کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەنفال تاوانێك لە نێوان مەراسیم و توێژینەوەدا

Wednesday, 11/04/2012, 12:00




میللەتى كورد لەمێژووى خەبات و شۆرشگێرى تاوەكو ئەمرۆ هەمیشە زۆرترین قوربانى داوە لە پێناو ئازادى و سەربەستى, زۆر لەو شەڕ و ناكۆكیانەى نێوان ووڵاتان كەروویداوە خاكى كوردستان بووەتە شوێنى یەكلاكەرەوەى هێزەكان, بۆیە دەكرێت بڵێن مێژووى قوربانى دانى كورد وەك كوشتن ودەركردن ووێران كردن مێژوویەكى دوور و درێژى هەیە لەژیانى مرۆڤایەتى, ئەنفال یەكێكە لەو تاوانانەى بەرامبەر بە مییلەتى كورد كراوە دەتوانین بڵێن گەورەترین تاوانە تاوەكو ئێستا لەیەك ووڵاتە بەو زۆریە مرۆڤەكان لەناوچوبن, كارەساتەكانى ئەم تاوانە هەمیشە بەردەوام دەبێت لە مێشكى ئێمەدا كە چۆن مرۆڤەكان بەزووى دەرۆن و چۆڵایەك لەشوێنیان جێ دەمێنێت, بۆیە دەكرێت بڵێن لەرووى دەروونى زۆرترین كاریگەرى لەسەر پاشماوەكانى دواى خۆى هەیە بەجۆرێك لەساڵیاد و بیركردنەوەكان هەمیشە ئێمە دەچینە خەیاڵێكى تر و لێكدانەوەیەكى تر بۆ ئازیزانمان دەكەین زۆربەیان وەك ئەفسانە لەمێشكماندان و هەمیشە خۆزگە دەخوازین لەگەڵمان دابوایان , ئەنفال جگە لەوەى ووشەیەكە لە قورئانى پێرۆزدا هاتووە كە ئیسلام بەرامبەر بە كافرەكان بەكارى دێنێ كە لەشەڕدالەگەڵیاندا بەڵام میللەتى كورد جگە لەوەى ئیسلامە و باوەرى تەواوى بە ئاینەى ئیسلام هەیە بۆیە دەسەڵاتى بەغداد وبەعسیەكان ویستویانە بەوبیانوە و میللەتێك لەخاكى خۆى بسرێتەوە بەڵام قوربانى دان وشۆرشى كوردان هەمیشە زیندووى خۆى هەبووە لە گۆرەپانەكەدا بۆیە دەتوانێن بڵێن لەرووى كۆمەڵایەتى زۆرترین كاریگەرى هەبوو لە نێو كۆمەڵگادا جگە لەدابران و لەیەكترازان لە نێوان مرۆڤەكان هەروەها لەرووى ئابوریەوە زۆرترین زیان بەر كورد كەوت بووە هۆى وێران كردنى سەدان گوند و نەمانى مەرو ماڵات جگە لە زیانى گیانیەكان كە تاوەكو ئەمرۆ كوردستان بەدەست ئەو كارەساتەوە دەناڵێنێت , بۆیە دەكرێت بیركردنەوەمان بۆ تاوانى ئەنفال بەرامبەر بەمیللەتێك كە زمان و نەتەوە و بیركردنەوەى جیاوازە لێكدانەوەو توێژینەوەى زانستى بۆ بكرێت لە بوارى (سیاسى وكۆمەڵایەتى و ئابورى و پەروەردەى ورۆشنبیرى) لەلایەن زانكۆ وپەیمانگاكانەوە گرنگى زیاترى پێبدرێت بۆ ئەوەى لەداهاتوودا نەوەكان ومێژوو و هەروەها نێودەوڵەتى , لەم روانگەوە حكومەتى هەرێم ئەركى بنیاتنانى ئەو ناوچانەى لەسەرە لەوەى بتوانى ژیان نوێ بكاتەوە گرنگى زیاتر بە كشتوكاڵ بدرێت پێویسَت ساڵیادى ئەنفال بكەینە ویستگەیەك بۆ داهاتوو كە چۆن ژیانى مرۆڤەكان و سرینەوەى توانەكە بسرێنەوە یان بتوانین ئاسەوارى كەم بكەینەوە بۆ ئەوەى نەبێتە هۆكارێك كاریگەرى هەبێت لەسەر نەوەكان , وەكو ووتم باشترین كار ئێستا پێویستە بۆ ئەنفالى بكەین و بیكەینە تاوانێكى نێودەوڵەتى ئەویش بەهێنانى سەنتەر و رێكخراوەكانى بوارى توێژینەوە كە نەتەوەیەكگرتوەكان وئەوروپا و ئەمریكاش گرنگیان پێدەدەن كە حكومەتى هەرێمیش هاوكاربێت و ئامادەكارى بكات بۆ ئەوەى بتوانى ژیانێكى نوێ لەو ناوچانە دابین بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە