Saturday, 26/02/2011, 12:00
به‌ڵته‌جیه‌كان له‌كه‌لار
مه‌زادخانه‌ی ئه‌وشاره‌یان سوتاند.
لڤین: په‌یامنێرمان له‌كه‌لاره‌وه
پێی راگه‌یاندین،كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك كه‌پێده‌چێت لایه‌نێكی دیاریكراوره‌وانه‌ی ناو خۆپیشاندانه‌كانی كردبن،مه‌زادخانه‌ی كه‌لاریان
ئاگر تێبه‌رداوه.
ئاشكراشی كرد كه‌خۆپیشاندانه‌كه‌له‌سه‌ره‌تادا به‌هێمنی به‌رێوه‌چوه،به‌ڵا‌م دواتر شه‌ره‌به‌رد له‌نێوان خۆپیشانده‌رانو هێزه‌چه‌كداره‌كاندا رویداوه.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه،ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌زادخانه‌ی كه‌لاریان سوتاندوه نێردراون بۆ تێكدانی خۆپیشاندانه‌كه‌و،گۆ‌ورینی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران،وتیشی ئه‌وكه‌سانه
خۆپیشانده‌رنین،ئه‌وانه(به‌ڵته‌جین)..
-------------------------------------------------------------
له‌كه‌لار دوای ده‌ستپێکردنی
خۆپیشاندان ،ته‌قه‌كردن ده‌ستیپێكرد
خۆپیشاندان له‌كه‌لار به‌رده‌وامه‌و
هێزه چه‌كداره‌كانیش ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كردووه.
سه‌رچاووه‌یه‌ک له‌شاری كه‌لار به
کوردستانپۆستی رایگه‌یاند خۆپیشانده‌ران له‌ناو بازاڕی كه‌لار و شه‌قامه‌کانی
به‌رده‌وامن و، چه‌كداره‌كانیش بۆ بڵاوه‌پێكردنیان ته‌قه ده‌كه‌ن..
-------------------------------------------------------------
بەرپرسێكى سەربازى پارتى فەرمانى كوشتنى خۆپیشاندەران
دەدات بە پۆلیسەكانى
چاودێرێک
بەپێ ى ئەو
زانیارییانەى دەستمان كەوتوون لە بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى گومرگەكانى ناوچەى یەك لە
هەولێر عەمید سەلاح بەرێوەبەرى ئەو بەرێوەبەرایەتیە لە رۆژى 25 ى شوبات
كۆبونەوەى بە پۆلیسەكانى كردووە و لە كۆبونەوەكەدا داواى لێكردوون كە بەشدارى هەر
خۆپیشاندانێك یان جولانەوەیەك بكەن كە لە هەولێر دەكرێت و دواى لێكردوون كە بە جلى
مەدەنیەوە بەشدارى بكەن و وە پێشى گوتون ئەگەر هاتوو خۆپیشاندەران زۆر بوون فەرمان
هەیە بیانكوژن، هەر بەپێ ى زانیارییەكان عەمید سەلاح پێیانى گوتوە كە دەبێت هەمیشە
چەكەكانیان لەناو ئۆتۆمبێلەكانیان بێت و ئاگادارى هەر جوڵەیەك بن كە لەناو شارى
هەولێر دەكرێت و رۆژى هەینیش تاوەكو سەعات 3 ى ئێوارە پۆلیسەكانى ئەو بەرێوەبەرایەتیە
لە ئینزار بوون و چەكەكانیان لە لا بووە، بۆ رۆژانى دواتریش دەبێت ئەو پۆلیسانە
بەردەوام چەكەكانیان لە لا بێت، یەكێك لە پلەدارەكانى ناو ئەو بەرێوەبەرایەتیە كە
نەیویست ناوى بهێنرێت ئەوەى باسكرد كە ئەو قسانەى كە عەمید سەلاح كردویەتى لە
سەركردایەتى پارتیەوە پێگوتراوەو ئەویش بە پۆلیسەكانى وتوە.
-----------------------------------------------------------
بادینان: ئاسایشی پارتی سكرتێری بزوتنه‌وه‌ی ئاینده
ده‌ستگیر ده‌كات
پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ جه‌میل به‌رواری سكرتێری
بزوتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی گه‌لی كوردستان له
بادینان، له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ده‌ستگیركرا.
جه‌میل به‌رواری سکرتێری بزووتنه‌وه‌ی
ئاتنده به به‌شیکی دابڕاو له پارتی داده‌نرێت و باوه‌ڕی به گۆڕانکاریی ریشه‌یی
هه‌یه. دوای یه‌کگرتوو و گۆڕان سییه‌میمن بزووتنه‌وه‌ی ئۆپزسیۆنه له بادینان.
ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه
به‌ده‌نگێکی جیا نادات ، ئه‌و له کپکردنی ده‌نگه‌کانی دیکه خۆی ده‌بینێته‌وه..بنه‌ماڵه‌یه‌کی
دژه دیموکراتی و دژه‌مرۆییه.
---------------------------------------------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست