کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


جاشایه‌تی له ‌سه‌رانی کورده‌وه‌ ده‌ستی پێکردوه‌ نه‌ک له‌ تاکی کورد!

Saturday, 24/01/2009, 12:00


پرسی جاشه‌کان سه‌ر ‌به‌هه‌ر لایه‌نێک بن له‌دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ یه‌کلایی بکرێته‌وه‌، ئه‌و دادگایه‌ی بوونی نیه‌ له‌ کوردستان ..
به‌حوکمی ئه‌وه‌ی زۆرترین جاش و ئه‌نفالچی لای خودی مه‌سعودو داموو ده‌زگای پارتی داڵده‌ دراون، له‌پرسی جاشه‌کان هه‌موو جارێ خۆی دێته‌ وه‌ڵام به‌ڵام بۆ پرسی دادگایی کردنیان خۆی ڕیگری یه‌که‌مه‌و تاسه‌رۆک سه‌رۆک بێت جاشێک و ئه‌نفالچیه‌ک و کۆنه‌ به‌عسیه‌ک دادگایی ناکرێت!
دوای 18 ساڵ له‌ته‌مه‌نی قێزه‌ونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و جاش و ئه‌نفالچیه‌کانی جار جاره‌ مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم له‌جیاتی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڕه‌شه‌و بڕیار ده‌رده‌کات. دوا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مجاره‌ی له‌ جاشه‌ به‌سته‌زمانه‌کانی خۆماڵی بوو. مه‌سعود ده‌ڵێ تا جاشی خۆم بن پارێزه‌ری ده‌سته‌که‌ته‌وکانی بنه‌ماڵه‌ بن به‌ سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵاچوالانه‌وه‌، ئێوه‌ به‌پێی لێبوردنی گشتی ساڵی 1991ی به‌ره‌ی کوردستانی لێتان خۆش بووین و ئێوه‌ موعه‌زه‌ز موکه‌ڕه‌م که‌سێک ناتوانێ بڵێ پشتی چاوتان برۆیه‌، چه‌ند تاوانتان کردووه‌ چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی کوردستانتان شه‌هید کردوه‌، به‌شداری ئه‌نفالتان کردوه‌ هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ به‌ئاوی ده‌ستنوێژی به‌ره‌ی کوردستانی پاک بۆته‌وه‌! به‌ڵام ببنه‌ جاشی مالیکی و دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ بوه‌ستن، ئه‌وا:
یه‌که‌م: له ‌لێبوردنه‌که‌مه‌مان په‌شیمان ده‌بینه‌وه‌ ..
دووه‌م: سزاشتان ده‌ده‌ین له‌سه‌ر تاوانه‌ کۆن و تازه‌کانتان ده‌یان فایلتان بۆ دروست ده‌که‌ین. ته‌نانه‌ت به‌شێکی زۆری تاوانه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆشتان ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆ وه‌ک دیل کووشتن و خۆشکردنی ئاگری شه‌ڕه‌که‌ به‌فیتی سه‌دام.
سێهه‌م: هه‌موو لایه‌کمان باش ده‌زانین سه‌ره‌ڕای لێبوردنه‌که‌ش دوای که‌متر له‌ساڵێک هه‌ر هه‌مووتان په‌یوه‌ندتیان کردوه‌ به‌ سه‌دامی گۆڕ به‌گۆڕ ، خۆ ئێمه‌ش هه‌ر په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئـێمه‌ بۆ به‌رژه‌وندی نه‌ته‌وه‌ بوو نه‌ک وه‌ک ئێوه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گیرفانتان و بوو به‌س..
کاتێک مه‌سعود بڕیار ده‌رده‌کات، یان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات، له‌جیاتی هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بێ گوێدانه‌ ، هه‌ست و نستی که‌سووکاری قوربانیانی ده‌ستی جاشه‌که‌ن و پاشماوه‌ی ئه‌نفال.
چه‌ند که‌ست شه‌هید کردوه‌! چه‌ند که‌ست ئه‌نفال کردوه‌! چه‌ند دزی و ڕاوو ڕووتت کردوه‌! گرنگ نیه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خۆمانی.
له‌گه‌ڵ خۆمان نه‌بی وه‌ی به‌حاڵت.
جاش و ئه‌نفالچیه‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕوو ڕه‌شی زه‌مانه ‌و خیانه‌تیان له‌گه‌ل و خاکی خۆیان کردوه‌، به‌ڵام تائێستاش له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رۆکدا باوێشکی جاشایه‌تی ده‌ده‌ن.
ڕۆژێک دادگایی ده‌کرێن و ڕۆژێک ڕاده‌که‌ن بۆ ووڵاتانی دراوسێ و ڕۆژێک ناوه‌کانیا ده‌دریته‌ پۆلیسی نێو ده‌وڵه‌تیوو، ڕۆژێک ناوه‌کانیان له‌ ڕاگه‌یاندنی بیانی و عه‌ره‌بی بڵاو ده‌کرێته‌وه‌و، دواجاریش ده‌بنه‌وه‌ جاشی حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا ئه‌و حکومه‌ته‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی به‌هه‌ڵه‌داوان دروستیان کردوه‌ ! سه‌یره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ حکومه‌ته‌که‌یان قبوڵه‌و جاشه‌کانی نا! بانێکه‌و دوو هه‌وایه‌..
مه‌سعود بارزانی ڕه‌حمێ به‌م جاشانه‌ بکه‌..
جاشایه‌تی هه‌ر جاشایه‌تیه‌ هی تۆ بن یان مالیکی..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە