گروپی رێکخستنە ئازادەکانی کەرکوک: بەیاننامەی ژمارە3
Tuesday, 28/02/2012, 12:00
هەڤاڵانی کادرو ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەکەرکوک.... ئەوە بۆشەش ساڵ دەچێت کەهەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی رێکخستن ئەنجامدراوەو لەم ماوەزۆرەشدا ئەوتەکەتوولەی کەلەهەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بەدەست هێنا بەدەستێکی پۆڵایین لەکادرانی ئازادو بێلایەنیان دا وکەوتنە دژایەتی تاسەرئێسکی هەرکەسێک کە نەچێتە ژێر رکێفی تەکەتولەکەیانەوە و دورخستنەوەیان لەمەڵبەند و بەشەکان و تەنانەت هەوڵدراوە بۆ داگرتنی پلەو لێسەندنەوەی پلەو تەنانەت دەرکردنی کادریش.
بێدەنگی سەرکردایەتی لەم ماوەیەدا وای کرد کە زۆربەی کادران گەیشتنە ئەو باوەرەی کە سەرکردایەتی دەستبەرداری کادرەکانی کەرکوک بووە.
بەڵام لە دەرئەنجامی ئەو نارەزایەتیانەدا و لە کۆتاییدا سەرکردایەتی و دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و خودی هەڤاڵ مام جەلال گەیشتنە ئەو باوەرەی کەزەروریە گۆرانکاری بکرێت ویەکێک لەو کەسانەی کەبەر ئەم گۆرانکاریانە کەوت لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک بوو ئێمە وەک کادران وگروپی رێکخستنە ئازادەکانی کەرکوک زۆرسوپاسی ئەوهەڤاڵانە دەکەین کەهەنگاوێکیان نا بەرەو فریاکەوتنی چارەنوسی یەکێتی لەکەرکوک ، هەرچەندە زۆرێک لەهەڤاڵان لەو باوەرەدان کەهیچ جیاوازییەک لەنێوان لێپرسراوی کۆن ولێپرسراوی نوێی مەڵبەنددا نییە چونکە هەردووکیان لەیەک سەرچاوە ئاو دەخۆنەوەو بەهەمان سیاسەت کار دەکەن، بەڵام ئێمە لەو باوەرداین کە هەڤاڵ ئاسۆ مامەند وەک رفعت عبدالله بیر نەکاتەوەو هەمان رەفتارەکانی ئەو دووبارە نەکاتەوە وبەنەفەسێکی فراوانتر کاربکات، ئێمە وەک گروپی رێکخستنە ئازادەکان چاودێر دەبین بەسەر هەڤاڵ ئاسۆ مامەندەوە و ئەگەر بزانین هەمان هەڵوێستی هەیە و هەمان رەفتار دەکات بەرامبەر بەکادرانی دەرەوەی تەکەتولەکەیان وبەرووحی تۆڵەسەندنەوە کاردەکات ئەوە حەز دەکەین کە هەرلەئێستاوە ئەوە بزانێت کە بەیاننامەکانی ئێمە بەردەوام دەبێت بۆ خستنە رووی راستیەکان، هەروەها حەزدەکەین کەناوبراو ئاگادار بکەینەوە لەهەندێک کەموکوری مەڵبەند وکۆمیتەکان بۆ ئەوەی ناوبراو سەرکەوتوو بێت لەکارەکانیدا:
1 . پێشەکی پیرۆزباییەکی گەرمی لێدەکەین بۆبونە لێپرسراوی مەڵبەند.
2 . دەبێ کاک ئاسۆ ئاگادار بێت کەبۆنی گەندەڵی هەندێک لەکادرانی مەڵبەند زۆر بڵاوەو بەهیچ شێوەیەک چارەسەر ناکرێت وبواری رتووش وماکیاژ کردنی نەماوە ودەبێ لەگەڵ دەست بەکاربوونی بیر لەگۆرانکاری بەشەکانی پەیوەندییەکان و ئیدارەو ئەمنی وراگەیاندن وهەڵبژاردن بکاتەوە.
3 . هەوڵی جدی بدات بۆئاشتکردنەوەی سەرجەم کادرانی مەڵبەند وکاربۆ نەهێشتنی غوبن وکینە بکات.
4 . دەبێ کاک ئاسۆ زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ کەرکوک بکات بۆ ئەوەی بەسەرکەوتویی لەوماڵە وێرانە دەرچێت کەبۆی بەجێ هێڵراوە.
5 . مەسلەی بەخشینەوەی پلەبەسەر تەکەتوول وکەسوکارەکانیانداو کەسانی نەشیاو دەردێکی کوشندەی پێشوو بووە هیوادارین کاک ئاسۆ دووبارەی نەکاتەوە.
6 . ئیلتیزامی حزبی لەهیچ کام لەئۆگانەکاندا نەماوە نەلەکۆمیتە ونەلەمەڵبەند هیوادارین کاک ئاسۆ بۆدروست بوونەوەی ئەو ئیلتیزامە هەنگاوی تەندروست بنێ.
7 . لێپرسراوی کۆمیتەکان زۆربەیان لەسەر بنەمای تەکەتوول دانراون وزۆر کەمیان لەسەر دیسپلین کاردەکەن وبەرووحیەتی تۆڵەسەندنەوە مامەڵەیان لەگەڵ کادرانی کۆمیتەکان کردووە ودەبێ جەنابت هەوڵ بۆچاککردنەوەی ئەوە بدەیت کەخراپ کراوە.
8 . پێویستە بەشەکانی مەڵبەند بەهێز بکرێن وکادرانی مەڵبەند بەپێی شارەزاییان بەسەر بەشەکاندا دابەش بکرێن نەک لەسەر میزاج وبۆ پەراوێز خستنی کادران.
لەگەڵ رێزماندا
گروپی رێکخستنە ئازادەکانی کەرکوک
28\2\2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست