قه‌ڵای یه‌کێتی هی کێیه؟
Tuesday, 11/08/2009, 12:00
(ی ن ک) هه‌ر له سه‌ره‌تای درووست بوونی وه تائێستاش گه‌وره ترین قه‌ڵای برتیه له شاری سلێمانی. ئه‌م شاره و لادێکانی و هه‌موو ڕۆڵه‌کانیشی تا دوا هه‌ناسه‌یان، هه‌ر له خزمه‌تی ئه‌ودا بوون. له هه‌موو ساته ناسکه‌کانی (ی ن ک)ش دا هه‌ر پشت و په‌نای بوون. به خه‌باتی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م شاره گه‌یشته ئه‌م پله‌یه‌ش.
به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا بوو، که ئیتر ناتوانرێت ئه‌م شاره به‌کار بهێنرێت، بۆیه هه‌ر ئه‌م قه‌ڵایه‌ش ئه‌مڕۆ بڕیاری دا، که ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه و ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه خۆیان بگۆڕن. چونکه نه (ی ن ک) هی ئه‌وانه و نه ئه‌و قه‌ڵایه‌ش ئیتر داڵده‌یان ده‌دات. به‌ری خه‌باتی ڕۆڵه‌کانی کوردستان، یاری نین به‌ده‌ستی کوڕه‌کان وخزمه‌کانی ئه‌وانه‌وه، جه‌ماوه‌ری کوردستان خه‌باتی بۆ ئه‌وه نه‌کردووه ئه‌وان به ئاره‌زووی خۆیان و که‌سوکارو ده‌ست پێوندیان به‌ڕاست و چه‌پدا به‌کاریان بهێنن و بیخۆن، ئیتر کوڕ‌و کچی کورد ئه‌مڕۆ یاری نین به‌ده‌سته گڵاوه‌کانیان بیان ژاکێنن.
خه‌ڵکی کوردستان له ژێر ئاڵای (ی ن ک)دا خوێن و ته‌مه‌نی به‌خشی، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو نه‌هامه‌تی ده‌ستی دوژمن نه‌بینێ، نه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی دوێنێ زاڵمی ئه‌مڕۆ و دارده‌ستی بێگانه و دوژمن بێت. جه‌ماوه‌ر کاتێک بوو خه‌باتی ده‌کرد و خوێنی پێشکه‌ش ده‌کرد، له کاتێکدا چه‌نده‌ها سه‌رکرده‌ی پیرۆزی ئه‌و کاته په‌یوه‌ندی به دوژمنه‌وه کردبوو. قه‌ڵای (ی ن ك) ئه‌وه به چاوی خۆی بینی چۆن له پلنێومی سه‌رشۆڕیدا، یه‌که یه‌که به ئاوی شه‌رمی تکاویان خائینه‌کانیان ده‌به‌خشی، و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان پاداشتیان دانه‌وه به خوێنی شه‌هید و زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌ی هه‌زاره‌ها لاو و ئنفال و کیمیاباران.
قه‌ڵای سه‌ربه‌رز ئیترلێتان قبووڵ ناکات، به‌ناوی بارودۆخی ناسکه‌وه خوێنی ڕۆڵه‌کانی بکه‌ن به مه‌ی و شه‌وانه بۆ مه‌ستی خۆتان بینۆشن. قه‌ڵا ئه‌مڕۆ له هه‌ڵبژردندا سه‌لمه‌ندی که ئێوه له ده‌ره‌وه‌ی دیواری ئه‌ون و ئێوه ته‌نها شوێنتان زیندانه. بۆیه ده‌بێت چی زووتره خۆتان بگۆڕن.
11-8-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست