کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن له‌بادینان به‌ناوی سه‌روه‌ری ساڵح بێداویه‌وه‌230 دۆنم زه‌وی داگیر كردووه‌

Monday, 11/06/2012, 12:00


په‌یامنێری كوردستانپۆست
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌فارس كۆچه‌ر خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌تروش و ئامۆزای ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زانی پارێزگاری دهۆك، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌كه‌سهپاراستن له‌ماوه‌ی 3 مانگدا زیاتر له‌230 دۆنم زه‌وی سنوری پارێزگای دهۆكیان به‌ناوی وه‌به‌ر هێنانه‌وه ‌داگیركردووه‌.
فارس كۆچه‌ر باسی ئه‌وه‌شی كرد كه ‌سه‌روه‌ر سالح بێداوی به‌ناوی خۆیه‌وه ‌له‌م ماوه‌یه دا ‌30 دۆنم زه‌وی داگیر كردووه ‌بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك كه ‌تایبه‌ته ‌به ‌مه‌سرۆر بارزانی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ماڵباتی بارزانی.
ئه‌وه‌ش زانراوه ‌كه ‌به ‌ناوی سه‌یرانی هاوسه‌ری مه‌سرۆر بارزانییه‌وه ‌زیاترله ‌100 دۆنم زه‌وی وه‌رگیراوه ‌بۆ دروستكردنی چه‌ندین مۆتیل و شوێنی گه‌شتو گوزاری.
فارس ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ كه ‌كورانی مه‌سعود بارزانی زیاتر له‌150000 هه‌زار دۆنمیان له‌ بادینان داگیر كردووه‌ و دواجاریش به‌پاره‌ به ‌كۆمپانیاكانی حاجی مه‌شهود و توركه‌كان و عه‌ربه‌كانی موسڵ فرۆشتۆته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە