کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


سەربازێكی ئەمریكی دەڵێت دووبنەماڵە داهاتی كوردستانیان قۆرغ كردووە

Wednesday, 18/03/2009, 12:00


پاسەوانێكی بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا كە لە شاری سلێمانییە و بە باشی فێری زمانی كوردی بووبوو، پێی ڕاگەیاندم كە بەرپرسانی باڵای ئەمریكا باش لە تاڵەبانی بارزانی گەشتوون و دەزانن داهاتی كوردستان لەلایەن ئەو دوو بنەماڵەوە قۆرغ كراوە.
ئەو سەربازە ئەمریكییە هەر ئەوەندەی پێ وتم و نەیتوانی درێژە بە قسەكانی بدات، چونكە پەلەی بوو جێگاكەش شوێنی ئەوە نەبوو تا بە تێرو تەسەلی قسەی لە بارەوە بكات، هەر بۆیە ئێمە لەوە زیاتر كە ئەو سەربازە باسی لێوە كرد ناتوانین هیچیتری بۆ زیاد بكەین، هەرچەندە ئەو دێڕە قسەیە بەسە بۆ ئەوەی كە خەڵكی كوردستان بزانێت ئەمریكاو ئیدارەی نوێ ئەمریكا چەند بێزارن لەو دوو بنەماڵە ڤایرۆسەی جەستەی تاك بەتاكی كوردستان،بۆیە كاتی ئەوە هاتوو خەڵكی كوردستانیش لەو غەوە خۆشە هەڵبستێ و شار بەدەریان بكات، بەڕاستی ئەگەر خەڵكی كوردستان هەر ئاوا خەواڵوبن هەروا بە ئاسانی دۆستەكانی گەلەكەمان ناتوانن بە بێ پشتیوانی خەڵك ئەو گۆڕنكاریە بنەڕتیە بكەن كە بەڕێوەیەو حەتمیە، ئەبێت خەڵكی كوردستان ئەمجارە بەڕاستی بەردی بناخەی دیموكراسی،ئازادی ، بەسیستەم كردنی كوردستان دابنێن ،بۆ ئەوەی هیچ نەبێ لە كاروانی ئازادی گەلان دوانەكەوین، ئەگەر دوابكەوین ئەو دڵنیابن جارێكی تر ناتوانین بەئاسانی بكەوینەوە سەرپییان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە