کۆنترا ئازادی، پۆڵا سه‌عید وه‌ک نموونه
Monday, 04/01/2010, 12:00
(من ناتوانم ئازادی خۆم به‌ده‌ست بێنم گه‌ر ئازادی خه‌ڵک نه‌که‌مه ئامانج).... سارته‌ر
له‌ناو ده‌زگا سه‌ربازییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک‌دا ده‌زگایه‌که‌ی نهێنی هه‌یه پێیان ده‌وترێت (کۆنترا گریلا) ، پێکهاته‌ی ئه‌م ده‌زگایه له که‌سانێک پێک دێت بێجگه له بۆنی خوێن و پاره، که‌یفیان به هیچ جوانییه‌کی تری سروشت نایه‌ت، زۆر جار کۆنترا گریلا به به‌رگی گریلاوه ده‌چوونه گونده‌کانی باکوووری کوردستان، خه‌ڵکی سڤیلیان قه‌تڵ و عام ده‌کرد، پاشانیش له میدیاکانی تورکه‌وه ئه‌م تاوانانه‌یان ده‌خسته ئه‌ستۆی گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، به‌مه‌ستی وێناکردنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری باکوور وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی.
مه‌به‌ستی من له‌م پێشه‌کیه لێکچونێکی پڕاوپڕی کۆنترا ئازادیه به باڵای که‌سێکدا ده‌کرێت، که ناوی پۆڵا سه‌عیده، ئه‌م که‌سه بێ که‌سایه‌تییه له‌په‌نای داکۆکیکردن له ئازادی وه‌ک جاسوسێکی هه‌رزانبه‌ها ژێر به‌ژێر بۆ ده‌سه‌ڵاتێک کاری کردووه، که خۆی له ده‌یان وتاری کوردستان پۆست‌دا هه‌م به ناوی پۆڵاوه و هه‌م به ده‌یان ناوی خوازراوه‌وه خۆڵی کردۆته چاوی تاکی کورد، کۆنترایه‌کی وه‌ک پۆڵا ده‌قاوده‌ق وه‌ک ئه‌و به‌ناو پێشمه‌رگانه بوون، که له‌سه‌رده‌می شاخدا به به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه کاری جاسوسیان بۆ دا‌گیرکه‌ری به‌عس ده‌کرد و پاشانیش وه‌ک فایلداره‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ناسران، ته‌نها جیاوازیه‌ک له نێوان پۆڵا سه‌عید و فایلداره‌کانی شاخدا ئه‌وه‌یه ئه‌وان چه‌کیان پێ بووه و پۆڵاش (قه‌ڵه‌مێکی کول).
کێ هه‌یه هێنده‌ی پۆڵا په‌لاماری شه‌هید و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کورستانی دابێت؟ ئه‌ی کێ هه‌یه هێنده‌ی پۆڵا سه‌عید، تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی وه‌ک مافیای کۆمه‌ڵگا ناوزه‌ند کردبێت؟ ئه‌ی پۆڵا نه‌بوو له نوسینێکیدا وو‌تی (که‌وشه‌کانی شێخ مه‌حمودی نه‌مر به‌سه‌ر سه‌ری مسته‌فا بارزانیه‌وه ده‌شه‌کێته‌وه)، ئه‌و بارزانییه‌یه‌ی حیزبه‌که‌ی واته (پ. د. ک) دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25-7-2009 چوونه‌ته ژێر باڵی ئه‌و حیزبه‌ی، که ئێستا پۆڵا سه‌عید ته‌سلیمیان بۆته‌وه و بودجه‌ی ڕاگه‌یا‌ندنی یه‌کێتیش وه‌ک خێر و سه‌ده‌قه پێیان ده‌ده‌ن به‌و کوردستانی نوێیه‌شه‌وه که له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا وێنه و درۆ زلزله‌کانی پۆڵای بڵاو کردۆته‌وه و به‌یانی و دووبه‌یانیش هه‌مان درۆ په‌خش ده‌که‌ن؟
من پێم سه‌یره چۆن ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان قبووڵ ده‌که‌ن، پۆڵا سه‌عید ببێته‌وه به یه‌کێتی له کاتێکدا کاتی خۆی نووسینێکی نووسی به‌ناوی خوازروای (جه‌لال موزه‌لی) وه‌ک ته‌شهیر کردن به (جه‌لال تاڵه‌بانی) و سکرتێره‌که‌یانی وه‌ک (ساله موزه‌لی) ژن کوژناساند؟ باشه گه‌ر ئه‌ندامه که‌مده‌رامه‌ته‌کانی خواره‌وه‌ی یه‌کێتی بێ به‌ش بوون له دنیای کۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت، خۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ئازاد جوندیانی به‌رپرسی تازه‌ی پۆڵا سه‌عید، هه‌موو ڕۆژێک کوردستانپۆستیان ده‌خوێنده‌وه، ئه‌ی خێرا به نووسینێک وه‌ڵامی (جه‌لال موزه‌لیان) نه‌دایه‌وه و پارێزگاریان له قودسیه‌تی تاڵه‌بانی سکرتێریان نه‌کرد؟
سه‌یره که‌سێکی وه‌ک پۆڵا خۆی به هه‌ڵگری بیری نوێکاریی و هۆشیارکردنه‌وه ناساندبێت، پۆڵایه‌ک به‌ده‌یان ووتاری له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان نووسیبێت، پۆڵایه‌ک هه‌موو گه‌لی کوردی کردبێته مێگه‌ل، پۆڵایه‌ک سوکایه‌تی به شه‌ش مه‌خزه‌ن و کڵانشیکۆفی پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین کردبێت، ئه‌ی خێره له‌سه‌ر ووتارێک که له‌سه‌ر خه‌زووری نووسرابێت له کوردستانپۆست ده‌ستبه‌جێ حاڵی لێبێت و خۆی ووته‌نی ده‌روێشانه بێت و شیر و خه‌نجه‌ره‌کانی بچه‌قێنێته هاوڕێ و هاوکاره‌کانی له کوردستانپۆست؟
ئێ کاک پۆڵا بۆ لات شه‌رمه خه‌زوره‌که‌ت پۆلیسی مرور بووه؟ له کاتێکدا هه‌ر پیشیه‌ک گه‌ده‌ی مرۆڤی پێ تێر کات سه‌دان جار شه‌رافه‌ندمه‌نتره له پیشه‌ی جاسوسی و ملچه‌مانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتێک، که ته‌مه‌نی خۆی به‌رده‌وام بکات له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی پۆلیسی مرور و سه‌دان پیشه‌وه‌ریی تر له کوردستان.
سه‌یره که‌سێک باسی (نیتشه و سارته‌ر و گیڤارا و مارتن لۆسه‌ر و عیسا) بکات که‌چی له‌به‌ر (خاتری خاتران) بڕوات ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵاتێک ببێته‌وه هه‌موو گوتاره جوانه‌کانی ئه‌و که‌ڵه نووسه‌ر و شوڕشگێرانه بگۆڕیته‌وه به 100 گه‌ڵای سه‌وز.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست