کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى ئەو قرشەى لەئاوى ڕۆشندا ناتوانێت مەلە بكات

Friday, 20/02/2009, 12:00


من بۆ خۆم بۆ جارێك لەنزیكەوە تاڵەبانیم بینیوەو سوكە گفتوگۆیەكم لەگەڵیدا كردووە، ئەوەى تێبینیم تێدا كردووە مرۆڤێكە لە كاتێكدا ئەگەر بەرژەوەندى شەخسى بكەوێتە مەترسییەوە وەك ماسى قرش هەڵمەت دەبات و لەو پێناوەشدا خەڵك بەكوشت دان شتێكى ئاساییە لاى و هەر لەپێناو بەرژەوەندى خۆیشیدا هیچ بەهایەكى نەتەوەیى لا نامێنێتەوە، بۆیە ئەم پیاوە دەتوانین وەسفى بكەین كە سیاسەتمەدارى ئاوى لێڵە كە بە هەوەسى خۆى ڕاوى تێدا بكات و هەموو بەهرەو تواناكانى لە فرت وفێڵو چەپ وگوب بەكار بێنێت دژى نەیارەكانى لە ناوەوەى حزب و لە دەرەوەى حزب كە بێ گومان قۆناغێكى درێژى لە حزبەكەیدا بە شەڕى لابەلاییەوە بردوەتە سەر هەر لەبەر ئەوەى خۆى سەركردە بێت و خۆى خاوەن قسە بێت لە گۆڕەپانەكەدا، باشترین بەڵگەش بۆ دەسەڵات پەرستى تاڵەبانى چوونە بغداد بوو، لەبەر ئەوەى لەسەر شاشەى تەلەفزیۆنەكان لە گەڵ ئەم سەرۆك كۆمارو ئەوەى دیكە خۆى نیشان عالم بدات كەوتە ڕێكخستنى ماڵى عەرەب و بنیاتنانى ئەو دەوڵەتە عەرەبییەى كە هەردەم هەر كوردیان كوشتووە، لەوێش باسى دەستوورو دیموكراسى دەكات و لە كوردستانیش ناتوانێت حزبەكەى خۆى ڕێك بخات، ئەوەش ڕەوشى سیستەم و ئیدارەیە لە ناوچەى سلێمانى كە لەدیوەخان زیاتر دەچێت تا حكومەت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە