پارێزگاری شاری كەركوك: پارتی چارەسەری هەموو كارەكانی لەچوارچێوەی یاسا ودیموكراتییەوە بەرێوە دەبات
Wednesday, 10/06/2009, 12:00
ئەمرۆ(10-6-2009)شاندێكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتبوو لە بەرێزان ئازادشێخانی ئەندامی ئەنجوومەن و محمەد عەلی بەرپرسی پەیوەندییەكانی كەركوك و نەوزاد محمەد ئەندامی پەیوەندییەكان وحسین كەركوكی ئەندامی رێكخستنی شارەكە سەردانی بەرێز عەبدوڵرحمن مستەفا پارێزگاری شارەكەیان كردو لە دیدارەكەیان دا رەوشی شاری كەركوك لەلایەنی ئیداری و كۆمەڵایەتییە و سیاسییەوە گفتوگۆ كراو تەئكید لەسەر یەكڕێزی سەرجەم لایەنەكان كراو پاراستنی ئەمنی شاری كەركوكیش یەكێك بوو لە تەوەرە ئەساسییەكان و باس لەسەر شێوەیەكی سیاسی و دیموكراتی و ئاشتیانەی لایەنەكان كرا و لەلایەن خۆشییەوە بەرێز عەبدوڵرحمن مستەفا پارێزگاری كەركوك رۆڵی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بەرز نرخاند بۆ ئەوەی كە هەتاكو ئێستا سەرجەم كارو فعالیتەكانی لەچوارچێوەی یاسا ودیموكراتیانە بەرێوە دەبات و ئەمەشی بە خاڵێكی پۆزەتیڤ لە خەباتی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان زانییوە و جارێكی تریش هەر دوو لایەن تەئكیدییان لەسەر یەكڕێزی و هاوكاری كردنی یەكتر كردو بۆ سەقامگیری ئاشتی وئاسایشی هاوكاری یەكتر بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست