لەگردەکە نەیەنەخوارێ نەوەك نەتوانن سەرکەونەوە
Thursday, 17/02/2011, 12:00
میللەتی پڕبوو لەدەسەڵاتی هەردووبنەماڵەی خائینی کورد ئەمڕۆ دیواری ترسیان ڕوخاندو پڕ بەگەروویان هاواری ئازادیان کرد ،ئازادیەك کەرامەتمان پارێزراو بێ
نان وئاومان مسۆگەر بێت. ئێمە لەچاوەڕوانی بانگدەرانی ئازادی بووین لەگردەکەوە جۆش وخرۆشی میللەت گەرموگوڕ ترکەن تاکۆتایی بەتاڵانچیان و میللەت فرۆشان بێت،بەڵام بەداخەوە بێ دەنگیان هەڵبژاردوو هەموودروشمەکانیان بەتاڵ کردەوە،خەڵکیان ساردکردەوە وبۆ دەسەڵاتیان دووپات کردەوە کەئەوانەی ئەمڕۆ بەڕووی زوڵم وزۆرداری وبێکەرامەتی بێکەرامەتەکاندا چوونەوە جیا لەکۆمەڵێك ئاژاوەچی هیچی ترنەبوون،بەڵی نۆکەرە بەدرەوشتەکانی جلال ڕاپەڕینی خەڵکی دڵسۆزو خەمخۆری میللەت بەئاژاوە گێڕ لەقەڵەم دەدەن وئەوان لەبەرزیەوەو لەگردەکەوە نایەنە خوارەوە ئەوانیش خۆشگوزەرانی بەرزیان نۆشی و تاڵاوی دەسەلات نۆشی میللەت دەکەن وئەترسن لەوەی گەربێنە خوارەوە نەتوانن جارێکی تر سەرکەونەوە.
.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست