کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستی تیرۆر

Monday, 28/10/2013, 12:00







زۆر شانازی دەكەین بەوەی كە هەرێمی كوردستان جیاوازە لە باقی بارێزگاكانی تری عێراق لە روی ئاسایش و ئارامیەوە، هەرچەندە جارو بار لێرە و لەوێ دەستی تیرۆر گەشتۆتە هەرێمی كوردستانیش، بەڵام لە زۆرترین كاتدا دەزگاكانی ئاسایش توانیویانە دەستەكە ئاشكرا بكەن و لە راگەیاندنەكاندا بیان ناسێنن بەخەڵكی ، تا ئێرە جێگای دەست خۆشیە ، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانیە تیرۆرە ناو خۆییەكانە ، كە تا ئەمرۆشی لەگەڵدا بێت نەتوانراوە یەك كەیسی تیرۆری ناوخۆیی ئاشكرا بكرێت لە لایەن دەزگا ئەمنیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە!
لێرەدا جێگای خۆیەتی بپرسین بۆچی ئەو كەیسانە هەروا بێ ناونیشان ماونەتەوە ؟ دەزگا ئەمنیەكان هەروا دەستە باچەن لە ئاستیاندا ؟ ئاخر ئەو حاڵەتانە دوو شتمان پێ دەڵێت:
یەكەم: گومانی سەر خودی دەزگا ئەمنیەكان زیاتر دەكات لە تێوەگلانیان لەو كردەوە تیرۆرستیانەدا، هەربۆیە كەیسەكانیان بە داخراوی ماوەتەوە و كەس خۆی لی ناكات بەخاون.
دووەم: ئەو حاڵەتانەش جارێكیتر ئەوەمان پێ دەڵێت كە ئەو دەزگایانە هێندەی دەزگای حیزبین ، هێندە دەزگای نیشتمانی نیین.
لە كۆتایدا دەپرسم بۆچی تا ئێستا ئەنجامدەرانی كەیسی تیرۆرە ناوخۆییەكان ئاشكرا نەكراوە ؟ بۆچی بۆچی بۆچی؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە