عارف ڕوشدیش بوو بە مەلا مستەفا جنێو بە سۆرانیەكان ئەدات
Thursday, 17/06/2010, 12:00
یەك دوو جارى تر لە سەر ئەم پیاوەم نوسیوە و ئامۆژگاریشم كردوە بەڵام خوا بیگرێ بە قسەى نەدەكردم , ناچار تەختیان كرد , بۆیە لێرەوە پێى دەبیژم بەڕاستى زۆرم بەزەیى پێتا دێتەوە , عارف ڕوشدى بە پێوەرى ڕێختەر یەكێك بوو لەوانەى خۆى بە دژى گۆڕان دەزانى و ڕۆژانە هەموو شەش سەعات جارێك ئەهاتە سەر سایتەكەى مەلا بەختیار و كۆمەڵێك قسەى بە گۆڕان دەوت , بەڵام وا خواى گۆڕان پێوەى داو كەوت , بەڵام چۆن كەوتنێك كە ئەبێَت ئەو تەسكیەیە كە تاڵەبانى هەیەتى جارێكى تر بینێرێتەوە ناو سەركردایەتى , ئەویش تەنها لەبەر یەك شت , ئەویش ئەوەیە كۆنگرەى ئەمجارە سەلماندى یەكێتى بادینانى ناوێت , ئەوە بە فیعلیش دەركەوت كە هەموو سەركردەكانى بادینان كەوتن , دیارە هیچ یەكێكیش لەمانە لە لیستەكەى تاڵەبانى , كۆسرەت و بەرهەمدا نەبوون , جاران پێم ئەوت ئەم عارفە بێ مەعریفەتە هى ئەوە نیە ئەندامى سەركردایەتى بێت بەڵام چى لە تەكەتول یان ناوچە گەرێتى دەكەیت كە ئەمەى كرد بە سەركردایەتى , بەڵام وا كەوت , خوا ڕەحمى پێ بكات , جاران مەلا مستەفا شتێك ئەبوو جنێوەكەى بە سۆرانى (سۆرەى ق....) ى ئەدایەوە بە ڕووى هەموو سۆرانیەكاندا تەنها لەبەر ئەوەى مەلا ى نامستەفا بادینى بوو , مەلا مردو دۆ بڕا , وا جارێكى تر بەچكە مەلا مستەفایەك پەیدا بوە و ئەویش هەمان قسەكەى مەلا مستەفا ئەكاتەوە بەڵام بە شێوەیەكى تر ئەو كاتەى ئەنجامەكان خوێندرایەوە ناوى عارفى تیا نەبوو , برادەرێك تەلەفونى بۆ دەكات و پێى دەڵێ گوێى مەدەرێ بۆ جارێكى تر , ئەویش یەكسەر وا دەزانێ گاڵتەى پێ دەكات دەڵێ سۆرەى قوندەر نیان هێشت من دەربچم , برادەرەكە پێى دەڵێ , خەتاى خۆتان بوە ئەگەر تۆ تۆزێك باشبویتایە ئاوات لێ نەدەهات , زۆرم پێ ووتى ئەم جەلالیانە وەفایان بۆ كەس نیە گوێت پێ نەدام ئەوا دەركەوت زۆر بێ وەفان چونكە ئەوەى تۆ كردت بۆ جەلال كەس نەى كردوە , بەتایبەت بەرامبەر بە گۆڕان , ئێستا وەكو شێتى لێ هاتوە , بە قسەى سۆرانى تێك دەچێت , یەكێتى ئەم جارە بادینانى لە كیس چوو , تازە بە تەسكیە دانانەوەى ئەم كەسە بادینانیانەى دەرنەچوونەتەوە دڵى بادینانیەكان ناگێڕێتەوە بۆ خۆى , عارف ڕوشدى نەیتوانى پاسەوانەكانى خۆى بكات بە یەكێتى و دەنگیان بۆ پارتى دابوو , تەنانەت ژنەكەشى بۆ كۆنترۆڵ نەكرابوو , ئەویش مەیلى بۆلاى زەرد هەبوو , ئیتر چۆن ئەبێت ئەم كەسە شایەنى ئەوە بێت بچێتە سەركردایەتیەوە , مەلا مستەفا یەكى تر پەیدا بوە بەڵام ئەم مەلا تازەیە جامانەى سورى نیە و خەنجەریش نابەستێ و بڕنەویشى پێ نیە و نازانێ دار جگەرەش بتاشێ بۆیە بە سۆرانى تێك دەچێت و جنێومان پێ دەدات , ئەویش عارف ڕوشدیە كە نەیتوانێ دەنگى پێَویست بهێنێ ,هەقە ئیتر هۆش بهێنێتەوە بەر خۆى و بپرسێ بزانێَ تاڵەبانى بۆ ئەمى نەخستۆتە ناو لیستەكەى خۆیانەوە ,داماوە بەتەمابوو ببێت بە مەكتەب سیاسى كەچى گەڕایەوە بۆسەر كلكى مارەكە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست