دهستدرێژی چاوهکان
Friday, 18/01/2013, 12:00
زۆر جار لە رۆژنامەكان و كەناڵەكان و سایتەكان دهبینین كە سەبارەت بە دەسدرێژی سەر ژنان بابەت و ڕووداو ڕوئەدات و بابەت بڵاو دهبێتەوە. زۆر جاریش ڕێكخراوی بەرگیریكردن لە مافی ژنان لێدوانی ڕاگەێاندنی و چالاكی دەكەن یاخۆد نێچیروان بارزانی پشتیوانی لە مافی ژنان دەكات.بابەتی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی ژنان كۆمەڵێك چەمكن كە ڕۆژانە كۆمەڵگای كوردی لە سەریان گفتۆگۆ دەكات و یەكێكە لە بابەتە گهرمەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگای كوردیە. بەڵام بۆ تێگیشتەن لە راستیەكان پێویست ناكات ئەم هەمو سایت و رۆژنامەو یاخۆد رێخراوی مەدنی ژنان لێدوانەكانی نێچیروان بارزانی گوی گرین،بەڵكو ئەگەر یەك كاتژمێر بە ناو شاری سلێمانی یان هەولێر یا هەر شارێكی تردا بگەڕین ئەوا زۆر لە راستیەكان تێدەگین.لەم نوسراوەدا جگە لە پیرۆزیەكانی كلتور و مێژووی كوردەواری دەمانەوەێ باس لە چەن خاڵی لاواز و ناشیرین و دواكەوتوی كۆمەڵگا و كەسایەتی تاكی كوردی بكهین، ئەگەر تەنانەت بۆ ڕێز لێنان لە مرۆفایەتی و ئەخلاقیش بێت ئەوا زۆر پێویستە.
ئەوەی كە زۆرجار لە كاتی گەڕان بەناو بازاڕدا سەرنجی من بۆلای خۆی ڕادەكێشێت، خاڵێكی وردە بەڵام ئەگەر باش ورد بینەوە ئەوا زۆر راستی گەورەی تێدا دبینینەوە.
بۆ نمونە: كچان یا ژنان لە ناو بازاڕو شەقامە گشتیەكاندا بۆچی زۆرینە ناچارن سەریان بەرزەوە نەكەن و تەنانەت زۆرجار پێش خۆیان نابینن.؟ چون لە ئەو بازار یان شەقامەدا چ پیاو و كوڕی لێبیت ئەوا چاویان دەخەنە ناو چاو ئەو كچە و وای لێدەكەن كە لەشەرما سەری بەرز نەكاتەوە. وەكو وایە هێرشێكی سایكۆلۆژی و دەرونی بكرێتە سەر ئەو كەسە و ناچاربكرێت پێش خۆی سهیرنەكات. نازانم ئەمە چی لێ ناوبنێم. بەڵام " دەسدرێژی چاوەكان" لەوانەیە پیامی من بگهێهنێت. ئەمە بابەتێكی "كلتوری و كۆمەڵایەتیە" واتا پەێوەندی بە ئاستی كلتوری و فكری ئەو كۆمەڵگاوە هەیە. لە كۆمەڵگای كورد دا ئەم بابەتە وردە لە گەڵ ئەوەی كە ئاسای بوەتەوە "عەقلیەتێكی" هەزاران ساڵەو زەبەلاحی لە پەشتەوەیە كە پێویستی بە شیكاری و شرۆڤەیە.بۆ دبێت كچێك تا دەگڕێتەوە ماڵەوە هەست بە هێرشی سایكۆلۆژیكی و دەورونی بكات لەكاتێكدا پیاو یان كوڕێك هەتا ئێوارە چاوی وەكو كامێرا بە دەوروبەریدا دەگڕێنێت.؟ ئایا ئێوە پێتان وانییە كە جگە لەبابەتی سیاسی و حزبی و ... هتد تەنانەت چاوەكانیش هێشتا لە كۆمەڵگای ئێمەدا پەروەردە نەكراوەن.؟ بەڕای من ئەمە گەورەترین لاوازی ئەخڵاقی و نەفسیە. هەندێك پیاو ئەمەیان كردوە پیشەو لە كاتی دیاریكراودا وەكو بڵی بۆ سینەما دەڕۆن لە سەر شەقامەكان و كۆڵانەكان خۆیان قۆز دەكەن و كەمین دادەنێن و كاتیان بەسەر دەبەن. جگە لەمانەش زۆر كاری تر دهكرین كە بۆ نوسینیان شەرم رێگەرە،بەڵام لەم "دیاردە"دا ئەگەر تەنانەت بە چەمكی كلاسیكی "ناموس"یش بێت نابێت هیچ گەنجێك ئەمە شایانی خۆی و كۆمەڵگاكەی بەبینەت. ئەوەی كە بە خۆی دەڵێت مرۆف كاتێك مەرۆفی بەرامبەری تێدەگات كە خۆی دابەنێتە شوێنی بەرامبەرەكی.؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست