یەکێتی هێرش و سوکایەتی بەرامبەر پەڕلەمانتارانی سوێد دەکات
Thursday, 26/05/2011, 12:00
١٧ ی ئەم مانگە ، لەپەرلەمانی سوێد ٣ پەرلەمانتاری پارتی ژینگەی سوێد (بۆدیل سیبلۆس ، ئەنیکا لیلە مێتس ،جەبار ئەمین) لەسەر بارودۆخی خۆپیشاندانەکانی کوردستان و رەفتارە پێشێلکاریەکانی دەسەلاتی کوردی چەند رەخنەو پێشنیازێکیان خستە بەردەم وەزیری دەرەوەی سوێد ، ئەویش وەلامی پرسیارەکانی دایەوە یەکێک لەو وەلامانەی ئەوەبوو کە سوێد لەگەل ٢٦ ولاتی تری ئەورپی لەڕێگای ڕێکخەری کاروبارەکانی دەرەوەی کاسرین ئاشتون رایان گەیاندوە کەئەوان دژی بەکارهێنانی هێزن بەرامبەر خۆپیشاندەران . ئێمەش لەگروپی ١٧ شوبات یەک رۆژ دواتر زۆرینەی گفتوگۆکانی نێوان ئەو ٣ پەرلەمانتارەو کارل بیلد وەزیری دەرەوەی سویدمان بلاو کردەوە یەکێک لە کەنالانە knn هەواڵەکەی وەک چەندین کەناڵی تر بلاو کردەوە . کەچی بەرپرسی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (عەبدلرەزاق میرزا)ئەو هەوالە بە چەواشەکار لەقەلەم دەدات و هێرشێکی توندیش دەکاتە سەر ئەو سێ پەرلەمانتارە سوێدیە بە " دژو نەیاری حکومەتی هەرێم " لەقەلەمیان دەدات .
گروپی ١٧ شوبات کەلەچەند هاوڕیی بیروارای جیاوە ماوەی ٣ مانگ دەبێت بۆ بۆپالپشتی کردنی دەنگە ئازادیخوازەکانی کوردستان کۆمەڵێک کاری هاوبەشمان ئەنجام داوە . بۆیە ئێمە سەرچاوەی هەوالەکەین بەلام بەهۆی ئەوەی نەیەکێتی ناوی ئێمەی هێنا وە نەکەنالی KNN بەدواچونی بۆ راستی ئەو وتەیەی ئێمە کرد !؟ ، ئێمەش بریارمان دا هیچ رونکردنەوەیەک لەم بارەیەوە بلاو نەکەینەوە ، ئەگەرنا خودی بەیانامەی ڕیکخەری یەکێتی ئەوڕپا (کاسرین ئاشتن) بەناوی ٢٧ ولاتی ئەورپیەوە قسە دەکات لەمالپەری فەرمی پەرلەمانی ئەورپاوە بلاوکراوەتەوە
بۆ بینینی ئیدانەکەی یەکێتی ئەورپا بەناوی ٢٧ ولاتەوە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە
. بایەکێتی و پارتیش چێتر چەواشەی خەلک نەکەن ، تەقەکردن لەخەلکە و بەکارهێنانی زەبروزەنگ لەدنیای ئەورپای مۆدێرن و دیموکراسی گفتوگۆ هەلناگرێ لەئیدانەکردن زیاتر ، ئەورپیەکانیش بەردەوام شیوەی رەخنە و ئیدانەیان هەر ئەوزمانە گولەیە ، کەکاسرین ئاشتون بەیانامەکەی لەسەر کۆمەلکوژیەکەی ١٧ شوباتەوە دەرکردوە ، تەنانەت ئیدانەو رەخنەکانی ئەوان بەرامبەر ولاتی سوریا و یەمەنیش لەهەمان ناوەرۆکەوە دەسورێتەوە .
ئەوەی لێرەدا دەمەویت قسەی لەسەر بکەم ئەو عەقلە ژەنگاویە سیاسیە کە ماوەیەکە پۆلێک بەرپرسی یەکێتی بەردراونەتە گیانی خەلک لەنمونەی ئازاد جوندیانی وجەمال عەبدولا و شیخ جەعفەر و مەحمود سەنگاوی ...ئەوا عەبدولرەزاق فەیلیشی هاتە سەر . ئەمەش ئەوە دەردەخات چ کارەساتێکە و کێ لەناو چەقی بریاری سیاسی دایە ؟
عەبدولرەزاق فەیلی کەسەرپەشتیاری یەکێتیە لەئەورپا لەدیدارێکی دا دەلێت((ئهو پهرلهمانتارانهی پارتی سهوزی سوید كه ئهو جۆره پرسیارانهیان ئاڕاستهی وهزیری دهرهوهی وڵاتهكهیان كردووه، پێشینهی رابردوویان دهریدهخات كه دژی ئهزمونی ههرێمی كوردستانن)
ئە و تۆمەتە قێزەوەنە سیاسیە لەزاری لوتکەی بەرپرسی یەکێتی لەئەورپا ، کەچەندین ساڵە لە سوێدیش دەژی ( رەخنەگرتن و داکۆکی کردن لە مافی مرۆڤی لەپەرلەمانی سوێد) بە دوژمن ناساندن بەرامبەر بە پارتێک و ئە و سێ پەرلەمانتارەی کەخاوەنی دەیان کارو چالاکین بۆ کێشەی کورد لەقەڵەم بدات ، کارەساتێکی ترە کەیەکێتی و بەرپرسەکانی چەندە لەدنیای مۆدێرن و دیموکراسی دورن ؟ ئاخر داهێنانی تۆمەتی دوژمنی " ئەزمونی هەرێم " ئەوەندە وشەیەکی سواو قێزەوەنە ئەمرۆ لەکوردستان نایخوات ، چما بەرامبەر پۆلێک پەرلەمانتار کەبەئاستی توکی سەری عەبدولرەزاق فەیلی بێ بەرامبەر لەسەنگەری کوردەوە جەنگاون ؟
پرسیار ئەوەیە با نوێنەرانی یەکێتی لەسوێد بتوانن چەند خۆپیشاندان و سیمنار و چالاکیەکی خۆیان بۆ مەسەلەی کورد بۆمان باس بکەن تائێمەش راستی ودروستیان لەگەل باس بکەین ؟ ئاخر خۆ سەردەمی شاخ نیە مرۆڤ ئاگای لێ نەبێت ، ئەمڕۆ ئەوان دو ئیمپراتۆریەتی گەورەی راگەیاندنیان لەبەردەستە ، ئەگەر چالاکیەکی گرنگیان کردبایە چەندین ڕۆژ دەهۆل و زورنایان پێ لێدەدا ؟
١٠ سالە لەسوێدم ئەوەی لە یەکێتی و پارتی هەستم پێکردبێت بنکە و بارەگاکانیان زیاتر لەگازینۆ دەچێت و زۆرینەی کارو چالاکیشیان لەیادکردنەوەی حزبی و دەهۆل و زورنا لێدان ؟ لەکاتیكدا پارەی خەیالی و ناودەنگی یاسایی وشەرعیان بەناوی حکومەت و پەرلەمان لەبەردەستە ؟ ئەگەر یەک بەرپرسیشیان نەفی ئەو وتەیەم بکەن تەنیا بەراوردێکی بەلگە و ژمارەی خۆپیشاندان و سیمنارو کۆنفرانس و پەیوەندی و دۆست پەیداکردن لەناوەندە بریارە سیاسیەکانی سوێد چەند بارە ئاسای خۆم خۆم و هاوڕیکانم لەگەڵیان باس بکەم ، لەکاتێکدا ئێمە بەگیرفانی بەتاڵ و بەڕێكخراویک کە بە کارو چالاکیەکانمان توانیومانە جێ پێگەی خۆمان لەنێو ناوەندە سوێدیەکان بکەینەوە ؟
لێرەشدا ناتوانم سەرلەنوێ نمونەیەکێ هاوبەشی کارو چالاکی ئێمە و ئاستی شێوازی کارکردنی یەکێتی و خۆمان باس نەکەمەوە کە ئاستی شیوەی کارکردنی یەکێتی دەردەخات .
لە کۆنگرەی سۆسیال دیموکراتی سوید ئۆکتۆبەری ٢٠٠٩ ئێمە لەبەردەم هۆلی کۆنگرە بەیانامەمان دابەش دەکردو قسەمان لەگەل ئەندامانیان دەکرد تا دەنگ بدەن بە ناسینی ئەنفال بە جینۆساید ، پۆلێک کەسی ڕۆژهەلاتی هاتنە پێشم و منیش بەیانامەم پێدان و وتم کوردن وتیان بەڵی ، ئیتر باسم بۆکردن کەهەول بدەن هاریکاریمان بکەن و ئەوانیش کاری بۆ بکەن ، بەلام بەداخەوە تا نەچونە ژورەوەی هۆڵی کۆنگر نەمزانی نوێنەری یەکێتی ! (عەبدولرەزاق فەیلی و شوان کابان و دلپاک تاهیر .... کارەساتەکە لەوەدابوو ئەوان میوانی کۆنگرە و دۆستی نزیکی سۆسیال دیموکراتن کەچی ئاگایان لەوەنەبوو مەسەلەی بەجینۆساید ناسینی ئەنفال یەکێک لەخاڵەکانی کۆنگرەیە... تەنانەت ئەو عەبدولرەزاق فەیلیە داوام لێکردن کەبەیانامەمان لەناو ژورەوە بۆ دابەش بکات وەک بەرپرسە کانی پارتی ویەکێتی مۆرەیەکی لێکردم و تاڕۆیی هەر منجە منجی دەهات . پێ دەچوو لای کفر بێت بەرپرس بێت و بەیانامە دابەش بکات .. بۆ باسکردنی ئەم مەسەلەیە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە
ناهەقی یەکێتیەکان نیە ئاوا تاوان و سوکایەتی دەدەنە پال دۆستە راستەقینەکانی کورد ، چونکە ئەوان لەم ولاتە دا ، کەمترین شەونخونی و چونە سەر شەقامیان بۆ کورد کردوە . وە کەسە چالاک و دۆستەکانیشی لەنێو ناوەندە سیاسیەکانی سوێد ناناسن ؟ بۆ ناپرسن ئەرێ کام سیاسەتمەدار و دۆستی گەلی کوردە لەنێو پەرلەمانی سوێد دۆسیەی گەلکوژی کوردئ هەموو بەشەکانی کوردستان کاری بۆدەکات ؟ یان کێیە خەبات دژ بە لە سێدارەدانی کوردی رۆژهەلات و ناسینی پکک بەتیرۆریست دەکات ؟ کێ یە پالپشتی خەباتی ئاشتیخوازانەی کورد لەباکور دەکات بەتایبەتیBDP ؟ کێیە کۆنفرانس و سیمنار لەسەر کوردانی رۆژاوا ساز دەکات و فشار و رەخنەبارانی ئەردۆگانی کرد کاتێک لە ٢٠٠٨ سەردانی ولاتی سوید کرد ؟ کێ یە بەردەوام پرۆتستۆی خۆی و پارتەکەی لەسەر ئازاری کوردان بۆ سەفارەتەکانی ئێران ،سوریا ، تورکیا دەنێرێت ولەمیدیاکان چەند ین بابەت لەسەر کێشەی کورد باس دەکات ؟ کێیە بەردەوام یاداشت و داوا لە وەزیری دەرەوەی سوێد دەکات ئەرێ هەلویستی سوێد سەبارەت بەو کێشەیەی کورد چیە ؟ دلنیام یەکێتی و پارتیەکان کەمترین زانیاریان لەم بارانەوە هەیە ؟ بەلام بۆمێژوو بڵێم لەناو زۆرینەی پارتە سوێدیەکان دۆستی گەلێک زۆری کورد هەیە ، بەلام وەک پارتی سوێد (ژینگە و چەپ) بەردەوام و بێ سلەمینەوە وەک نوێنەری کورد داکۆکیان لە کێشەی کورد کردوە ؟ بەداخەوە ئەمڕۆ ٢ پارت حوکمرانی کوردستان دەکەن کەتاسەر ئێسقانیان بەرژەوەند پەرستن و لەپێناو دەستکەوتی حزبیشیان سڵ لەهیچ ناکەنەوە ، ئیتر رسوا کردنی کێشەی کورد بێت بەو سەدان مەلەفە پێشێلکاریەی لەناوەندە سیاسی ومرۆ دۆستەکانەوە سالانە بەبەرچاویان دادەرێتەوە؟ یان لەبڕی پاداشت و ڕێزگرتن لەدۆستە دێرینەکانمان ئاوابە نوێنەرە بالاکانی پارتی ویەکێتی بەدوژمنی کورد لەقەلەمیان دەدەن ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست