شەڕی سایکۆلۆژیی: ئەو شەڕەیە، کە سەرانی کورد هیچی لێ نازانن
Friday, 15/08/2014, 12:00
ئەرنەستۆ گیڤارا لە ڕۆژمێری پۆلیڤیادا دەڵێت:
(شۆڕشگێڕی ڕاستەقینە کاتێک نیشتمانەکەی ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە، فیشەکێک لە دوژمن دەدات و فیشيکێکیش لە هاورەگەزە خیانەتکارەکەی خۆی، چونکە هیچ دوژمنێک هێندەی ئەوانە شایانی کوشتن نین، کە خیانەت لە خاک و لە خەڵکی خۆیان دەکەن).
دوای له ده‌ستدانی شه‌نگال و زومار ومهخمورو. . . ئاواره‌بوون و گیرخواردنی ده‌یان هه‌زارهاوڵاتی کوردی یه‌زیدی، کوردستان که‌وته ڕه‌وشێکی ناله‌بار و نه‌خوازراوه‌وه. خه‌ڵکی کورد، به تایبه‌تی هه‌ولێری پایته‌ختی هەرێم توشی دڵهڕاوکێو به‌دگومانی بوون له توانای ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه‌ی هێزه چەکدارەکانی پارتی به‌رامبه‌ر به داعش..
ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه ئابورییەی کەهەیە، جگە لەقەیرانی سیاسی، سه‌ربازی، خانەنشینی، نەمانی گوند بەپلانی تورکیا‌و ئێران، بێ ئا وی و بێ کارەبایی، ته‌ندروستی، ڕۆشنبیری، خزمه‌تگوزاری، ڕێگاوبان و هاتوچۆ، ئاژه‌ڵداری، په‌روه‌رده، بازرگانی، پیشه‌سازی، یاسایی. لەسەرو هەمووشیانەوە فرەکوێخایی و پیسخۆری کە قەیرانێکە هەموو شتێکی قڵپکردۆتەوە، تەنها شتێک کە دەڕوات یان بەواتایەکی ڕوونتر کەهەڕاج کراوە نەوتە، جگه له نه‌وت فرۆشتن و دهڵهومهند بوونی حیزب و نوخهبهیهکی که‌م، ئیتر هه‌موو شتێک له قه‌یراندایه و هیچ شتێک به مه‌جرای ڕاسته‌قینه‌ی خۆیدا ناڕوات و نایانەوێت بڕوات و کاری لەسەردەکەن کە نەڕوات.
سەرۆکی هەرێم کەسێکە زۆر داماوە، دەزانین کە قەومانێک دێت ئەو پیاوە شۆک داکات و بیری دەچێتەوە کە بەرپرسیارەتێکەی چییە؟ کە قسەش دەکات ورەی ڕوخاندن پەخش دەکات، کە ئەمە ڕاستەو خۆ دەوری نەرێنی لەسەر خەڵک جێ دەهێڵێت. یەکێک لە قسەکانی ئەم سەرۆکە ئەوە بوو، کاتێک وتی:. "ئێمە شەڕی دەوڵەتێکی بەهێزی تیرۆردەکەین " ئەم قسەیەی مەسعود بارازنی قسەی دڵی خۆیەتی کە دەیکات چونکە کورد ووتەنی: " بۆ ڕاویش گوللەی نەتەقاندوە"، ئاخر نازانم چۆن کابرایەکی ئاوا بەرپرسی هێزی هەموو پێشمەرگەیە؟ پاشان بەرپرسەکان لەدنیادا دەیان سکرتێرو راوێژکاریان هەیە، بۆ ئەوەی بتوانن سەرکردەکان لەکاتی قسەکردندا ڕێنمایی بکەن و نەکەونە هەڵەوە کە کار لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی بکات، قسەیەکی پوچ کە لەزاری "مەسعود بارزانی" دێتە دەرێ، کە دەڵێ دوژمنەکەمان لەئێمە بەهێزترە، بۆخۆی دەیان لێکۆڵینەوەی زانستی دەوێت.
با بێنەسەر ئەو پیاوە چاوزەقە کە ناوی" فواد حسێن"ە
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی مەسعود بارزانییە دێت و قسەپوچەکەی سەرۆکە ترسنۆکەکەی تەواو دەکات، با بزانین ئەو چۆن و چی دەڵێت؟ ئەو ڕاستەو خۆ خەڵک بۆ تێکشکان و هەڵاتن ئامادە دەکات؟ پێمان دەڵێت کە چەکدارەکانی پارتی مافی خۆیانە هەڵهاتون و بەرگریان نەکردووە. چونکە "فوئاد حوسێن" به‌جۆرێک قسەی کرد، نه‌ک نه‌یتوانی وره‌ی خه‌ڵک به‌رز بکاته‌وه، به‌ڵکو وره‌ی خه‌ڵکی زیاتر ڕوخاند و سه‌لماندی که ئه‌و که‌سێکی ترسنۆک لێنەهاتوو و دەبەنگە، شایستەی ئەو پۆستە نییە، وەک مەسعود بارزانی قسەی کرد و ئه‌وه‌نده‌یتر داعشی گه‌وره کرده کە لە حەجمی داعش زیاتر بوو. ئه‌مه‌یش نمونه‌یه‌که له وته‌کانی " داعش ڕێکخراوێکی به‌هێزه و ئێستا، هه‌زاران داعش به‌ڕێوه‌ن بۆ عێراق، چه‌کییان له پێشمه‌رگه باشتره، تۆپ و تانک و زرێپۆش و جبه‌خانه‌یه‌کی زۆری سوپای عێراقیان که‌وتوته ده‌ست"
پاشان بەردەوام دەبێت و دەڵێ:" سه‌دوپه‌نجا پێشمه‌رگه‌مان کوژراوه و پێنجسه‌د بریندارمان هه‌یه، سه‌روی پێنجسه‌د بریندار، به‌نداوی موسڵیشیان گرت. دوایش ئەم ڕاوێژکارەی سەرۆک دەڵێ: (داعش نیازی نه‌بوو بێته کوردستان و ئه‌وان به‌ته‌مای به‌غداد بوون و پاشان ستراتیژه‌که‌یان گۆڕی به‌ره‌و هه‌ولێر).
ئەم قسەیە لەناو هەرمیللەتێکی تردا بکرێت ڕاستەو خۆ قسەکەرەکەرەکە دەهێنن و لێی دەپرسن تۆ چۆن دەزانی کە داعش پلانی چوونە بەغدادی هەبووە؟ ئێمە دەبێت دیوەکەی تری ئەم قسەیە بخوێنینەوە، کە ئەم پیاوە چاودەرپەڕیوە پێی ووتین. ئەو دەڵێ داعش بەرەو بەغداد دەچوو، بەڵام دوایی بەرەو هەولێر هات و پلانیان گۆڕیوە، لێ کەس قسەی لەسەر ئەم قسەیە نەکرد و سەرۆکی هەرێمیش ڕێگەی دا قسەیەکی وا بەناو خەڵکدا بڵاوبێتەوە.
سیروان بارزانی ئەو بازرگانەی بنەماڵەی بارزانی، وەک ناوێکی تازە لە هاتنی داعشەوە، ئەمیش سیاسییەک قسە دەکات، وەک پۆڵاد و چەند ناوێکی تر، ناوی هاتۆتە نێو ناوانەوە و وێنەکانیان مانای داماوییەکی ترە بەسەر ئەم گەلەدا، ئەم کاکەیە بارزانییەکی ترە و تۆڕی مێدیای فەیسبووک بلۆک دەکات، بۆ ئەوەی کەس هەواڵی تێکشکانی ئەم حیزبە نەبیستێت.
لێرەدا جێگەی خۆیەتی هەواڵێکی تۆڕی مێدیایی ڕوسیا بڵاو بکەینەوە و کە بەهیچ شێوەیەک سەرۆکی هەرێم دەست و دائیرەکەی وەڵامیان نەداوەتەوە و گوێی خۆیان لێ خەواندوە ئەمەش هەواڵەکەیە وەک خۆی.
-----------------------------------------------------
راپۆرتیكی رووسی ترسناك له باره‌ی هاشمی و بارزانی
به پیی راپۆرتیكی هه‌والگری رووسی كه (ملتقی البشائر) بلاوی كردۆته‌وه تیایدا هاتوه: كه وولاتانی كه‌نداو و سعودیه له ریی بانكیكیان له‌له‌نده‌ن وله‌سه‌ر حیسابی تاریق هاشمی به قست پاره وه‌رده‌گری و تحویلی بانكیكی كوردستانی دهكاو له‌ویش لایه‌نگرانی داعش به‌سانایی وه‌ری ده‌گرن، هه‌ندی داهاتی حه‌جیش ئاوا بۆیان دیت، هه‌ر له‌و راپۆرته هاتوه كه جۆریكی تری یارمه‌تی له ئهمریكاو رۆژئاوا له ریی سه‌رۆكی هه‌ریم (بارزانی) راسته‌وخۆ ده‌گاته ده‌ست داعش و كۆمه‌لیك نیوهند له‌و نیوانه له كوردستان كار ده‌كه‌ن، هه‌ر له راپۆرته‌كه واهاتوه تا پیش هیرشیان بۆسه‌ر كوردستان سوته‌مه‌نی وپیویستی له‌كوردستانه‌وه بۆ داعش ده‌هات، چاودیریكی سیاسی پیی وایه ئه‌و راپۆرته زۆر ترسناكه‌و پیویست ده‌كا ده‌ماو ده‌ست سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم له باره‌ی ئه‌و راپۆرته روون كردنه‌وه بدا ئاخۆ راسته یان نا؟.
---------------------------------------------------
لێرەوە ڕوون دەبێتەوە کە دەسەڵاتداران ڕاستەوخۆ ئاگادار بوون و ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەو شەڕە دەرونییەوە مەرام و خیانەتەکانیان بشارنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەوە بزانین کە چەتەکانی داعش، لەڕێگەی تۆڕە مێدیاکانەوە ترسێکی زۆریان بڵاو کردۆتەوە، تاکی کورد و مێدیایی کوردیش چونکە هیچ فێرنەبووین لەو هەموو کارەساتە و تێکشان و مێژووە پڕ لە ڕووداوەدا دەهێنن و هەواڵ و فلیمە کورتەکان بۆ چەتەکانی داعش بڵاو دەکەنەوە، دەڵێین ئەمانە موسڵمان نین. خۆشیان دەڵێن ئێمە ئیسلامی ڕاستەقینەین و جیهاد دەکەین و هەمووشیان قورئانیان وەک ئاو و دۆ لەبەر کردوە و بەئایەت بۆت دەهێنەوە کە ئەوانە فەرمانی یەزدانەکەیان جێبەجێ دەکەن.
سوکرات بەرلەخواردنەوەی پەرداخە ژەهرەکە ووتی: "بەڵای ژیان لەمردندا نییە بەڵکو لە ڕیسوای و ناوزڕاندایە ".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست