کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لەسەر چەند هەواڵێکی گەرمی هەفتە

Tuesday, 24/02/2015, 12:00


یه‌كه‌م‌:
ڕێگای سەختەکەی پیرمام هێندەی تر كاكه‌ نه‌وشیروانی پیر كرد
کاک نەوشیروان دیسان له‌ پیرمامه‌ و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی سه‌رۆك،له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌ برازه‌كه‌شی كۆ ده‌بێته‌وه‌
هه‌واڵه‌كه‌ ئاوا هاتووه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌مه‌ دوا ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌وه‌ بۆ پارتی و به‌رپرسانی حكومی:
سه‌ره‌تا وامزانی دوا ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی دوا كه‌وتنی مووچه‌ وچاکسازییە. چونكه‌ پێش ماوه‌یه‌ك‌ كۆنه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گۆران زۆر به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌ی ووت.سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٥ گه‌ر چاكسازی ده‌ست پێ نه‌كرێت ئه‌وان له‌ حكومه‌ت‌ ئه‌كشێنه‌وه‌..
دواتر مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌پێی ٢٤ كورسی په‌رله‌مان پله‌و پۆستی تری حكومیان پێ بدرێت.. پارتیش دڵنیایان كردۆته‌وه‌ كه به‌‌مزوانه‌ له‌گه‌ڵ شریخه‌ی هه‌وری به‌هاردا پۆست پله‌ وه‌ك بارانی به‌خوڕ به‌سه‌ریاندا ده‌بارێ ،هه‌ڵبه‌ته‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای چوونی گۆڕان بۆ ناو ده‌سه‌ڵات، پارتی به‌ڵێی ئه‌وه‌یان به‌ كاك نه‌وشیروان دابوو،به‌ڵام به‌ڵێن واده‌كان به‌به‌هانه‌ی شه‌ڕ و ئه‌و بارودۆخه‌ نائارامیه‌ی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌ كه‌له‌ مه‌شیاندا پارتی به‌شی شێریان به‌رده‌كه‌وێت.
زانیاریه‌كانی ئه‌و ژووره‌ داخراوانه‌ی كه‌كاتی خۆی خودی نه‌وشیروان ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرتن ده‌ڵێن؛ سه‌ردانه‌كه‌ زیاتر ته‌شریفاتی بووه‌و بۆ دڵنیا كردنه‌وه‌ی بارزانی بووه‌ له‌مه‌ڕ درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌ ناشه‌رعیه‌كه‌ی..
ئه‌وه‌ی لێرەدا پێویسته‌ بگوترێ ئه‌وه‌یه‌ دروشمه‌كانی گۆڕان پێشتر‌ گۆڕینی سیستێمی حوكمڕانی بوون، كه‌چی دوای چوو‌نه‌ ناو ده‌سه‌ڵات ووتیان ناتوانین وه‌ك ئۆپۆزسیۆن هیچ كارێك بكه‌ین به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا چاكسازی بكه‌ین،كه‌چی ئێستا شه‌ڕ شه‌ڕی پله‌ و پۆسته‌ نه‌شتێك ماوه‌ ناوی گۆڕان و نه‌چاكسازیش نوزه‌ی لێوه‌ دێت...


دووه‌م
به‌به‌هانه‌ی داعش و نه‌بوونی ڕكابه‌ر مه‌سعود ئه‌كه‌نه‌وه‌ سه‌رۆك
پارتیه‌ك ئه‌ڵێ هه‌ر عه‌یبه‌ ئێستا خه‌ڵكی كوردستان باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستورو درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆك بارزانی بكه‌ن
ئه‌وه‌نیه‌ سه‌رۆك و كوڕه‌كانی له‌به‌ره‌ی شه‌ڕی داعشن..
یه‌كگرتوو دوای دوو جار باره‌گا سووتان له‌ بادینان..ئه‌مجاره‌‌ كێكی بنه‌كه‌ فراوانه‌كه‌ ده‌سه‌ڵات وا سه‌رمه‌ستی كردوون
ده‌ڵێن خه‌ڵك ده‌بێ ڕه‌چاوی بارودۆخی كوردستان بكه‌ن و داوای مووچه‌ و مافی پێشێلكرای خۆیان نه‌كه‌ن..
عه‌لی باپیر داعش به‌ كافر نازانێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داماوانه‌ چه‌كیان نیه‌ بۆیه‌ به‌شداری شه‌ڕی داعش ناكه‌ن.. به‌ڵام سه‌دان ئه‌ندامیان وه‌ك داعش دژ به‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌شه‌ڕدان..
گۆڕان بێ سێ و دوو له‌گه‌ڵ دووباره‌ درێژكردنه‌وه‌ی بارزانیه‌..نه‌وشیروان ده‌ڵێ: دۆستایه‌تی هه‌ركه‌سێك بكه‌م به‌ دڵ و به‌گیان ئه‌یكه‌م..هێشتا چوار ساڵی ئارامی شه‌قام زۆر ماوه‌..
عادل موراد و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی گوایه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی مه‌سعود ئه‌ده‌ن، به‌ڵام باڵاكانی ناو یه‌كیه‌تی
شه‌ڕیانه‌ له‌سه‌ر نزیك بوونه‌وه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی..
به‌ كورتی..مه‌سعود سه‌رۆكی بێ ڕكابه‌ری داهاتووی هه‌رێمه‌.
منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌ده‌ست دێ بڵێم:
هه‌موو ئه‌و له‌و حیزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیانه‌ی له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌سه‌ر
چووی بارزانین هیچ جیاوازیه‌كیان نامێنێت له‌گه‌ڵ پارتی و پارتیه‌كدا.
كه‌واته‌ هه‌مووتان به‌یه‌ك ده‌نگ دروشمی بۆ پێشه‌وه‌ بارزانی به‌رزبكه‌نه‌وه‌
دڵنیام هیچ كه‌سێك هه‌ڵوێستیكشه‌وتۆ وه‌ر ناگرێت،، جگه‌ له‌چه‌ن ڕاگه‌یاند كارو په‌یجێكی فه‌یس بوك نه‌بێت، ئه‌ویش حه‌ر چه‌ند ڕۆژێكه‌و وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاو دیار نامێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە