‌رچاوی ووڵاتانی ده‌ورو پشت . ژێر به‌ژێر خۆ به‌ستنه‌وه‌ به‌ پارتی و قسه‌ هێنانی ئاشوبی بۆ ئه‌م و ئه‌و . دوا جار دکتۆر مه‌حمود بۆ ڕاستگۆیانه‌ ناڵێت ! ئه‌م جۆره‌ کوردیه‌ت کردنه‌ که‌سابه‌تێکی باشه‌ و خوا ئه‌م ده‌روه‌ی کردۆته‌وه‌ له‌ به‌غا پاره‌یه‌کی چاک ڕژاوه‌ ، جا خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نه‌بێت ده‌بێت هه‌روه‌ک جاران له‌ کۆفی شۆپه‌کانی له‌نده‌ن کۆفی کۆفی بخواته‌وه‌ و چاوه‌ڕێ ی یه‌کێک بێت ده‌مه‌ته‌قێ یه‌کی له‌گه‌ڵ بکات ، ئه‌گینا دکتۆر مه‌حمود زۆرینه‌ی ته‌مه‌نی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و جۆره‌ کوردایه‌تیه‌ خۆڵ کردنه‌ چاوی خه‌ڵک و کوردایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ کوجا مه‌رحه‌با . ئه‌و به‌خۆی نازانێت که‌ چه‌ند له‌ عه‌قڵی کوردایه‌تیدا داماوه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە