کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشنیارێك بۆ بەرەنگاربوونەوەى بە پەلەى بەفیرۆدانى ئـــاو لە كوردستان

Friday, 06/07/2012, 12:00




وەكو ئاگادارین كە مەسەلەى قەیرانى كەمبوونەوەى ئاوى ژێر زەوى و ئاماژە مەترسیدارە شارەزایانى جیۆلۆجى بۆ دروست بوونى گەورەترین و بەهیزترین كێشە و قەیرانى زیندوو مانەوەى هەموومان بەهۆى ووشك بوونى بیرەكان لە ماوەیەكى كەمدا و هەموو ئەو شوێنەوارە وێرانكاریانەى بەهۆى كەمبوونەوەى ئاو دروست دەبن لە هەرێمى كوردستان. تاوەكو ئیستا بەشێوەیەكى بەرچاو نەبۆتە جێى بایەخى حكومەت و تەواوى لایەنە پەیوەندیدارەكانى تایبەت بە بەرهەمهێنان و پاراستنى ئاو لە هەرێم .تەنانەت نەیانتوانیووە وەك پێویست رۆلى خۆیان بگێڕن بۆ هۆشیاركردنەوەى خەلك لە مەترسى بەهەدەردانى سامانى ئاو لە ووڵات. زۆرینەى ئەو دەزگایانەى نموونەى بەرێوبەرایەتیەكانى سەرچاوەى ئاو لە هەردوو وەزارەتى كشتوكال و شارەوانى و بە تایبەت كۆمەلەى پاراستنى ئاو لە كوردستان زۆر خەمسارد و بێ دەسەڵاتانەبوون لە هەمبەر هەموو ئەو ئەركە پیرۆزەى كە كەوتۆتە سەرشانیان.
هەر لە دروستكردنى بەنداو بۆ گلدانەوەى ئاوى پێویست. تاوەكو رێگرى كردن لە بەفیرۆدانى ئاو و رۆلى هۆشیاركردنەوەى هاوڵاتیان. هەربۆیە بە پێویست دەزانرێت هەرچى زووە ئەو چەند خاڵە لەبەر چاو بكڕن بۆ بەرەنگاربوونەوەى بەپەلەى ئەو قەیرانە.
1ـ رێگرى لە (غسل) شوێنەكانى ئۆتۆمبێل شوشتن بكەن بۆ ئەو بەفیرۆدانە زۆرەى ئاوە كە رۆژانە بە چەندین ملیۆن لیتر دەژمێردرێت و لە بەرامبەردا لەسەریان فەرزبكرێت كە حەوزى تایبەتیان هەبێت بۆ گلدانەوەى ئاو و بەكارهێنانەوەیان بۆ چەندین هەفتە.
2ـ رێگرى بكرێت لە بەهەرەمەكى لێدانى بیرەكان ،
3 ــتەواوى مەلەوانگەكان لەبەكارهێنانى ئاوى خواردنەوە بۆ مەلەكردن سنوورداربكرێن و بخرێنە ژێر چاودێریەوە.
4 ــ چاودێرانى شارەوانى بەرپرسیارەتى ئاگاداركردنەوەى توندى هەموو ئەو دەزگا و فرۆشگا و شوێن و ماڵانە بگرنە ئەستۆ و سەرپشك بكرێن لە غەرامە كردنى سەرپێچیكاران.
5ــ زۆربەى ئەو ئاوەى كە لە كوردستان بەگشتى و هەولێر بە تایبەتى بەفیرۆ دەدرێت لە درەنگانى شەوە و لە ئەنجامى خەمساردى و بێ بایەخى ئاوە لە هزرى نا رۆشنبیرى تاكەكان.بۆیە پێویستە لە كاتژمێر 12ى شەو تا 9 ى بەیانى ئاو گل بدرێتەوە و بیرەكان دابخرێن.بۆ پاراستنیان لە بێ ئاگایى هەموو ئەو ئاوەى، كە بەفیرۆدانى ئەوەندە زۆرە كە ئاوەرۆكانى شار ناتوانن قەبولى بكەن.
7ـ سود وەربگێرێت لە ئاوەرۆكان بۆ دووبارە بكارهێنانەوەى بۆ كشتوكال و ئاژەلدارى و شوشتن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە