مافیاكانی یه‌كێتی له میرگه‌پان
Friday, 23/11/2012, 12:00
میره‌گه‌پان ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه ئه‌كه‌ویته نیوان شاخی پیره‌مه‌گرون و زنجیره چیای دابان ،له‌سه‌ره‌تاشه‌وه له‌گوندی قزله‌ر ده‌ست پێ ئه‌كاو له‌نزیك گوندی شه‌ده‌ڵه كۆتایی دیت . دریژایه‌كه‌ی زیاتر له 12 كم و پانیه‌كه‌ی له بناری پیره‌مه‌گرونه‌وه بۆ بناری شاخی به‌رامبه‌ر 3-4كم.
ئه‌م دۆڵه له‌ده‌ست پێكردنیه‌وه له بناری شاخی پیره‌مه‌گرون واتا به‌ری نسێ به بن گوێزه‌كان ناسراوه، كه كۆمه‌ڵه له سالانی هه‌شتاكاندا دوه‌م كۆنفرانسی له‌وێ به‌ست. خه‌لك هاوینان بۆ سه‌یران روویان له‌وێ ئه‌كرد .هه‌موو سالیك ئیستاشی پیوه بێ به‌فری زستان له‌و رووندوه‌ی پشت گویزه‌كانه به‌درێژایی ساڵ ئه‌مێنێته‌وهو، جارانیش خه‌لكی ناوچه‌كه‌ش به‌كه‌رو بار ئه‌یانبرد بۆ ساركردنی دۆو ماستاو. دواتر گوندی ماله جافه‌كان ده‌ست پێ ئه‌كا، كه ده‌یان سال له‌و ناوچه به‌فراویه ئه‌ژیان و مه‌رومالاتیان به‌خیو ئه‌كرد، دواتر به‌ختۆخه كه شوێنێكی چری پر داربوو، ریوایه‌ته‌كه‌ش وابوو كه سالیك به‌فری زۆر باریوه‌و ئه‌و گونده كه‌وتۆته ژیر به‌فره‌وه بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌رچوو نه‌مرد ئه‌وێیان به‌جێ هیشت و روویان له سوریا كرد. مالی خاله مه‌وله یه‌كیك بوو له‌ره‌وه‌نده‌كانی كورد ، له‌م 30-40 ساله‌ی پیشوودا خانویه‌كی به كۆنكریت دروست كردبوو، له‌گه‌ل ماله جافه‌كانی ببون به‌لانه‌ی پیشمه‌رگه.
ئیستا سروشتی ئه‌م ناوچه‌یه گۆراوه،گه‌رچی جوانتر بوه‌و به نیمچه شارێكی تازه ئه‌چێ، به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا یاسا بۆ هه‌موو خه‌لكه‌كه وه‌كو یه‌ك نیه.ده‌سه‌لاتداران به‌ئاره‌زووی خۆیان كاری تیا ئه‌كه‌ن و ڤیلا دروست ئه‌كه‌ن و خه‌لكه بێ ده‌سه‌لاته‌كه‌ش هه‌ر رۆژه‌ی بیانویه‌كی پێ ئه‌گرن.
كورێكی شوانه گاگه‌ل به‌و نه‌خوینده‌واریه‌ی خۆیه‌وه حه‌وزو ئاو‌و سه‌یرانگایه‌كی لێ دروستكردوه ، كه هه‌زاران خه‌لك رووی تێ ئه‌كا، كه‌چی حكومه‌ت به‌و هه‌موو توانا مادی و زانستیه‌وه نه‌یتوانییوه له‌ماوه‌ی ئه‌م 20 ساله‌ی رابووردودا له سنووری سلیمانی نیوه‌ی ئه‌وه‌ش شوێنێكی گه‌شتیاری وا دروستبكات. كه ئه‌بوو ئه‌م كوره شوانه وه‌زیری گه‌شت و گوزار، نه‌ك حیزبییه‌كی گوێ رایه‌لی هیچ له‌باردا نه‌بوو. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌م حكومه‌ته دایمه گیچه‌ل به‌م كوره شوانه زیره‌كه‌و خه‌لكه‌كه ئه‌كه‌ن.
ئیستا ئه‌و مافیا یه‌كیتییه تازه‌به‌سه‌را كه‌وتوو و تازه پیگه‌یشتوانه له‌وانه به‌رهه‌م سالح كاتێ میرگه‌پان هی هه‌موو خه‌لك بوو ئه‌و له‌ناو لنگی ژنه بریتانیاكاندا ئه‌ژیا ئیستا دوای سالی 2000 هاته‌وه كوردستان جه‌لال تاله‌بانی كردی به‌و پیاوه ، له‌كاتیكدا زۆربه‌ی ئه‌ندامان و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی ئه‌و حیسابه‌ی بۆ ناكه‌ن، گه‌ر مامه بمرێ ئه‌ویش له‌گه‌لیا گوره‌وشار ئه‌نرێ و یه‌كیتی قبولی ناكات مه‌گه‌ر خۆی به‌كۆسره‌تدا هه‌لواسێ. ئه‌م مافیایه كه پالپشت و خاوه‌نی كۆمپانیای قه‌یوانه، زیاد له 30 دۆنم زه‌وی داگیركردوه ، رۆژانه زیاد له 20 حمایه له‌و پارچه زه‌ویه‌دا ئیشك ئه‌گرن، له‌كاتیكدا ئه‌بوو ئه‌م لاوانه له‌جیاتی بێ كاری و دانیشتن له میرگه‌پان بۆ پاسه‌وانی جیگای نووستنه‌كه‌ی به‌رهه‌م سالحی(بێ به‌رهه‌م) له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌م هیناندا كاریان بكردایه‌و كوردستانیان ئاوه‌دانبكردایه‌ته‌وه. ئه‌م بێ به‌رهه‌مه له‌ژیانیا گه‌رم وساردی نه‌بینیوه، به‌لكو سه‌ركرده‌یه‌كی دروستكراوه‌و كارتۆنیه.
عیماد ئه‌حمه‌دیش كه جیگری نیچیرڤانه به‌هه‌مان شیوه ڤیلایه‌كی دروستكردوه زیاتر له 10 دۆنم زه‌وی كردوه به جێی سه‌یران و سه‌فای خۆی. له‌ولاوه دلیری سه‌ید مه‌جید بیجگه له‌و سه‌دان دۆنمه‌ی به پاره‌ی ئیداره‌ی گشتی كریویه‌تی ڤیلایه‌كی به 8 دۆنمه‌وه له كامه‌رانی به‌هجه‌ت عه‌ونی كری به زیاتر له 36 ده‌فته‌ر دۆلار، هه‌ر له ناو ئه‌و 8 دۆنمه‌دا خانویه‌كی بۆ مالی به‌خیوكردنی ئه‌و 8 دۆنمه دروستكردوه. حاكم قادر كه ئه‌ویش ده‌سه‌لاتداریكی سه‌ر به‌باله‌كه‌ی به‌رهه‌مه دیواری دورو درێژی رابه‌ستوه، له‌ناوشه‌وه كه‌س نازانێ خه‌ریكی چیه. كامه‌رانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه(گه‌وره دزه‌كه‌ی مه‌تاری سلیمانی و پیاوی هیرۆخان)، دكتۆری به‌یته‌ری(دكتۆر خه‌یرولا)وه‌زیری بازرگانی عیراق،ئه‌مانه هه‌موویان خانوو و ڤیلایان دروست كردوه، زۆرن ئه‌وانه‌ی یه‌كیتی كه ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌یان و سه‌دان دۆنم زه‌وییدا له‌میرگه‌پان گرتوه. له‌داهاتوودا به‌وورده‌كاریه‌وه بلاوی ئه‌كه‌مه‌وه.
مه‌به‌ست له‌م نووسینه ئه‌وه‌یه ئه‌مانه سه‌رۆكی حكومه‌تن و هه‌ندیكیان وه‌زیر به‌خۆیان ره‌وا ئه‌بینین چه‌ندان دۆنم زه‌وی و ڤیلایان هه‌بێ و به‌یاسایی له‌قه‌له‌می ئه‌ده‌ن و بۆ خه‌لكیش هه‌ر رۆژه‌ی رینمایی و یاسایه‌ك ده‌رئه‌كه‌ن كه نابێ كه‌س بیر لێ بدا، خانوو بكا ، ته‌لبه‌ند بكا، .....به‌لام بۆ خۆیان ره‌وایه به‌ده‌ر له‌یاسا مافیان هه‌بێ هه‌موو شتیك بكه‌ن ته‌نانه‌ت داریش ببرن، به‌لام بۆ خه‌لكی كه‌م ده‌سه‌لات بۆیان نیه هیچ شتیك بكه‌ن له‌كاتیكیدا ئه‌و خه‌لكه به ره‌نجی شانی خۆی پارچه‌یه‌ك دۆنمی كریوه بۆ ئه‌وه‌ی بیكات به‌سه‌وزایی، یه‌كیكی تر له‌وانه فریدون عبدالقادر كه هاوینی رابووردو چه‌ندان داری گه‌وره‌ی له‌ره‌گ و ریشه ده‌رهینا، كه پۆلیس چوون بۆ مه‌نع كردنیان پاسه‌وانه‌كانی به پۆلیسه‌كانیان ووتبوو برۆ له‌م ناوه مه‌وه‌ستن، هه‌ر چه‌نده فه‌ره‌یدون عبدالقادر به‌پێی نووسینه‌كانی له‌گه‌ل جوانكردن وبه گه‌شت وگوزارككردنی ئه‌وناوچه‌یه‌یه‌و پیی وایه ئه‌بێ بۆ هه‌مووان وه‌كو یه‌ك بیت .
ئه‌مه بیجگه له‌و سه‌دان دۆنمه نایاساییه‌ی كه ئیداره‌ی گشتی كریویه‌تی و داگیری كردوه به‌نیازه له داهاتوودا بیكات به پرۆژه به‌لام بۆ كێ؟؟ به‌دلنیایه‌وه بۆ هیرۆو ئه‌عوانی..
با ئه‌و به‌رپرسانه باش بزانن رۆژگار هه‌ر بۆ ئه‌وان نیه و رۆژیك ئه‌بێ بیان كه‌ین به په‌ندی زه‌مانه له‌میرگه‌پان، ئه‌و گویچكانه‌یان به‌دیواره‌وه هه‌لبواسین، چونكه یاسا یان ئه‌بێ بۆ هه‌موومان وه‌كو یه‌ك بیت یان نابێ بۆ كه‌س ببێ به‌ته‌نیا و له‌وناوچه‌یه ده‌ریان ئه‌په‌رێنین. له‌زه‌مانی به‌عسیشدا هه‌ركه‌سه پارچه‌یه‌ك زه‌وی سه‌خه‌ری بكردایه به‌ره‌زو شینای له‌سه‌ریان تاپۆ ئه‌كرد ئه‌مان خه‌لك به‌پاره‌ی خۆی ، دار‌و گولی لێ ئه‌روێنێ ئاوی بۆ په‌یدا ئه‌كا، كه‌چی مدیر ناحیه و قایمقام و پاریزگاریكی لاوازیان داناوه پاریزگاری له‌به‌رژوه‌ندیه‌كانی ئه‌وان ئه‌كات.
كار وابروا به‌م نوویسینه‌وه ناوه‌ستین و ناو‌و پله‌وپایه‌و ژماره‌ی دۆنم زه‌وی به وورده‌كاریه‌وه بۆ ئه‌م سایته خۆشه‌ویست و بوێره ئه‌نیرم وبا خه‌لك ئاگادار بیت ئه‌وانه چ مافیایه‌كن و هه‌موو خیرو خۆشیه‌كیان بۆ خویان ئه‌وێ، زانای قایمقامیش یه‌كێ بوو له‌و سیناریۆیانه‌ی كه بۆیان دروست كرد چونكه وه‌كو ئه‌م پاریزگاره لاوازه به‌قسه‌یانی نه ئه‌كرد.
كریم عبدالله دانیشتووی ماله جافه‌كانی میرگه‌پان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست