ئه‌نفلۆنزای به‌راز .... وه ئه‌نفلۆنزای که‌ر
Monday, 11/05/2009, 12:00
1448 بینراوە
وه‌رگێڕانی: جه‌مال (باوکی پڕووشه) 10 ی مه‌ی 2009 ئه‌م ڕۆژانه هه‌واڵێك سه‌ردێڕی زۆرینه‌ی میدیاکانی داگیر کردوه ، ئه‌ویش دواهه‌واڵه‌کانی نه‌خۆشی ناو لێ نراو " ئه‌نفلۆنزای به‌راز" ه. که‌به نه‌خۆشی یه‌کی درمیی نێوان خه‌ڵکی مه‌کسیك ده‌ستی پێ کرد‌و پاشان موسافیرانی ئه‌و ووڵاته هه‌ڵیان گرت و گواستیانه‌وه بۆ ووڵاتانی تر. ئه‌م نه‌خۆشی یه‌ش هیچی وای جیاواز نی یه له له‌ئه‌نفلۆنزای ئاسایی ته‌نها له به تووندیی تووش بووندا جیاوازه ، وه هیچ په‌یوه‌ندی یه‌کیشی به‌خواردنی گۆشتی به‌رازه‌وه نی یه. چونکه ڤایرۆسی نه‌خۆشی یه‌که به "گه‌رمایی" ئه‌مرێت ، نه‌خۆشی یه‌که‌ش به‌ڕێگای هه‌وای نێوان تووش بوه‌که‌و ده‌وروبه‌ری ئه‌گوازرێته‌وه ، به‌ڵام ناولێنانی له‌میکرۆبی نه‌خۆشی یه‌که‌وه هاتووه که‌ڤایرۆسێکی پێشکه‌وتوه و له‌نێو به‌رازدا ته‌شه‌نه ئه‌کات.
ئه‌وی جێی سه‌رنجی منه له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و کۆمێنتانه‌یه که‌له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بۆ ده‌وڵه‌تانی که‌نداو ، وه له‌یه‌کێ له سایتی ئینته‌رنێتته پێشکه‌وتوه‌کان بڵاوی کردۆته‌وه، ئه‌م کۆمێنتانه دان به‌بێ مێشکی و که‌م ڕه‌وشتی زۆری ئه‌وانه‌دا ئه‌نێ که‌پێ یان ئه‌وترێت "به‌شه‌ر" له‌ووڵاته‌کانماندا. بالێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌م دوڕڕ و گه‌وهه‌رانه‌تان بۆ هه‌ڵڕێژم.
1. بۆ هه‌موو ئه‌و لووت به‌رزانه‌ی که‌وائه‌زانن ئه‌مه تۆڵه‌ی خوا نی یه، و ئه‌وانه‌ی که‌ئه‌مه‌ش ئه‌ڵێن تاوانبار ئه‌کات به کۆنه‌په‌رست ودواکه‌وتوو، با تۆبه بکه‌ن له‌یه‌زدان لای ئه‌و خودایه‌ی که‌گیانی منی به‌ده‌سته وه‌هیچ که‌سێك جیاناکاته‌وه ته‌نها له‌ئیشه چاکه‌کانیه‌وه نه‌بێ ، خوایه گیان داوای لێ بوردنت لێ ئه‌که‌ین و به‌گه‌وره‌یی خۆت بمانبه‌خشه.
2. به‌دڵنیای یه‌وه هۆکه‌ی گۆشتی به‌رازه ، چونکه هۆی سه‌ره‌کی بوونی وگواستنه‌وه‌ی له‌ڕێ ی به‌رازه‌وه‌یه و ئه‌وانه‌ش که‌په‌روه‌رده‌ی ئه‌که‌ن......
ها .. بگرن ئه‌مه‌ی که‌له‌خوداوه شایه‌نیین.. به‌رده‌وام بن له‌کفرکردنتاندا وه‌له‌خراپه‌کاریتاندا ، نه‌خۆشی وپه‌تاکان له‌تۆڵه‌تاندا هه‌ر له‌زیاد بووندایه ، خوایه گیان ئێمه‌و هه‌موو موسوڵمانان بپارێزه.
3. خوایه گیان له‌به‌ڵای به‌رازه‌کان و خاوه‌نه‌کانیان لامانده، سوپاس بۆ خوا که‌ئیسلامی پێ ڕه‌وا بردووین.
4. خوایه‌گیان توانا بێ پایانه‌کانتمان پێ نیشان بده، خوایه‌گیان هه‌رچی نه‌خۆشی و درمی کوشنده هه‌یه به‌سه‌ریاندا دای بارێنه، زه‌وی له‌ژێر پێ یاندا هه‌ڵته‌کێنه، کافرانی سه‌رده‌م (ئه‌مریکاو ئیسرائیل !!!)
5. خوایه ده‌ردو به‌ڵا به‌سه‌ر هه‌موو یه‌هووده‌کاندا ببارێنه.. خوای به‌خشنده براموسوڵمانه‌کانمان له‌هه‌موو به‌ڵایه‌ک بپارێزه.
6. ئه‌میش ئه‌کێکه له‌سه‌ربازانی خوا هه‌روه‌کو گاعوون که‌خوا به‌سه‌ر دوژمنانی ئیسلامی باراندو موسوڵمانی لێ پاراستوه.
7. ئه‌مه تۆڵه‌ی خوایه..... شه‌ڕێکه له‌سه‌ر ڕۆژاوا به‌بێ چه‌ك . سوپاس بۆ خوا بۆ نیعمه‌تی ئیسلام... هه‌رشتێك له‌قورئان وسوننه‌تدا هاتبێت حیکه‌متێکی تیایه .... خوایه ووڵاتی موسوڵمانان وموسوڵمانان له‌هه‌ر کوێ هه‌ن بپارێزی...
هه‌رئاواو به‌وئاسانی یه فه‌توای ئه‌وه‌ئه‌ده‌ین که‌ئه‌مه‌تۆڵه‌یه‌کی خواوه‌نده بۆ نا موسوڵمانان ، خۆشمان زۆربه بێ گه‌رد ئه‌زانیین که‌پاکی وچاکه‌مان لێ دا ئه‌چۆڕێ.. ڕقمان له‌یه‌ک نی یه و، سه‌ربڕین وکفرو جادوو ناکه‌ین و ناو و ناتۆره‌ی ناشرین له‌یه‌کتر نانێین ، له‌به‌ر ئه‌مه خوا بڕیاری خۆی داوه که به‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌له‌خه‌ڵکی مه‌کسیك پاداشتمان ئه‌داته‌وه.
کۆمێنتێکی تر یان بڵێین دوعایه‌کی پیس که‌پیس تر له‌مێشکه بۆگه‌نه‌کانی که‌بیریان لێ کردۆته‌وه و ئه‌ڵێ :
>> خوایه‌گیان کافره‌کان به‌هیلاک ببه‌و موسوڵمانان له‌م ده‌رده بپارێزه... ئیسلام ماوه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئه‌مێنێته‌وه وه‌هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ته ئیسلامی یه‌کانیش هه‌ر ئه‌مێننه‌وه چونکه ئیسلام گۆشتی به‌رازی نه‌فره‌تیی حه‌رام کردوه ، ده‌وڵه‌ته ئیسلامی یه‌کانیش نه به‌راز په‌روه‌رده ئه‌که‌ن و نه ئه‌شی خۆن...
مژده‌تان لێ بێ گه‌لی موسوڵمانان که‌ئه‌م ده‌رده‌زۆر دووره له‌ئێوه‌وه چونکه ئێوه باشترین میلله‌تن که‌بۆ دنیا دابه‌زیون .
- باشرتین میلله‌ت ؟؟؟ خه‌ڵکینه ئاخر میلله‌ت هه‌یه که‌خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌م جۆره ڕق وکینه‌یه له‌دڵیا بێت؟ و وه‌کو ئێمه دواکه‌وتوو بێت؟؟ ئه‌مانه‌ی که‌ئه‌م کۆمێنتانه ئه‌نووسن هه‌ستی لاوازیی یان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانی تر خراپی به‌سه‌ر هێناون . سوپاس گوزاری خواوه‌ند به‌هه‌ڵڕشتنی ده‌ردو نه‌خۆشی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته ناموسوڵمانه‌کاندا ئه‌وه‌یان له‌بیر چوو که‌ئه‌م ده‌رده بۆی هه‌یه له‌وڵاتانی ئه‌وانیشدا بڵاو ببێته‌وه ، جا ئه‌وکاته‌ش پێڵاوه‌کانی ڕۆژاوا ماچ ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانیان بداتێ ، ئه‌و داوو ده‌رمانانه‌ی هه‌گیزاو هه‌رگیز له‌دۆزینه‌وه‌یانداسه‌رکه‌توونه‌بووین...
که‌واته بۆچی ئه‌ی پاشاکانی دواکه‌تن بۆ ؟ ئاینی ئیسلام ئه‌که‌ن به به‌رده‌باز له‌بابه‌تێکی ئاوا پزیشکیدا، ئه‌م ده‌رده بۆی هه‌یه هه‌رده‌وڵه‌تێ بگرێته‌وه به‌ده‌وڵه‌ته پیرۆزه‌کانیشتانه‌وه..
>> یه‌کێکی تر له‌وڕێنه‌کانیان که‌مه‌سه‌له‌ی ڕق و کینه‌ی تێ په‌ڕاندوه‌و ، ڕاشکاوانه ئه‌ڵێ :
- ئایینی ئیسلام خواردنی به‌رازی حه‌رام کردوه... وه ئه‌شڵێن که گوایه ئیسلام ده‌سپێشکه‌ری کردوه له‌حه‌رام کردنی گۆشتی به‌رازدا ،
- ئاخر چ ده‌ست پێشکه‌ری یه‌ك هه‌ی بێ مێشك ؟ ئایینی یه‌هوود هه‌زاره‌ها ساڵ به‌ر له‌ئیسلام خواردنی گۆشتی به‌رازی حه‌رام کردوه ، ئیتر بۆ ئه‌م درۆیه ئه‌خه‌یته پاڵ ئیسلام به‌درۆ ؟؟
ئایا له‌چاره‌مان نوسراوه که هه‌ر بژین وهه‌وای ڕق وکینه هه‌ڵمژین ؟؟ وه دوعاخوازین که‌کاره‌ساته‌کان به‌سه‌ر خه‌ڵکانی تر بێن ،، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئێمه پشت به‌وان ئه‌به‌ستین ته‌نانه‌ت له‌دروست کردنی کاغه‌زی توالیت بۆ سڕینه‌وه‌ی پاشه‌ڵمان !! زۆر گێلانه وا ئه‌زانین که‌حه‌سانه‌ی ئاسمانیمان بۆ دابین کراوه له‌دژی نه‌خۆشی وپه‌تاکان، وه‌هه‌قی خۆشمانه که‌ئێمه تووش نه‌بین به ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆشتی به‌راز ناخۆین ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌نێوانماندا هه‌ندێك هه‌ن وه‌کو به‌راز هه‌ڵس وکه‌وت ئه‌که‌ن و بیر ئه‌که‌نه‌وه ...
به‌رده‌وام بن له‌وڕێنه‌کانتاندا که‌وای ده‌رئه‌خات که ئێمه میلله‌تێکی له‌رزۆکین و له‌سه‌ربناغه‌ی وه‌همی ئه‌وه بنیات نراوه که‌باشترین میلله‌تی نێو میلله‌تانی ترین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌موسوڵمانی له‌دایک بوین بێ ماندوو بوون وه‌هه‌قی ته‌واوی خۆمانه که‌بژین وپارێزگاریمان لێ بکرێت ، هه‌تا ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کان هه‌موو شت له‌ڕۆژاواو ڕۆژهه‌ڵاتی ناموسوڵمان سواڵ بکه‌ن، که‌هیچ په‌یوه‌ندی یه‌کیان به شارستانی یه‌وه نی یه ته‌نها ئه‌و یادگاری یه به‌رزانه نه‌بێ که خۆیان قڕیان کردوون....
له‌کۆتاییدا ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم که به‌شداری دوعا خوازیی بم له‌یه‌زدان که
خوایه گیان له ئه‌نفلۆنزای که‌ر چاکمان بکه‌ره‌وه ، بۆ ئه‌نفلۆزای به‌رازیش ئه‌وه ده‌وڵه‌تانی کوفر چاره‌سه‌ره‌کانیمان بۆ ئه‌نێرن !!.