مێژووییەک، کە ناتوانن بە کۆڕەک تلیکۆم بیکڕن
Saturday, 31/01/2015, 12:00
هێرشی ئەمرۆی داعش بۆ سەر کەرکوک لە زۆر رووەوە لە شەری گوير نزیکه، بەهیواین هیزی پیشمەرگە ئەزمونی لێ وەربگرێ، لیره‌دا ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر خالێیكی گرنگی ئه‌م شه‌ره سه‌رنجێک بده‌م. ئەوەی بینراوە عەمید شیرکۆ فه‌تاح كه یه‌كێک له‌به‌رپرسانی سه‌ربازیی ده‌ڤه‌ری كه‌ركوكه، لەمەیدانی شەردا دژی داعش، ئەم قارەمانە مەیدانی چۆڵ نەکرد، راینەکرد، مایەوە و شەری کرد تا شەهید بوو، ئەمەش موڕاڵی بەرپرسێکە بەرامبەر ئه‌ركه نیشتمانییەکەی، پێچەوانەی سیروان بارزانی كاتێک زانی داعش هیرشی كرد، ئەم هه‌لات و رای‌کرد، لە پاش خۆی ١٠٠ پیشمه‌رگه زیاتری به‌شه‌هیدكردن دا، هه‌ولێری ره‌ش پۆش كرد، ئەم سیروان بارزانییە چاوقایمانهش لێدوانی ده‌دا، وتی شەڕکردن راکردنیشی تێدایە و ئێمە فێرین رامانکردووە بۆ ئێران و رامانکردووە بۆ تورکیاش، وەکو برادەرێک بە گاڵتەوە نوکتەیەکی لە سەر دروستکردبوو، وتی، لەسەری شەڕ هەزار پیاوەکە فێری راوەحیان ناکەن، بەڵکو فێریان دەکەن چۆن رابکەن، سەرۆکی هەرێم وتوویەتی راکردن دڵتان بەهێز و خوێنی زیاتر بۆ دەچێت، هەر ئەوەشە ئەم بنەماڵەیە نە کەسیان دەککوژرێت، نە کەسیان ئازاریان پێدەگات، تا بێت رومەتیان سوور و دەگەشێتەوە!
ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ سه‌یری فه‌یسبوك بكات، ده‌بینێ خه‌ڵك نه‌ك گلەیی و رەخنە له عه‌مید شێركۆ ناگرن كه سه‌ره‌تا سه‌ربازگه‌ی خالیدیان له ده‌ستداوه و دواتر گرتویانه، بەڵکو بەهەزاران وێنه ی شەهید عەمیدشیركۆیان کردۆتە لۆگۆکانیان، باسی وه‌فاداری به‌رامبه‌ر كه‌ركوك دەکەن. رەنگ بێت بڵێن سیروان بارزانییەکان بەو ژیان و رەفتارانەوە، هەر بەرپرس و شیرکۆکانیش شەهید دەبن !؟. ئەم گوتەیە زۆر جار پيچەوانە بۆتەوە، چونکە ئه‌گه‌ریی ئەوە زۆره سیروان بارزانیەکان سبه‌ی چارەنوسیان هاوشیوەی چارەنوسی عودەی و قوسەی و منالەکانی قەزافی بێت. واتا له قه‌ل و كۆتریش بن. بەلام شیرکۆکان بۆ هەمیشە لەدڵی خەڵکدا دەمێننەوە و لە لاپەرەیەکی پرشنگداری نەتەوەكهیاندا ناویان تۆمار دەکرێت، چونکە خه‌لكی كوردستان سه‌رباری ٢٤ ساله‌ی فهسادكردنی به‌ده‌ست پارتی و یه‌كیتیه‌وه، به‌لام هه‌ر تاكێیكی كه هه‌لویستی جوان و قوربانیده‌ری هه‌بێت به‌گه‌رمی له‌باوه‌شی ده‌گرێ.
بەکورتی رێزگرتن و کەسایەتیی جوان لەناو خەلکی کوردستاندا ئەوەی سەلماند، کە بە ملیارەها دۆلاری کۆرەک تلیکۆم و برازای سەرۆک ناکردرێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست