قه ڵه مه ئازادهکان دهگهڕ ێنه وه بۆ نیشتمان
Monday, 22/11/2010, 12:00
مه یه ن ... ئیتر به س له ده رگای بیرم بدهن ، مه مکه نه وه به ژێر سێبه ری ده واره شڕهکا نتانا .
من ئه وقه ڵه مه م که هه موو ته مه نی هه ر زه یم له بازنه و هێڵه شاراوهکانتانا هه ڵواسرا تا بارانی کۆ چێک هه ڵی گرتم و ڕژامه ناخی خۆشه ویستی بۆ مرۆڤه کان...
هه تائێستاش حه زی ته ڕم لێده چۆڕێ و وشک نه بومه ته وه له نوسینه کانم ، زۆر ده مێکه من به ئاراسته ی دژه باکانی ئێوه خۆم ده نوسمه وهو له گه ڵ مێژووهناشرینه کانتانا هه ڵ نا که م و تف له و ڕۆژ گارانه ده که م که مرۆڤ وباڵندهکانی ئه م نیشتیمانه تان تیا له خاچ دا ..، ئێمه هه موو ڕۆژێک باخچه یه ک له گوڵ په روهرده
ده که ین و ئێوه ش به ده سته خوێناویه کانتان سورمان ده که ن و ده ستی ده سه ڵاتتان له گه ردنی گوڵه کانمان گیر ده که ن وله ناخه وه وشکمان ده که ن..، بۆ پێمان ناڵێن هه تا که ی به فیشه که بێ ده نگه کانتان له ئاخی ووڵاتمان ده که ن وچاڵی مه رگمان هه ر به زیندویی پێ هه ڵده که نن ، ئێوه ئه ی ده سه ڵاته بێ هه سته کان گۆڕستانێکتان بۆ مه رگی خه و نه کانمان په رژین خوێن کردووهو خۆتان لێوان لێو کردووه له دهریایه ک تاوان.... ئیتر ئێمه ناچینه ژێر خاک و به سه وزه دۆلارهکانیشتان هزرمان نابه ن و بێدهنگیش نا بینبه رامبه رتان.. ئێمه ئه و هێزه پڕ هێزهین که خه م له گیرفانه به تاڵه کانی ئازادی خۆمان ده خۆین .. .
ئێمه دێین و خوێن ده که ینه وه به به ری قه ڵه مه شه هیده کانا ...،ئیتر لێرهوه به دواوه ئه بێ هه موو قه ڵه مه ئازادهکان یه ک بگرنه وهو ببنه سامانی ئه م نیشتیمانه دزراوهو دژی سنوره سورهکان بکه ونه رێ و بدهن به سه ر ته مو مژی قه ڵه مه خۆ فرۆشه کاندا... ئیتر لێرهوه به دواوه ئێمه ئه بینه وه به هه وێنی ڕۆحه په راوێزهکانی زێدی نیشتیمان و بڵاو ئه بینه وه به ناوسایت و ڕۆژنامه کانداو له مه رگی خۆشمان ناترسین و قه ڵه م دوای قه ڵه م به ڕێوه ین تا بۆنی خاک مه ستمان ده کات..!
بڕۆن ئیتر ئه م نیشتیمانه چۆڵ بکه ن ، به لاتانه وه سه یر نه بێت...!
ئێمه ده مێکه خۆمان له هێڵی فارغۆنه له رزۆک وشڕهکانتان جیا کردۆته وه ،ساڵانێکه لێره و له وێ دهستێکمان سا ڕێژی برینه کانمان ده کا ت و دهسته که ی تریشمان مه چه کێکی پۆ ڵاینه بۆ سه ری ئێوهو ئا مێزیشه بۆ قه ڵه مه ئازاکانی نیشتیمان.. ، هه رگیز سڵیش له شکاندنی قه ڵه مه کانمان نا که ین و هه موو ڕۆژێ به ده یان قه ڵه م و به دهیان ده نگی دلێر له دایک ده بێت به رامبه رتان له هزری ئه م نیشتیمانه دا ، ئێمه ڕۆژانه به سه ر ڕۆحی خۆماندا هه نگاو ده نێین و
ئاوڕ له جه سته شمان نا ده ینه وهو که وتوینه ته ڕێ بۆ وه ر گرتنه وه ی هه موو جوانی یه کانی ژیان.....
باش گوێ بگرن هۆ ئه وانه ی له کۆڵانه تاریکه کان ڕاوی ژیانمان ده که ن ،ئێمه فێر بوین بیست و چوار کات ژمێر له ته مه نی شه و رۆژ وهر بگرین و به ده م ئا زاری ڕۆح و جه سته ی شه که تمانه وه تا بتوانین قه ڵه مه کانمان پڕ فیشه کی ووشه بکه ین و بینێین به ته وێڵی نا پا کیتانه وه ..!
ئێوه وهک دزی دهریان و له خاکی بێ دهریادا که شتی به خت و بوونمان ئه دزن و ماسی چاومان ڕاو ده که ن و پیلان بۆ گرتنی هه مووده ریا چه نه وتی یه کانی نیشتیمان دا ده ڕێژ ن ..، ئێوه بون به و جه ردانه ی ناو ژیانمان بۆ ئاره زوه گڵاوه کانتان به لای په ڕهی قوڕ ئاندا بڕۆن بسمیلاکه ی (بسم الله) ی ئه دزن و به لای فواره ی ئاودا بڕۆن درۆپه کانی پڕ پیا ده که ن و له جوانی ده خه ن.. ئێوه فێرن به لای پێڵاوه گه و ره کانی هاو سنوره کانتانا بڕۆن قه یتانه کانیان بۆ دا بخه ن تا ناو ده می ئێمه ی پێ پڕ له خوێن بکه ن ،ئێوه له دروست بونتانه وه فێر بون پرده کان بشکێنن و به لای هه ربا خێکدا بڕۆن ده ستی خوێناویتان ته مه نی گو ڵێک بژا کێنێ تا وڕ ده بن و ئا ره زووه شه هوهتیه کانتان له با خه ڵی شه وه سه وزو سورو زهرده کاندا به تاڵ بکه ن .
بڕۆن ئیتر واز له م ئاو خاکه بهێنن و چۆڵی که ن بائێمه بێینه وه نیشتیمانه تۆراوهکه مان له ناخی مرۆڤی کورد ماره بکه ینه وه ....!
من بیست و شه ش ساڵ له مه و پێش غه درێک کوشتمی و ڕۆحم له نیشتمان به جێماو جه سته شم له تا بوتی غه ریبیدا چاوی کرده وه ..، هاتم له گه ڵ گه ڕا نه وهی ئێوه دا زۆر به په له هاتمه وه تا ڕۆح بکه مه وه به به ری جه سته مداو گوڵێک له و خاکه دا بڕوێنم ، به ڵام مه خا بن هه مان غه در به جل و به رگی خۆ مه وه به زمانی دایکایه تیمه وه جارێکی تر جه سته و رۆحی له یه ک ترا زانم و بوون به مۆته که به سه ر چاوانی خه ونه شیرینه کانمه وه ، هه ر بۆ ساتێکیش نه متوانی بچمه وه که ژاوه ی خۆ شه ویستی نیشتیمانه دزراو به ش به ش کراوه که مه وه ....
ئیتر لێره وه به دواوه زه نگی مه رگێک هه ڵم ده سێنێ و پێتان ده ڵێت هه گبه ی خیانه تاکانتان بکه نه وه به لا ملتاناو بگه ڕینه وه بۆ لای ما ڵه با وانتان و ئه م نیشتیمانه زامداره جێبێڵن .. کاتی ئه وه ها توه ئێمه هه موو به کۆمه ڵ بێین و بۆنی ڕۆحی دایک بکه ین و تامی ژیان له زێدی خۆ مانا بکه ین و باڵی کۆترهسپی یه کان بکه ینه وه تا له شه قه ی باڵ بدهن له ئا سمانی نیشتیماندا..،
هه موومان دێینه وه ..دێینه وهو هه موومان ئه بین به یه ک دهنگ و نیشتیمان پاک ده که ینه وه ،له سه ره وه بۆ چه پ و له خواره وه بۆ ڕاست بۆ داهاتویی گو ڵه سپی یه کانی نیشتیمان باخێک دروست ده که ین دوور له په رژینی خوێن .
دێین و بۆ دوا جار پشویه ک ده دهین و ئاسمان ئه ده ین به سه ر ڕۆح و جه سته ی ما ندووماندا ......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست