ئه‌م وێنه‌یه چیمان پێده‌ڵێ؟ (ئه‌ڤ وێنه‌یا چ دبێژه؟)
Monday, 07/06/2010, 12:00
کوردستانپۆست ئه‌م بابه‌ته‌ی په‌روێزی جیهانی بڵاوده‌کاته‌وه، که پیتی لاتینی به زاراوه‌ی کرمانجی سه‌روو له سایتی (amidakurd)دا نووسیوێتی، ئێمه‌ش له خواره‌وه به هه‌مان زاراوه و به پیتی عه‌ره‌بی نووسیومانه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ زاراوه‌ی کرمانجی خواروو (سۆرانی)مان وه‌رگێڕاوه.(به کرمانجی خواروو- سۆرانی)
سه‌رلێدانه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی بۆ توركیا و چلۆنایه‌تی پێشوازیلێكردنی به‌رپرسانی تورك له وی، نه ته‌نیا له باری سیاسیه‌وه بۆ گه‌لی كورد سه‌رشۆرییه‌كی مه‌زن بوو، ته‌نانه‌ت له باری رێزلێگرتنی كۆمه‌لایه‌تیش دا سووكایه‌تیپێكردنێكی گه‌وره بوو. ئه‌و سووكایه‌تی پێكردنه ته‌نیا له مه‌سعوود بارزانی نه‌كراوه، به‌لكوو له گه‌لی كورد و كوردستان كراوه. دروسته كه مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی ته‌واوی كوردستان نییه، به‌لام ھه‌رچوونێك بێ، ئه‌و ئه‌مرۆ به ناوی نوێنه‌رێكی كورد سه‌ردانی توركیا ده‌كا. سووكایه‌تیكردنی وی به واته‌ی سووكایه‌تیكردن به گه‌لی كورد.
ئه‌من نامه‌وێ له باری سیاسیه‌وه له سه‌ر ئه‌و سه‌رلێدانه بنووسم، چونكه ده‌زانم جارێكی دیكه به هه‌ڕه‌شه ده‌یڵێنه‌وه، با پسپۆرانی سیاسه‌ت له سه‌ری بنووسن، بۆیه ده‌مه‌وێ ئه‌و سه‌رلێدانه له باری كۆمه‌لایه‌تی و تۆره‌یییه‌وه شی بكه‌مه‌وه.
ھه‌موو كه‌س ده‌زانێت، كه به ملیۆنان كه‌س ئه‌م وێنه‌ی مه‌سعوود بارزانی و ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانیان ده‌بینن، كه چلۆن ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له سینگی مه‌جلیس دانیشتبوو، به‌لام له رێزی وه‌زیران دا جێیان به مه‌سعوود بارزانی دابوو. ئه‌م كاره ده‌توانێ ئه‌وه‌نده گرنگ نه‌بێ، به‌لام به میلوێنان كه‌س پرسیاریان له خۆ وله به‌رپرسان كرده‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌سعوود بارزانی به ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌عوه‌ت كراوه، كوا ئالای كوردستان؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا گۆیا داود ئۆغلوو گوتوویه، ئالای عێراقمان له بیر چووه . مه‌سعوود بارزانیش گوتووه، نه‌بوونی ئالای كوردستان قه‌ت سه‌رنجی منی رانه‌كێشاوه.
باشه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م به‌ھانه‌یانه قبوول بكه‌ین و بلێین نه‌بوونی ئاڵا له بیری به‌رپرسانی تورك چووه و بۆ مه‌سعوود بارزانیش ھه‌بوون و نه‌بوونی ئالای كوردستان ئه‌وه‌نده گرنگ نه‌بووه، كه سه‌رنجی راكێشێ. به‌لام ئێمه له‌و وێنانه دا عه‌جایبێكی سه‌رسورھێنه‌ر ده‌بینین. ئێمه ده‌بینین كه له جێی ئالای كوردستان دا مه‌سینه‌یه‌كیان داناوه.
ھه‌ركه‌سێ بڕێك ئاگای له تۆره و ئه‌ده‌بیات و فه‌رھه‌نگی كوردی و توركی ھه‌بێ، ده‌زانێ كه مه‌سینه یان ئیبریق له زمان و ئه‌ده‌بیاتی ھه‌ردوو گه‌لی كورد و تورك دا خاوه‌نی چ نه‌قش و رۆلێكیه و چ واتایه‌كی ھه‌یه. با ئه‌م مه‌سینه‌یه جنسی نه له توونج و بافوون ، به‌لكوو له ئالتوون و زیڤیش بێ، به‌لام مه‌سینه ھه‌ر مه‌سینه‌یه و واته‌یی تۆره‌یی و زمانی و فه‌رھه‌نگی به جنسه‌كه ناگۆردرێ.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م مه‌سینه‌یان له جێگای ئالای كوردستان دا داناون و مه‌سعوود بارزانیان له ژێر ئه‌و مه‌سینه‌یه دا دایانیشتاندووه، چاكیان زانیوه ئه‌و كاره چ واته‌یێكی ھه‌یه. ئه‌وانه زۆر چاكیان زانیوه كه مه‌سینه یان ئیبریق له زمان و تۆره و فه‌رھه‌نگی ھه‌ردووگه‌لی كورد و توركدا خاوه‌نی چ رۆلێكه و به چ واتایه‌ک به كار ده‌برێ. بێگومان و سه‌د له سه‌د ئه‌م كاره‌یان به دانسقه و به مه‌به‌ست كردووه. ده‌نا ده‌یانتوانی له جێگای ئالای كوردستان دا گولێك دانێن. بۆ چی مه‌سینه‌یه‌كیان داناوه، چونكه چاكیان زانیوه، مه‌سینه خاوه‌نی چ واته‌یێكی تایبه‌تییه.
حكوومه‌تی باشووری كوردستان ده‌بێ ئه‌م سووكایه‌تی پێكردنه قبوول نه‌كا و له دوو مه‌سئه‌له‌كه بكه‌وێ. و بۆ گه‌ل روون بكه‌نه‌وه كوا واته‌ی ئه‌و سووكایه‌تیپێكردنه چییه؟ ئه‌من نازانم ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌ر نووسینی گۆتارێكی سیاسی نووسه‌رێكی كورد ، یان ماچ نه‌كردنی ده‌ستی شێخێك له لای ئه‌و نووسه‌ره‌وه، ئه‌و نووسه‌ره به سه‌ختی سانسۆر ده‌كه‌ن و به هه‌ڕه‌شه‌ی لێدان و جنێوی چلكن ده‌ترسیننه‌وه، له كوێن؟ داخۆ پێشینان چاكیان نه‌گوتووه؟ :
"ئه‌م ھارێ خوه و ژارێ خه‌لكێنه." واته:
"ئێمه ھاری خۆ و ژاری بێگانه‌ن"
ئه‌مه‌ش مه‌سینه‌یه‌كی زێڕینه.
ئه‌م گوتاره‌مان له ماڵپه‌ری ئامیدا كورد وه‌رگرتووه.كوردستانپۆست
***********************************************************************
(به زاراوه‌ی کرمانجی سه‌روو- کرمانجی)
ئه‌ڤ وێنه‌یا چ دبێژه؟
ل ده‌وسا ئالایا كوردستانێ دا مه‌سینه‌یه‌ك دانانه
په‌رویز جیھانی
سه‌رتێدانا مه‌سعوود بارزانی یا توركی یێ و چاوانی یا پێشوازی لێكرنا به‌رپرسێن تورك ژ وی، نه ته‌نێ ل بارا سیاسی دا ژ كوردان را سه‌رشۆرییه‌ك مه‌زن ئانی، به‌لكوو ل بارا رێزلێگرتنا جڤاكی دا ژی سڤكاتیه‌ك مه‌زن بوو. ئه‌و سڤكاتی نه ژ مه‌سعوود بارزانی ته‌نێ ھاته‌كرنێ، به‌لكوو سڤكاتی و حه‌قاره‌ت و ئیھانه‌ته‌ك مه‌زن بوو ل گه‌لێ كورد و كوردستانێ. دوروسته كو مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكێ ته‌واوی كوردستانێ نینه، لێ چاوابه ئه‌و ئیرۆ بناڤێ نوێنه‌ره‌كی كورد سه‌ره‌دانا توركی یێ دكه. سڤكاتی پێكرنا ل وی تێ ب مه‌عنی و واته‌یا سڤكاتی لێكرنا ل گه‌لێ كورد.
ئه‌ز ناخوازم ل بارا سیاسی دا ل سه‌ر وێ سه‌رتێدانێ بنڤیسم، له‌ورا یێ جاره‌كه دن ب گه‌ف بێژن: بلا پسپۆرێن سه‌یاسه‌تێ ل سه‌ر سه‌یاسه‌تێ بنڤیسن، نه تو. ئه‌ز دخوازم ل بارا جڤاكی و تۆره‌یی دا ئه‌وێ سه‌رتێدانێ ڤه‌چڕم.
ب میلیۆنان ئه‌ڤ وێنه‌یا مه‌سعوود بارزانی و ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی دیتن. ب میلیۆنان دیتن كو ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ل سینگا مه‌جلسێ دا و مه‌سعوود بارزانی ژی ل رێزا ھه‌مبه‌ری وه‌زیران دا دابوونه روونشتاندنێ. لێ ئه‌و دكاره ھند گرنگ نه‌به، تشتا گرنگ ئه‌و بوو كو ب میلیۆنان ئه‌ڤ پرسا ژ خوه و ژ به‌رپرسان كرن، ئه‌گه‌ر مه‌سعوود بارزانی ب ناڤێ سه‌رۆكێ حه‌رێما كوردستانێ ھاتییه ڤه‌خوه‌ندنێ، لێ كا ئالایا كوردستانێ؟ ؟؟ ل به‌رسڤا ڤێ پرسێ دا گۆیا داودئۆغلو گۆتییه، ژ بیرا مه چوویه كو ئه‌م ئالایا عێراقێ دانێن. مه‌سعوود بارزانی ژی گۆتییه، ئه‌وێ ھندێ قه‌ت بالا من نه‌كشاندییه.
باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م ڤان به‌رھانه‌یانا بپه‌ژرینن و بێژن كو نه‌دانانا ئالایێ ژ بیرا وان چوویه و ژ سه‌رۆكێ حه‌رێمێ را ژی ھند گرنگ نه‌بوویه، كو بالا وی بكشینه. لێ ئه‌م ل وێنه‌یێ دا عه‌جێب و سۆسره‌ته‌كه دی دبینن. ئه‌م دبینن، كو ل ده‌وسا ئالایا كوردستانێ دا مه‌سینه‌یه‌ك واته ئیبریقه‌ك ھاتییه دانانێ.
ھه‌ركه‌سێ كو ھه ھنده‌كی ھایداری تۆره‌یا كوردی و توركی به، دزانێ كو مه‌سینه یان ئیبریق ل ئه‌ده‌بیاتا ھه‌ردو گه‌لان دا خودانێ چ نه‌قش و رۆلێ یه و ب چ واته‌یێ تێ ب كاربرنێ. بلا ئه‌ڤ ئیبریقێ تور‌كان نه توونج و بافوون، لێ ژ زێڕ و زیڤ به ژی، بلا نه ئیبریقێ ئاڤده‌ستی یێ، به‌لكوو ئیبریقێ مه‌یێ و قاوه‌یێ به ژی، لێ دیسان ژی واته‌یا خوه یا تۆره‌یی ژ ده‌ست ناده. مه‌سینه ھه‌ر مه‌سینه‌یه، چ زێڕ و زیڤ بت، چ ژ بافوونێ بت.
ئه‌و كه‌سێن كو ئه‌و مه‌سینه‌یا دانانه ده‌وسا ئالایا كوردستانێ، و مه‌سعوود بارزانی ژی ل به‌ر وی مه‌سینه‌یی دانانه روونشتاندنێ، باش ل واته‌یا وێ ئاگادار بوونه، و باش زانینه كا مه‌سینه یان ئیبریق ل فه‌رھه‌نگا ھه‌ردو گه‌لان دا ل تۆره‌یا گه‌لیری یا ھه‌ردو گه‌لێن كورد و تورك دا خودانێ چ واته‌یێ یه. ژ سه‌دی سه‌د ئه‌و كارا ب قه‌سدی و ب زانه‌تی ھاتییه كرنێ. چما ل ده‌وسا ئالایا كوردستانێ دا گوله‌ك نه‌ھاتییه دانانێ، لێ مه‌سینه‌یه‌ك دانانه، له‌ورا كو مه‌سینه یی واته‌یا خۆ یا ھه‌ی.
حوكوومه‌تا باشوورێ كوردستانێ ده‌بێ ڤێ سڤكاتی پێكرنێ نه‌په‌ژرینه و ل دوو مه‌سه‌لێ را ھه ڕه و بده زانینێ كا واته‌یا ڤێ سڤكاتی پێكرنێ چییه. ئه‌ز نزانم كه‌سێن كو ل سه‌ر نڤیسینا گۆتاره‌ك سیاسی یا نڤیسكاره‌كی كورد، یان ماچی نه‌كرنا ده‌ستێ شێخه‌كی ژ لایێ وی نڤیسكاری ڤا سانسۆرێن گران دخن سه‌ر وی نڤیسكاری وی ب گه‌فێن لێدانێ و دوژینێن قلێرین دترسینن، چما ڤێ سڤكاتی یا مه‌زن دپه‌ژرینن؟؟؟ گه‌لۆ ما پێشی یێن مه باش نه‌گۆتنه: "ئه‌م ھارێ خوه و ژارێ خه‌لكێنه."
ئه‌ڤه ژی مه‌سینه‌یه‌كی زێڕینه.
مه ئه‌ڤ گۆتارا ژ مالپه‌را ئامیدا كورد ڤه‌رگتییه.
كوردستانپۆست
سه‌رچاوه:
http://www.amidakurd.com/qunciknivis.php?id=4198
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست