کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوە كورد نین حاشا لە دیارتان

Monday, 16/11/2009, 12:00


ڕۆژ نیە ڕژێمى بەدناوى تیرۆر یستى ئیسلامى ئێران لاوێكى كورد نەكات بەدارا و حوكمى مەرگى بە سەردا نەسەپێنێ ,ئەو تێكۆشەرانەى كە دەچنە بەردەم سێدارەى دوژمن ئەوانە بۆ ڕزگار كردنى میللەتەكەیان خەبات دەكەن و ئەیانەوێت گەلەكەیان ئازاد بێت لە ژێر دەستى ئەو حكومەتە تیرۆریستە ئیسلامیەى ئێران , لەسەر لە سێدارە دانى لاوێكى كوردى ئێران هەموو دنیا بەوانەى كوردیش نین دێنەدەنگ كەچى تەنها ئەم دوو بەناو سەركردەیەى ئێمە قسەیەك ناكەن و تەنانەت خەتێكى ڕەشیش نادەن لە شاشەى تەلەفزیۆنەكانیان , تەنانەت بە یەك ووشە ناڕەزایەتى دەرنابڕن , ئەوان چۆن قسە دەكەن , ئەوەتا چوار ساڵە ڕژێمى ئاخوندى ئێران گوندە سنوریەكان تۆپ باران دەكات دڵیان نەهاتوە بۆ یەك جاریش ناڕەزایەتى دەربڕن , ئیتر ئێستا بۆئەوان چۆن قسە دەكەن , ئەمانە هەموویان جاشى ئَێرانن , تاڵەبانى پاسدارێك بانگى بكات قاچ یەشەى بیر ئەچێتەوە و خۆى ئەگەیەنێتە تەویڵە و كۆبونەوەیان لەگەڵ ئەكات ,ئەى سەرۆكى كۆمار ئێستاش بە دزیەوە كۆبونەوە لە ماڵاندا ئەكات ئەمەندە مل كەچى ئێرانە ,مەسعودیش لەزەمانى باوكیەوە هەتا خۆى هەر جاشى ئێران بون مەلا مستەفا مل كەچ و نۆكەرى شا بوو , مەسعودیش ئایەتوڵاكانى ئێستا , مەلا مستەفا تێكۆشەرەكانى شەهید ئەكردو تەرمەكەشى ئەدایەوە بە ڕژێمى شا , مەسعودیش شاربەشارو گوندى كوردستانى ئێران پێش پاسدار ئەكەوت و شەڕى كۆمەڵە و دیموكراتى ئەكرد , تاڵەبانى لە سنورەوە هەزاران پاسدارى هێنا تا ناو كۆیە نەیوەستاندن بۆ لێدانى دیموكرات , جا تاڵەبانى و مەسعود ئەمەندە دڵسۆز بن بۆئاغاكەیان چۆن ئێستا لە سەر لە سێدارە دانى لاوێكى كورد دێنەدەنگ , نایەن , ئەوان كوردیان بەلاوە گرنگ نیە , ئەوان بەس ئێران لێیان عاجز نەبێت , ئیتر خواى ئەكرد هەموو كوردى ئێران لە سێدارە ئەدران , ئەوە كێشەى ئەوان نیە ,چوار تیرۆریستى ئێرانى لە هەولێر گیران خەریك بوو لەگەڵ ئەمریكا ئەیان كردبەشەڕ بەڵام لە ئاست لە سێدارە دانى ئەو لاوە كوردانەدا نەك بێ دەنگ بەڵكو بێ هەڵویست و بێ شەرەفیشن , ئەوان بۆیان بكرێ ئاشبەتاڵ بە هەموو حیزبەكانى پارچەكانى تر ئەكەن ,ئەوە تا نایەڵن كۆمەڵە و دیموكرات هیچ بكەن و خەسێنراون , نەك ئەمە بەڵكو بە فیتى ئەمانە دەیان جیابونەوەیان لەناو ئەم حیزبانەدا دروستكردوە و تەواو لاوازیان كردون , ئەمان ئەمە ئەخلاق وكردەوەیان بێت ئیتر چۆ ن لە ئاست لە سێدارەدانى شەهیدئیحسانى فەتاحیاندا دێنە دەنگ , ئەوە ئەو پەڕى سەر شۆڕییە بۆ ئەم سەركردە مافیایانەى كورد كە خۆشیان بە كورد ئەزانن لە سەر لە سێدارەدانى ئەو هەموو لاوە كوردەدا نایەنە دەنگ , هەموو سایت و ڕۆژنامە و كەناڵ و گۆڤارەكانى سەر بەم دوو حیزبە بگەڕێ یەك ووشەى لەو بارەیەوە تیانیە , لەوانەیە ئێستا پێشیان بڵێن بۆ واز ناهێنن كوردایەتى چى ئەكەن , لەوانە یە ئێستا بڵێن بۆ سیاسەت ئەكەن دوو ر نیە دەستخۆشى لە ڕژێمى ئاخوندو تیرۆریستى ئێرانیش نەكەن , دڵسۆزى ئەم دوو سەركردەیە بۆ ئێران نمونەى نیە , هیچ سەركردە یەكم نەبینیوە وەكو ئەمانە بَێ هەڵویست بن و دوور بن لە ڕەوشتى كوردانەوە , جولەكەیەك لە بنى دنیا بكوژرێ ئیسرائیل دنیا كاول ئەكات , شیعەیەك لە بنى دنیا بكوژرێ ئێران پرسە دائەنێ , مەسیحیەك سكى بێشێ پاپا دێتە سەر خەت , ئەمریكیەك لە شوێنێك بكوژرێ دنیا تێك ئەدەن , بەڵام تەنها ئەمانەن بێ هەڵویستو بێ ئەخلاقن لە ئاست لە سێدارەدانى ڕۆڵەكانى كوردا , لە توركیا , لە ئێران ڕۆژ نیە چەندین كورد نەبنە قوربانى دەستى داگیر كەران كەچى خوانەكات بە بچوكترین قسە ناڕەزایەتى دەربڕن , كەچى عەرەبێك ئەكوژرێ یەكسەر بروسكە ئەنێرن و تاڵەبانى پارەى پرسەكەش ئەخاتە ئەستۆى خۆى , دەك ڕووتان ڕەش بێت سەرانى كورد , تاڵەبانى و بارزانى و پارتى و یەكێتى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە